کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمال عەبدوڵا ورۆلی دیالۆگی لە چارەسەری تەنگژەکاندا‏

Thursday, 28/04/2011, 12:00






بۆجەمال عەبدوڵاسەرنوسەری رۆژنامەی بەڵگە،
رۆلی دیالۆگی لە چارەسەری تەنگژەکاندا

دیسانەوە لە کەنالی زاگرۆزگوێم لە لێ دوانێکی تری تۆبوکە زۆربە توندوتیژی وبەتورەیەوەهەرەشەوباسو وە سوکایەتیت دەکردبە رۆشەنبیرانوماموستایانی ئاینی و بەردەرکی سەرا، لەهەمان کاتداهەندێ وێنەوبەڵگەنامەت خستە بەرڕوی بینەران کەگوایە هەندێك لەوگەنجانەی کە لە بەردەرکی سەرابون بەدزیەوە گیراون.

ئایە بەباسی ئەو دزانە وەهەندێ پیاوخراپی تڕلەناو خۆپیشاندەرانا ئەتەوێ چی بسەلمێنی ؟ئایە ئەتەوی بڵی هەمویان دزوپیاوکوژوخراپن؟ من نامەوێ بەرگری لەوانە بکەم وە بچمەقوڵی کێشەی ئەو دوسێ کەسە وەکە باست کردن، بەڵام لەوە دەچێ کەتو بتەوی بی سەلمێنی کەلەبەرئەوەی لەناو خۆپیشاندەرانا هەندێ دزهەن، دەبێ هەمو خۆپیشاندەران بە شەقی مێلیشاکانی جوتە سەرۆکەپیاوکوژو گەندەڵو دزەکەت بچنە ماڵەوە وەنابێ بەهیچ جۆڕێك باسی دزی وگەندەڵی وکورد کوژی ئەم٢٠ساڵەی دوسەرکردە بێ وێنەکەت بکەن. کەوابێ کێ تەرازۆکەی لاسەنگ دەبێ؟وەکێ یە دزی گەورە؟ دڵ نیابەدوسەرکردە بێ وێنەکەتن. تکات لێ دەکەم لەمەو دوا ئەگەرهاتیتە سەر تیڤی زۆرجوان خۆت ئامادە بکە بۆئەوەی باسی هەندێ زانیاری نەکەیت وەکو دزی چونکە سەرکردەکانت بە دزییەوە گیراون وە خۆشیان دانیان پیاناوە.

لەهەمان کاتدا باسوسوکایەتیت دەکرد بەهەندێ لەدانیشتوانی سلێمانی کە چەند سوکن وە چونەتە لای کاك نەوشیروان، وە چۆن کاک نەوشیروان دەستی لەدوو سەرکردە بێ وێنەیە هەڵگرتوە بو ئەوپیاوەسۆکانە(وەکوئەحەی بیم وە هاورێکانی). من ئەحەی بیم وهاورێکانی ناناسم بەڵام ئەگەر بەراوردیان بکەین بەکاک مەسعودی ئاش بەتاڵ، بە٣١ ئاب و١٧/٢وە هەروەها بە مام جەلالی ٦٦،ئازاد کەرودەرباز کەری تارق رەمەزان، بەسەرکوت کەری خوپیشاندەران لەرۆژانی ١٨و١٩ی نیسان وبالە بیریشمان نەچێت کە ئەودوسەرکردە بێ وێنەیە پاڵەوانی یەکەمی شەری ناوخۆشبون. ئایە کێ پیاوخراپوسوکە ئەحەی بیم وهاورێکانی یان دو سەرکردەبێ وینەکەت؟. بە دڵنیایەوە دوسەرکردە بێ وێنەکەت.

نازانم بۆخۆت کردوە بە پاریزەروسورەی بەرلەشکرخۆبەخشانە لەزاگرۆس تیڤی یەوە بەرگری لە دوسەرکردە بێ وینەکەت دەکەیت؟ لە کاتێکدا کەمن پەیوەندیم نیە وە نابێ بەهیچ حزبێکەوە بەڵام لە سەرئەوهەموسوکایەتیە کە بە خەڵقی سلێمانی ووە بەبەرێز کاک نەوشیروانت کرد ، (لەگەڵ رێزما بۆ کاک نەوشیروان موستەفا)من وەکو مرۆڤێکی کورد بەباشم زانی کە هەندێ پرسیارلە تۆبکەم چونکەدەمەوێ لێت بگەم. تکایەکەکاك نەوشیروان هەندە خراپە،خائنە، دوژمنتانەوە دەستی خستۆتە ناو دەستی پیاوخراپانەوە بۆوازی لێ ناهێنن وەبۆشەری پێ دەفرۆشن ؟ بەپێچەوانەوە ئەبێ دڵخۆش بن کەرزگارتان بوە لی وەلەکۆڵتان بۆتەوە.

بەڵام بەداخەوەراستیەکەئەوەیەکەدەست کێشانەوەی کاك نەوشیروان لە یەکێتی گەورەترین کارەسات بو بۆ ئەو حیزبە، ئەوەش بوبەهۆی تێك شکانوداروخانی یەکێتی، لە ئەنجامدا ناچاربون کەمل کەچ کەن وەکورنوش بەرن بۆپارتی بۆ ئەوەی رازی بن بچنەناویانەوە (بەڵام کە رێکیش کەوتن ئێستا ئێوە شەریک یان نێن وەک خۆتان بانگەوازی بۆ دەکەن بەلکووەکو پاشکۆیەك لە گەڵیانان). هەموش زۆر باش ئەوراستیە دەزانین کە پارتی وبنەماڵە لەخۆیان زیاترکەس ناناسن وە کەسیش ناکەن بەشەرێك وەبەدرێژی حکم رانیان هەتس ئەمرۆهەر بەرژەوەندی خۆیان پاراستوە ودەپارێزن.
لەدوا وتەما لەخواداوادەکەم کە تۆ وەکو خەم خۆرێکی دەسەڵات وسەرکردەکانت وە یاوەرەکانیان چاوێك بخشێنیت بە ئارشیفی دکتاتۆرەکاندا وەهەوڵ بدەیت هەندێ لەوراستیانە بخەیتە بەر چاوی بینەران کە دوارۆژی دکتاتۆرەکان چۆن دەبێ ئەگەر نەیەنەوە بەسەر خۆیانا.
ئەو راستیەش بزانەکەئەگەرخۆشیان چاك بکەن ئێمە وەکو دانیشتوانی سلێمانی هەتاهەتایە بەراوردیان دەکەین بە عەلی حەسەن مەجید وملازم محسن ویاوەرەکانیان، بگرەزۆرزۆرسوك تڕن لەوان چونکە ئەوان دوژمن بون، بەڵام ئەمان دەڵێن ئێمەکوردین وە بە هەڵبژاردن هاتوینەتە سەرکورسی دەسەڵات وەدەبێ هەتاهەتایە خوێنتان بمژین، منیش دەڵێم خەیاڵتان خاوەوەهەردەچنە بەردادگی گەلووە داهاتوتان لەوان باشترنابێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە