کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانای ژیان

Wednesday, 11/07/2012, 12:00




ژیان وه‌کو ڕوبارێکه لێل و لیخنه ئاوه‌که‌ی
ئاڵۆز و پڕ پێچ و په‌نا به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌که‌ی
مرۆڤی ژیر تینوێتی خۆی ده‌شکێنێ له سه‌رچاوه‌که‌ی
مه‌له ناکات له که‌نار و ڕۆخه مه‌نگ و ته‌نکاوه‌که‌ی....
له‌و ساته‌وه‌ی حه‌واو ئاده‌م گازیان گرت له سێوی جادو
ئیدی ژیان ڕقی هه‌ڵگرت ، شه‌ڕی مرۆکان به‌رپابو
حیکمه‌تی ژیان ئاوایه که‌س به‌ ئاسانی نایگاتێ
که به‌رده‌که سه‌نگی زۆر بو قه‌ت نابێ ده‌ستی بداتێ
ئاخر له‌وه‌ته‌ی له‌م که‌ونه ژیان ده‌ستی پێکردوه
ئیتر نه‌وه‌ی حه‌واو ئاده‌م پشوی ڕۆحییان نه‌دیوه
ده‌بێ چه‌ند گرێی ئه‌و ڕێیه به‌ هوشیاریت بکه‌یته‌وه
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی دوا قۆناخ زه‌مه‌‌ن بیرت به‌رێته‌وه
بۆیه ژیان چه‌ند سه‌خت بێ ، ساتێک شادی ده‌یسڕێته‌وه
گریان چۆکی بۆ داده‌دات ، شادی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە