کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى ساختە و یادى 31ى ئاب

Saturday, 15/08/2009, 12:00


مانگى ئاب مانگێكە بۆ پارتى و بنەماڵە خائینەكەى بارزانى پڕە لە شەرمەزارى و خیانەت و سەرشۆڕى , ئەم سەرۆكە ساختە و تەزویرەى كورد لەم مانگەدا بوو گەورەترین و شەرمەزارترین خیانەتى كرد لە مێژووى بنەماڵە كەیاندا و لە مێژووى حیزبەكەشیاندا , خیانەت لاى ئەم بنەماڵەیە مێژوویەكى هەیە , یەك و دووان نیە ,وە دوا جاریش نیە , بەڵام ئەوەى لاى ئەمان چەسپیوە هەر كاتێك زانیان بەرژەوەندى بنەماڵە و داشەكانى بنەماڵە ئەكەوێتە مەترسیەوە ئیتر جەنابى سەرۆكى تەزویر ئەكەوێتە خۆى و خیانەتێكى نوێ لە مێژووى بنەماڵەدا تۆمار دەكات , ئەمان گوێ بە هیچ نادەن تەنها بەرژەوەندى بنەماڵە ئەزانن , خیانەت لە مێژووى ئەمانەدا كۆنە و هەر لە زەمانى مەلا مستەفاوە درێژەى هەیە و هەتا ئێستاش مەسعود لە سەر ڕێچكەى باوكى ئەڕوات , لە وەكاتەوەى مەلا مستەفا وەكو چەتە و ڕێگر و پیاو كوژ لە ترسى تۆڵەى عەشیرەتەكانى چوار دەورى دایانە شاخ ئیتر لەو كاتەوە خیانەت تێكەڵى بنەماڵەى مەلا مستەفا بوە و بە چركە لێى جیا نەبۆتەوە , تێك دان و تێك شكاندنى كۆمارى مەهابادیش هەر خیانەت و پشت تێ كردنى مەلا مستەفا بوو كە پشتى كردە كۆمارو قازى نەمر و ڕاى كرد و لە چەمى ئاراس پەڕیوە ئەو كاتەش بە فیتى مخابەراتى سۆڤیەت و ئەمریكا و ساواك وازى لە قازى هێنا و پشتى بەردا , ئیتر مەلا ى بێ سەواد چوە سۆڤیەت و بێ هیچ ڕوتبەیەكى عەسكەرى و بێ ئەوەى سەركردەیەكى سەربازى بێت پلەى سەربازى جەنراڵى وەرگرت بەڵام ئێستا بەڵگە نامەكانى سۆڤیەت دەریان خستوە ئەم پیاوە لە ئەنجامى ئەو خیانەتەى كە كردویویەتى لە دژى شۆڕشەكانى كورد ئەو پلەیەى وەرگرتوە ,لەوەدواش مەلا مستەفا كە هاتەوە عێراق ئیتر لە خیانەتەكانى بەردەوام هەتا ئەو ڕۆژەى ووتى كارى من تمام شود و كەوت بە سەر پێڵاوەكانى شاى ئێراندا و ووتى ئێمە ڕۆڵەى خۆتین و ئێرانیش ووڵاتى خۆمانە , ئیتر مەلا مستەفا ئاشبەتاڵى بەو شۆڕشە تەمەن چواردە ساڵەیەى كورد كرد كە ئەگەر چەند مانگێكى تر بەردەوام بوایە ڕژێم ئەڕوخا بەڵام مەلا چۆن ئەیەڵێ ئەمە ڕوو بدات و ئەو ئاخوڕەى جۆى لێ خواردوە كاولى بكات , شەڕى ناخۆى ماڵكاولكەرەى كورد یەكێك بوو لە خیانەتەكانى مەلا مستەفا كە هەتا ئێستا میللەت بە دەستیەوە ئەناڵێنێ , لە دواى ئاشبەتاڵیش دوژمنانى كورد زوو زانیان لە م بنەماڵەیە باشتریان دەست ناكەوێ بۆخیانەت و تێك دانى شۆڕشەكانى كورد بۆیە هەر زوو لە دواى منار بونەوەى مەلا مستەفا خێرا ئیدریس و مەسعودیان قوڕمیش كردو قیادە مۆقەتەیان بۆ دروست كردنەوە ئیتر لەو كاتەوە لە تێكدانى شۆڕشەكانى كوردا درێغیان نەكردوە و پەلامارى شۆڕشى هەر چوار پارچەكەیان داوە , تا كار گەیشتە هێنانى سوپاى توركیا بۆ لێدانى پەكەكە و بە قسەى مەسعودو نێچیر 3500 جاشى خۆیان لە پێناوى توركیادا دژى پەكەكەبە كوشت داوە ,دوا خیانەتیان كە گەورەترین خیانەت بوو خیانەتەئابڕوو بەرانەكەى31ى ئاب بوو كە ئەم سەرۆكە تەزویرە ئەندازیارو داڕێژەرى بوو , بە ئاڵاى پارتە ڕوو زەردەكەیان و جامانە سورەكەى مەلا ى باوكیانەوە و بە سوارى دەبابەى بەعسەوە خۆیان كردوە بە شارە جوانەكەى هەولێردا و جارێكى تر خاكى پیرۆزى ئەم ووڵاتەیان پیس كردەوە , ئەمجارەش ئەم سەرۆكە تەزویرو ساختەچیەى كورد بە تەزویر خۆى كردەوە بە سەرۆكى ئەم هەرێمەى ئێمە , ئەم مانگە بۆ پارتى مانگێكى پڕ لە شەرمەزاریە و مانگێكە سەرۆكەى تیا شەرمەزار ئەبێت و پارتەكەشى تیا ڕوو زەرد تر , شەرمەزارى بۆ ئەو سەرۆكە تەزویرەى كوردو ڕوو ڕەشیش بۆ ئەو بنەماڵە خائینەى كورد كە مێژووكەیان پڕە لە خیانەت و شەرمەزارى , ئەوا یادى خیانەتە ئابڕو بەرانەكەى سەرۆكە تەزویرەكەمان بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێكى كەمى ماوە
تێ بینى : ئەو وێنەیەى سەرەوە م لە بڵاو كراوەى ڕۆژانەى میترۆوە وەرم گرتوە كە دواى بڵاو بونەوەى ئەو وێنەیە ئاسایشى پارتى هەمو ئەو ژمارەیەى لە بازاڕەكانى هەولێردا كۆكردەوە و سوتاندنى و بەبڵاو كردنەوەى ئەو وێنەیە سەرۆك قەڵس بوە منیش بۆیە بۆم بڵاو كردوە بۆ ئەوەى خوێنەرانى خۆشەویست بیبینن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە