بنه‌ماڵه و بارزانی هه‌میشه خۆسه‌پێنه‌ربوون و هه‌رگیز شه‌رعه‌تیان نیه
Saturday, 20/07/2013, 12:00
1337 بینراوە
له بوونی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و له دروست بوونی پارتی دیموکرات تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنیان به‌ڕێوه‌بردووه، مێژوویه‌کی پرشنگداری بنه‌ماڵه هه‌یه بۆ ئه‌و هێزا داگیرکه‌ر و دوژمنانه‌ی کورد بنه‌ماڵه خزمه‌تی کردوون و وه‌ک کارتێک بۆ تێکبردنی هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد به‌کاریان هێناون، له‌ناوبه‌رن و پارچه‌کردن ئۆردگانیش و په‌لکێش کردنیان بۆ شه‌ڕی کورد به کورد، تیرۆر که‌سایه‌تی سیاسی و ووڵاتپارێز و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌یان به ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر په‌لکێش کردنی هێزی دوژمن بۆ سه‌ریان و پاڵپشتی کردنیان بۆ له‌ناو بردنی پارت و ڕێکخستنه‌کانی تر له‌ناوبردنی که‌سانی شۆڕشگێر و پاک هه‌تاکوو له‌ناوخۆی خۆیاندا و یان ناچارکردنیان بۆ باوه‌شی دووژمن، باگکراوه‌ندی سیاسی بنه‌ماڵه بووه.
له دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵێک که‌سی ڕۆشنبیر و قۆرخکرندنی له‌لایه‌ن بارزانی و پاکتاووکردنی خه‌ڵکه شۆڕشگێره‌کانی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که بستێک خاکی ئازادکراو نه‌بوو به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و ئاماده بوون هه‌موو که‌سانێک له دژیی بنه‌ماڵه و خه‌تی سیاسی ئه‌وانن له‌ناویان به‌رن له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان، له کوشتنی که‌سانی وه‌ک سوڵێمانی مووعینی و دکتۆر شڤان و هاوڕێکانیان و مه‌جبوورکردنی چه‌ند که‌سێکی مه‌کته‌ب سیاسی خۆیان بۆلایی دوژمن، نموونه‌یه‌کی زۆر روون دوایی ئاشبه‌تاڵ له‌سه‌ر ده‌ستی قیاده‌مه‌وقه‌ته له دژیی شۆڕشی نوێ کۆمه‌ڵکووژی هاکاری شه‌ڕی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات به هاوکاری ئیران، کووشتنی کادرۆیی پێشه‌نگی په‌که‌که حه‌قیی قه‌رار له‌سه‌رده‌ستی ستێرکا سوور که سه‌ر به بنه‌ماڵه بوون ئه‌و ده‌م بنه‌ماڵه له گه‌وره‌ترین ئه‌زمه‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخستنیدا بوون، به‌ڵام له پلانگێڕی و کووشتنی خه‌ڵکانی شۆڕشگێر که‌مته‌رخه‌م نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئیمکانی پارچه‌ی ووڵاتێکیان له‌به‌رده‌ستدایه و له دونیایی سیاسی بازاڕیان گه‌رمه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک بکرێت لێیان و باسیی چ پێوه‌رێکی دیموکراتی و پێوانه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کی دیموکراتیک و داموده‌زگایی دیموکراتیان لێبکرێت و جڵه‌ویان له ژێر یاسا و داموده‌زگایی دیموکراتی جڵه‌وگیر بکرێت، بێگومان ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ملکه‌چی یاسا بن و به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست پێبکه‌ن، یان ئه‌و یاسا و په‌رگاڵه‌ی بۆیان دیاریکراوه بۆ مه‌رامه‌کانی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی داگیرکه‌ران به ئه‌ساس ده‌گرن و به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.؟
ئه‌وه‌ی که‌مێک شاره‌زایی مێژووی بنه‌ماڵه بێت، ده‌توانێت بگاته ئه‌نجامگه‌لێک که بوونییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌موو مێژووه ڕه‌شه‌که‌یی و گه‌شتن به ده‌سه‌ڵات و خۆساپاندنی له باشووری کوردستان و په‌لهاویشتنی بۆ پارچه‌کانی تر خوڵقاندنی هه‌مان کاره‌کته‌ر و پێکهاته‌یی سیاسی وه‌ک خۆی و داڕشتنی پلان سیاسی و رێکخستنکردنیان وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان پلانیان بۆ کردووه ئاشکراوو ڕوونه، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت له پشتی په‌رده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چ ده‌زگایه‌کی سیخووڕی و ده‌وڵه‌تی شاره‌وه‌یی هه‌رێمی و نێووده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئاشکرا بکریت و ئه‌و چه‌واشه‌کاریی و نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له هه‌ژارایان هێناوه له داگیرکه‌ران زۆر که‌متر نییه، چونکه له سیاسه‌تی داگیرکاری‌دا به‌ره‌داوام بۆ له‌ناو بردنی گه‌لێک لۆژیکی سیاسه‌تی داپڵۆسین گرنگ نییه به‌ڵکوو سیاسه‌تی تێکشکانی ڕۆحی و ده‌روونی گه‌لێک گرنگه که له‌سه‌رده‌ستی سه‌رکرده‌ی ساخته‌و شۆڕشی چه‌واشه هێما و سیمبووڵی گه‌لێک ناشیرن و له‌که‌دار بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ل هیواکانی شۆرشگێری و ئازادیخوازانه‌ی تێک بشکێنیت و به‌رده‌وام به گومان سه‌یری شۆڕش و بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌کانی خۆی بکات و هیچ کاتێک ئێراده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ی یه‌کانگیرنه‌کات و باوه‌ڕی پێنه‌هێنێت، بێگومان ئه‌م تابلۆ سیاسیه له باشووری کوردستان بۆته واقعێک که هه‌موو که‌س لێی ده‌سڵه‌مێته‌وه چونکه شۆڕشی چه‌واشه له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا به شێوازێکی زۆر مه‌زاجیانه یاریی به چاره‌نووسی گه‌لێک ده‌کات.
بێگومان له مێژووێ سه‌ده‌یی بیسته‌م و سه‌ره‌تایی سه‌ده بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک سه‌رهه‌ڵدێرێکی ناوچه‌ی بارزان جێگای خۆیان ده‌گرن و تایبه‌تی ناوی شێخ عبدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی تا نزیک به ساڵه‌کانی سییه‌کان ناوده‌رده‌که‌ن و پاشان له که‌سایه‌تی بارزانی بنه‌ماڵه له کوردستان به شێوه‌یه‌کی زۆر دیار له گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌ناسرێن و له‌که‌سایه‌تی بارزانی خه‌ونی ئازادی کوردستان و شۆڕش بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌موو که‌س هاوسۆزیه‌کی بۆ دروست ده‌بێت و وه‌ک سیمبوولێک ده‌رده‌که‌وێته ناو گه‌لێکی بنده‌ست و داگیرکراو، بارزانی بنه‌ماڵه‌که‌ی قاچک ئاسا هه‌ڵتۆقین و بۆ خه‌ڵک سه‌رکرده‌یه‌کی بێهاوتا و جێگایی شانازیی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی قاچک ئاسا شۆڕشگێری بۆ دروست کرد، ده‌زگایی سیخووڕییه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ئیسرایل ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان بوون، تاکوو ڕێگربن له هه‌موو بزاوتێکی پێگه‌شتووی هۆشیار و خاوه‌ن فکرو ڕامان که به مۆدێلێکی سه‌رده‌میانه بناخه‌یی تێکۆشانی ئازادیی گه‌لی کورد دابڕێژن.
ساڵی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌یی ڕابووردوو ساڵی شۆڕش و ئازادیی گه‌لانی بنده‌س بووه به فکرو ڕامانی سۆسیالیزم له جیهاندا، له ئاسیا و ئه‌مریکای لاتین و چه‌ندین ناوچه‌ی جیهان سه‌رکه‌وتنی گه‌لان مۆرکی خۆی له مێژوودا، له‌ناو ده‌وڵه‌تانیش گۆڕانکاری سیسته‌می حوکمرانی ئاڵووگۆری به‌سه‌رداهات، بێگومان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستانیش بۆ بزاوت و ڕه‌وتێکی به‌م چه‌شنه خاوه‌ن زه‌مینه‌یه‌کی زۆر بوو، له سه‌ر گه‌لان ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌کان و له کوردستان کۆلۆنیالیزم هه‌بوو، ئه‌م ڕه‌ووته جیهانییه ترس و گومانی بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان و ئه‌وانه‌ی کوردستانیان پارچه‌کرد و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیان له‌سه‌ر ئینکاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک داڕشتووه ترسناک بوو و وه‌ک بڵیت سیاسه‌تی سه‌دساڵه‌یان ده‌که‌وته ناو ڕسکی له‌ناوچوون ڕیسه‌که‌یان ده‌بوه‌وه به خووری، بۆیه هه‌ر زۆر هه‌وڵیاندا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕه‌ووشێکی وا ده‌بێت چ پلانێک دابڕێژن و چۆن بتوان ڕووبه‌ڕوویان بۆستنه‌وه، بۆئه‌مه‌ش باشترین ڕێگا کرێگرته‌ی کوردێک به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستێک کۆنه‌په‌رست و دوور له بنه‌مایی ڕۆشنبیر و فکریی، چونکه تاکوو ئاستێکی باش خویندنه‌وه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌بووه و له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌ڵکشانی ڕه‌وتێکی به‌م شێوه‌یه بوون و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردیش له ناو تاریکی نه‌خوێنده‌واریدا نووقم بوو، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت هه‌ستی خه‌ڵک به ئاسانی به‌ده‌ست بهێنێت هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی پاشڤه‌ڕۆیه که خه‌ڵک ده‌توانێت له ده‌ووری خۆیی کۆبکاته‌وه بۆ ئه‌م کاره‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاماده‌کرا بوو، دژه شۆڕشێک به ناویی شۆڕشه‌وه دروست بکه‌ن تاکوو بتوانن جڵه‌ویی هه‌رچوارده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره له‌ده‌ستی خۆیان بگرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتیک و نوێخواز له کوردستان ده‌ربکه‌وێت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه پاکتاوو و مه‌رژیناڵ و په‌سیڤ بکرێت یان هه‌مان فۆرم و تایبه‌تمه‌ندی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه په‌یڕه‌و بکات تاکوو ئه‌ویش نه‌توانێت زۆر سه‌ره‌کێشی بکات، ینک هه‌رچه‌ند وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌رکه‌وت خاوه‌ن ژێرخانێکی هۆشیار بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی له داووی پ‌د‌ک و بنه‌ماڵه ڕزگار بکات و ئه‌ویش هه‌مان کاتاگۆریی پارتی گرتووه و سیاسه‌ت و زهنی پارتی په‌یڕه‌وی کرد بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت.
بۆیه ڕاستی بنه‌ماڵه‌یی به‌رزانی و پارتی وه‌ک گلادیۆی ناتۆ و ئیسرایل ئه‌نالیز بکه‌ین و هه‌وڵبده‌ین ئه‌و ڕاستی بۆ گه‌ل ڕاڤا بکه‌ین، ئه‌و میکانیزمه و ڕێبازانه‌ی بۆیان دیاریکراوه و ئه‌رکدار کراوان و به‌جێهێنانیان هه‌موو تاکێکی کورد ده‌زانێت و زۆربه‌شمان شاهیدی ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ین که چیان به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته نه‌هێنا، هه‌ر مێژوویه‌کی دوور نه‌ڕۆین دوایی سه‌رهه‌ڵدانی باشوور ڕوون و ئاشکرایه. بۆیه تێکڵاو بوون به گلادیۆی ناتۆ و ئه‌مریکاو توورکیا ئیسرایل مێژووکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی ساڵی مه‌نجاکان و ده‌ستپێکی شه‌سته‌کان و په‌روه‌رده‌کردنی سامی عبدوولره‌حمان له ئیسرایل و کاریگه‌ری و ڕۆڵی له‌ناو پارتی هیچی که‌متر نه‌بوو له بنه‌ماڵه به‌ڵکوو زۆر کاتیش وه‌ک مامۆستای سیاسی مه‌سعوود باسووخواسی له‌سه‌ر ده‌کرا.
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی په‌نجا ده‌وڵه‌تی شاره‌وه یان گلادیو ناتۆ بۆ ڕاگرتن و هاوکێشه‌یی سیاسی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتن ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت خاوه‌ن ڕۆڵێکی کارا بووه، بۆ به‌لاوه‌نانی ده‌سه‌ڵاته نه‌خوازراوه‌کانی که له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا نه‌بوون و به‌لاوه نانیان به ڕێگایی کووده‌تایی سه‌ربازیی بێت یان به ڕێگایی مه‌جبوورکردن ده‌ست له کاربکێشێته‌وه یان له‌ناویان ده‌برد، بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان داده‌ڕشته‌وه و بڕیار و پلانی ئاماده‌کراویان بۆ دیاری ده‌کردن و لادان له هێڵی ئه‌وان باجه‌که‌یی ده‌بێت بدات، گلادیۆ به تایبه‌ت له تورکیا خاوه‌ن هێزێکی کاریگه‌ر بووه و به قووڵایی هه‌موو دامووده‌زگاکاندا شۆڕ بۆته‌وه و خاوه‌ن بڕیاری یه‌ک لاکه‌ره‌وه بووه، هه‌مان هێڵ گلادیوێی ناتۆ به ڕێگایی توورکیا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێکڵاو بووه، له سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کان زیاتر ئیسرایل هێزیی خۆی به‌کارهێناوه و ئاڕاسته‌کانی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی داڕشتووه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بتوان له کوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزبن و له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕێگه به هیچ پارتی و ڕێکخراوی ترنه‌درێت به‌ناویی کورده‌وه قسه‌بکات و مه‌شروعیه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌و نزیک بوونی سیاسی نیووده‌وڵاتی وه‌ک شێوازی ڕۆتین و ڕاگرتنی هه‌وسه‌نگی هێز به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران سه‌رکوردستان بووه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی بنه‌ماڵه و پارتیدا بخشێنینه‌وه زۆر به ئاشکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت له سه‌ره‌تاوه هاتاکوو ئه‌مڕۆ هیچ شه‌رعیه‌تێکی سه‌رۆکایه‌تی و سیمبووڵی کورد له‌سه‌ر بنه‌مایی داخوازی گه‌ل و خه‌ڵک نه‌بووه و هه‌موو کاتێک خۆیان داسه‌پاندووه، ئه‌گه‌ر کووده‌تایی 30 حوزه‌یران بکه‌ینه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ مه‌شروعیه‌ت بێگومان له خه‌فڵه‌تی سیاسی‌دا ده‌ژین، هه‌رچه‌ند دامووده‌زگایی په‌رله‌مانی له کوردستان بوون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی کاک نه‌وشیروانی خۆێندبێته‌وه تێده‌گات که ئه‌وکاته‌ش دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌رله‌مان هه‌تاکوو ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی ینک و پ‌د‌ک په‌رله‌مان مافی نه‌بووه کۆببێته‌وه، ئه‌مه‌ش پشتراستمان ده‌کاته‌وه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌دایی خۆفه‌رز کردن له سه‌ربنه‌مایی سیاسه‌تی یان هه‌مووی من یان تێکدان له کوردستان گه‌شتۆته ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی قۆرخکردووه، هه‌رچه‌ند له سه‌ربنه‌مایی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له بابه‌تێکی تر گرنگی ده‌ده‌م به ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، چونکه کێشه کێشه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه نه‌ک تاکه که‌سێک له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیشاره‌تدان به‌وه‌ی که مه‌سعوود به‌رزانی بۆچی ده‌یه‌وێت دووساڵی تر ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم و ئاماده‌کاری چ پلانێکی شاره‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی سیاسی ڕێگایی پێبدات به ئامانجه‌کانی خۆی بگات، چونکه ئه‌وه‌ی ئاشکرایه هه‌موو کاتێک ده‌سه‌ڵات له لووتکه‌ی هێزی خۆیدا به‌ره‌و خوارده‌بێته‌وه و به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت مێژووش گه‌واهی ئه‌م ڕاستیانه له خۆی ده‌گرێت.