بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تەوافق لەگەڵ دەسەڵات.. نوکته‌ی تازه‌ی گۆڕان بۆ گه‌نجه‌ توڕه‌کان!

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەم سێ گروپە بەناو ئۆپۆزیسزیۆنە ڕوویدا بۆ ئێمە نەشتێکی تازە بوو، نە هەڵوێستێکی عەجیب و غەریبیش بوو. کورد ووتەنی مانگەشەو هەر لە ئێوارەوە دیاره‌، لێ ئەوەی جێگای سەرنج و رەخنەیە، ئەوەیە کە تا ئیشتاش زۆر که‌س چاوەڕوانیی زیاتر لەم سێ گروپە ده‌که‌ن
لە ڕۆژانی ڕابوردوودا لەگەڵ کەسێکی سەر بە یەکگرتوو باسمان لەهەل و مەرجی ڕاپەڕینی هەولێر دەکرد، ئەوکەسە ووتی ئەگەر یەکگرتوو بیەوێت لەهەولێر خۆپێشاندان بکات دەتوانێت هه‌وادارانی خۆی هه‌ر له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ بهێنێته‌ ده‌رێ، به‌ڵام نایکات، ئه‌مانیش نایانه‌وێت ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی بڕوخێت.
کەواتە هەریەکە لە کۆمەڵ و گۆڕانیش دەتوانن ئەمە بکەن، چونکە کاتێک چاو بە ئەنجامی هەردوو هەڵبژارنەکانی ڕابوردوودا بخشێنینەوە دەبینین پارتی بەتەنیا زۆرینە نەبووە لەهەولێر ، جگە لەبەشێکی زۆری جەماوەری یەکێتیش کە بەهیچ شێوەیەک پارتیان قبوڵ نیە! پرسیار ئه‌وه‌یه‌، که‌ بۆچی نایکەن وەڵامەکەی ڕوون و ئاشکرایە، ئەوان بەدەستە جەمعی داوای چاکسازی و تەوافوق دەکەن، نەک ڕوخان و نەمانی ئەم دەسەڵاتە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشیان هەر هەمان قه‌وانە کۆنەکه‌یه‌، که‌ بۆیان لێدایەوە.
توڕەیی شەقام تەوافیقی ناوێت، خەڵکی ناڕازیی چاکسازیی ناوێت،لاوە خێر نەدیوەکانمان نایانەوێت تەنیا دەموچاوەکان بگۆڕێن، بەڵکوو ئەوەی ئێمە دەمانەوێت گۆڕانێکی ڕیشەییه‌ بۆ کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەم دوو بنەماڵەیە، ئەو دەسەڵاتەی کە تەنیا لەسەر وێنە گرتنێک لاوێکی قوتابی زانکۆ نیوە مردوو دەکات.
ئەو سێ گروپە دەبوایە بەدوای بەیاننامەکەی سەرای ئازادی و بەیاننامەیه‌کی هاوبەشی ئاوا زەلیلانە دەرنەکەن. به‌ هۆی گۆڕان و رێکخراوه‌ ئیسلامییه‌کانی کورده‌وه‌‌ کوردستان هیچی لە وڵاتانی تر ناچیت، سەیر بکەن لەم وڵاتی یەمەنەی کە تائێستا خەنجەر حوکم دەکات، هەر لەیەکەم ڕۆژەوە هەزاران کەس دەڵین (باربکه‌ ئه‌ی عەلی عەبدوڵڵا دیکتاتۆر) به‌ سەدان سەرکردەی سەربازیی هاتنە نێو خۆپێشاندانەوە، کەچی لای ئێمە هێشتا دوای 45 ڕۆژ داوای حکومەتی شەریکایەتی دەکەن، جا بۆ ئێوە هەر شەریک نەبوون لەگەڵیاندا؟
به‌ڵام بزانن، که‌ ئەم دەسەڵاتە ئەوەشتان لێقبوڵ ناکات، چاوەڕێ بن بزانن دژە کردەوەی دەسەڵات چی دەبێ بۆتان، چونکە ئێوە هەمیشە لە حاڵه‌تی بەرگریکردندان.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ناشرینییو بێ هه‌ڵوێستییه‌ی ئێوه‌دا، چه‌ند جوانه‌ هه‌ڵوێست و ره‌وشتی لاوانی تووڕەی شەر شەقامەکانن کەداوای نەمانی ئەم دوو دیکتاتۆرە دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە