پرۆگرامی پانێلەکەی پەرلەمانی سوید
Saturday, 04/06/2011, 12:00
گروپی 17 فابریوه‌ری
لەسەر مافەکانی مرۆڤ مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لەباشوری کوردستان
گروپی ١٧ شوبات بەهاوکاری هەردوو پەرلەمەنتار خاتوو ئامینە کاکە باوە لەپارتی چەپی سوید و خاتوو بۆدیل سێبالوس لەپارتی ژینگەی سوید پە‌نێلێك له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه رێكده‌خه‌ن.
له 17 شوباتەوە جه‌ماوه‌رێكی ناڕازی بێ‌شومار له‌دژی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌لات و گه‌ندڵی سیاسەکانی باشوری كوردستان، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد. ده‌سه‌لات به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه رووبه‌رووی خۆپیشاندانه‌كان بووه‌وه‌و بووه هۆی شەهیدکردنی 10 مرۆڤ و مێردمندال و برینداركردنی زیاتر له 400 كه‌سی دیكه. به‌م شێوه‌یه ملیتاریزه‌كردنی شاره‌كان بووه حه‌قیقه‌تێكی بەڵگەنەویست. ئه‌وانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شداربوونە رووبه‌رووی مه‌ترسی گرتن وئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌تەوەو ڕه‌فتاری درندانه‌ی پۆلیسیش بۆتە به‌شێك له‌ژیانی رۆژانه . دواتر ده‌سه‌لاتی كوردی داخوازییه‌كی ره‌وای جه‌ماوه‌ری پشتگوێ خستوە كه‌بریتیە له‌ره‌وانه‌كردنی بكوژه‌كان و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه ئاشتیخوازه‌كانیاندا دابوو بۆ به‌رده‌م دادگا.
له‌م دۆخه‌دا په‌رله‌مانی سوید‌و رای گشتی سوید ده‌توانێت چ شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه بگۆرێت و بیخاته سه‌ر رێگایه‌كی دروست؟ ئایا سوید ده‌توانێت كاریگه‌ری به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی باشوری كوردستانه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێز له‌مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت؟
به‌شداربووه‌كان
مایا ئۆباری: ئه‌منستی ئینته‌رناسیونال
ئولا ڤالین:سكرتێری نێوده‌وله‌تی رێكخراوی پێنوسی سوید
ئیلیزابیت رام: ئەندام پەرلەمان و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە
پارتی مۆدێرات
بودیل سێبالۆس: ئەندامی پەرلەمان و بەرپرس لە سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە پارتی ژینگه
فرێدریك مالم: ئەندام پەرلەمان و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە پارتی گه‌ل
پێته‌ر هولتكڤیست: ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی دەستەی کارگێری پارتی سۆسیال دیموكرات
عه‌بیر سه‌حلانی: ئەندام پەرلەمان لەپارتی سه‌نته‌ر
یوناس شوێستێدت: ئەندام پەرلەمان لە پارتی چه‌پ
كارۆلینا سیزبار:ئەندام پەرلەمان لە پارتی كریست دیموكرات
شادان عه‌ول، خوێندكار‌و سەرپەرشتیاری کەمپینی سەرۆک تۆم قبول نیە
وتارێک لەسەر رەوشی ترسناکی رۆژنامەنوسان و رۆژنامەگەری کوردستان لەلایەن میدیای ئەهلیەوە ئامادە دەکرێت
فیلمێكی کورتی دیكۆمێنتاری لەبارەی توندوتیژیەکانی ده‌سه‌لات
به‌رێوبه‌رانی پانێل: ئامینه كاكه باوه، فایه‌ق سه‌عید
رۆژ: سێشەممە ٧/٦/٢٠١١
كاتژمێر45 : 13:00-14
هۆل: په‌رله‌مانی سوید/ Mittpoolen
بۆ ئاماده‌بوون ده‌بێ پێشكات له‌رێگه‌ی یەکێک لەم دوو ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندی بگریت. هۆلەکە تەنها ٧٠ کەس دەگرێت
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بگره به تەلەفۆنی
قادر نادر لە گروپی 17 فابریوه‌ری:
0046735366757
گروپی 17 فابریوه‌ری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست