کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کاک نه‌وشیروان به‌ فاتیحایه‌ک بۆ گیانی حه‌مایل خان به‌ ئاواتی گۆڕانی خۆی گیشت

Thursday, 06/10/2011, 12:00


نه‌گبه‌تی میلله‌تێک له‌وه‌دایه‌ که‌ پرسه‌ و بۆنه‌یه‌کی عه‌شاری ببێته‌ وه‌رچه‌رخانی په‌یوه‌ندیی سیاسی و کرانه‌وه‌ی ده‌رگا له‌ نێوان قه‌یرانه‌ حیزبیه‌کاندا . به‌ کورتی واته‌ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا کاری بۆ ده‌کرد سه‌لماندیان که‌ به‌ به‌شداری پرسه‌یه‌ک هه‌نگاوی بزووتنه‌وه‌که‌یان کورت کرده‌وه‌ و فاتیحایه‌کیان دا بۆ گیانی گۆڕان و حه‌مایل خان:
ئه‌و فاتیحایه‌ کۆتایی هێنانی به‌سته‌ڵه‌کی نێوان پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو که‌ پارتی باپیره و‌ گۆڕانی کوڕه‌زا له‌پاش ماڵ جیاکردنه‌وه‌ی کاک نه‌وشیرانه‌وه‌ شیروتیریان له‌یه‌ک ده‌سوی . پارته‌که‌ی بارزانی که‌ خۆی به‌ باوکی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌زانێت و سکرتێری 36 ساڵه‌ی بێ شه‌ریک و واحید و ئه‌حه‌ده‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌و باوکه‌ بارزانیه‌ شه‌یدابێت که‌ له‌ روسیا یه‌که‌م دیداری ده‌کات له‌ خۆشیان گه‌شکه‌ ده‌یگرێت و له‌ هۆش خۆی ده‌چێت.
جارێکی دیکه‌ له‌ هه‌ناوی ئه‌و کوڕه‌ له‌ هۆش چووه‌ ، سه‌رسامه‌ ، شه‌یدایه‌ی بارزانی که‌ تاڵه‌بانییه‌ کوڕێکی لاساری دیکه‌ په‌یدابوو و له‌باپیر و باوک هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ . هه‌رچی ده‌نگ و ڕه‌نگی ناڕازی خه‌ڵکی کوردستان/ باشوور هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی 7 دا کۆی کرده‌وه‌ و له‌ توره‌که‌یه‌کی شینی نیللیدا ، خستیه‌ به‌رده‌می موزه‌میده‌که‌ی سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان که‌مال که‌رکوکی. دوو ساڵ ئه‌و توره‌که‌ نیللیه‌ و نیو ملیۆن مرۆڤه‌ ناڕازیه‌که‌ی ناوی له‌ نێوان باپیره‌ و باوک و کوڕه‌زادا په‌سێنراوه‌ . له‌ حه‌ڤده‌ی شوباتیشدا گه‌یشته‌ ترۆپک و له‌ لایه‌ن چه‌کداره‌کانی باپیره‌وه‌ به‌ر ته‌قه‌ دران . بێ له‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌و باوک و کوڕ و کوڕه‌زایه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌دا بۆ هه‌ناسه‌یه‌کیش بێت که‌مێک سه‌ری ئه‌و توره‌که‌ نیللیه‌ بکه‌نه‌وه‌ ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن . ده‌یخه‌نه‌ سه‌رمێزی کۆبونه‌ نهێنی و ئاشکراکان ، ده‌برێته‌وه‌ گرده‌که‌ و ده‌بابه‌کانی باوک له‌و به‌ره‌وه‌ قه‌ره‌وڵی لێ ده‌گرنه‌وه‌ ، فڕێ ده‌ده‌نه‌وه‌ پارله‌مانه‌وه‌ و پاسه‌وانه‌کانی که‌مال که‌رکوییش‌ فه‌لاقه‌ی ده‌که‌ن ، له‌ حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌ به‌ مرۆڤه‌کانی ناو توره‌که‌کانی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوشه‌وه‌ ده‌یانبردنه‌ به‌رده‌رکی سه‌راکانی شاره‌کانی کوردستان و شه‌وانه‌ش له‌ شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیانه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت کاکی بێژه‌ره‌وه‌ به‌ ده‌م و ده‌ست به‌ستراویه‌وه‌ نمایشیان ده‌کردن و خاڵخاڵێنی حه‌وتی و یانزه‌یی و نۆزده‌یی و ئێسته‌که‌ چواری پێده‌که‌ن .
ئه‌رێ باپیره‌ و باوک و کوڕه‌زا به‌زه‌ییه‌ک ، سۆزێک ، تروسه‌که‌یه‌ک ویژدانتان نییه‌ ؟ له‌ پێناو کێشه‌ی خێزانی ناوخۆتاندا بۆ ئه‌و سه‌دان هه‌زار ده‌نگه‌ ناڕازیه‌تان له‌و توره‌که‌یه‌دا زیندان کردووه‌ ؟ بۆ کردوتانه‌ به‌ کارتی فشار له‌سه‌ر یه‌کتر و له‌ پێناو دابه‌شکردنه‌ خێزانیه‌کانی خۆتاندا ئه‌م هه‌موو یاریه‌ ناشیرینه‌ به‌و میلله‌ته‌ ده‌که‌ن ؟
ئه‌وا ئێوه‌ خۆتان جارێکی دیکه‌ وه‌ک کوڕانی یه‌ک خێزان و یه‌ک بنه‌ماڵه‌ و یه‌ک سه‌رچاوه‌ی فیکری و سیاسیی و ئه‌خلاقی جارێکی دیکه‌ به‌ به‌شداری کوڕه‌زا لاساره‌که‌تان له‌ پرسه‌که‌ی دایکه‌ ڕۆحیه‌که‌تاندا یه‌کتان گرته‌وه‌ و ئاشت بوونه‌وه‌ و داوه‌ت و خوان ڕازاندنه‌وه‌ و کۆبونه‌وه‌ی ژووری داخراوتان ده‌ست پێکرده‌وه‌ ، ئیدی لێگه‌ڕێن له‌ مرۆڤه‌کانی ناو توره‌که‌ په‌سێنراوه‌کان با به‌خۆیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بگه‌یه‌نن ، ده‌زانم له‌ کردنه‌وه‌ و واڵاکردنی سه‌ری ئه‌و توره‌کانه‌ ده‌ترسێن که‌ ئه‌مجاره‌یان بێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ک بورکانێک ده‌رده‌په‌ڕن و به‌هیچ به‌ڵێن و کۆکردنه‌وه‌ و زیندانێکی توره‌که‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانتان ناخه‌ڵه‌تێنه‌وه‌ و باپیره‌ و باوک و کوڕه‌زا وه‌ک یه‌ک ده‌خه‌نه‌ په‌ڕاوێزی سیاسی و مێژووی خۆیانه‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر مه‌سعودی(مسته‌فا) بارزانی پێی وابێت به‌ سه‌ردانی سلێمانی و گه‌رمیان وه‌سڵی سیاسی خۆی ده‌رده‌کات ، یان جه‌لالی (مسته‌فا) تاڵه‌بانی به‌ په‌شیمانی و گریانی له‌ سه‌رگۆڕه‌گه‌ی باوکه‌ ڕۆحیه‌که‌ی له‌ بارزان خۆی سیاسی شیرین ده‌کاته‌وه‌ ، یان نه‌وشیروانی (مسته‌فا) ی گۆڕان به‌ فاتیحایه‌ک بۆ گیانی نه‌نه‌ حه‌مایل گۆڕانی سیاسی ده‌کات و 500 هه‌زار نه‌یار به‌و خێڵه‌ سیاسییه‌ ئاشت ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌وا ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زۆر زیاترین له‌و توره‌که‌ نیللیه‌ی سازشی پێ ده‌که‌یت و ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ ده‌نگی هاوڕێ شانزه‌ و حه‌ڤده‌ ساڵه‌کانی شه‌هیدانی 17 شوباتن و ئێوه‌ش بیانبه‌خشن به‌ پرسه‌که‌ی حه‌مایل ، ئه‌وان له‌و نه‌زیفی خوێنه‌‌ خۆشنابن له‌ جه‌سته‌ی کورد و له‌ سامانی کورد و له‌ نیشتمانی کورد دێت که‌ به‌ده‌ستی پارتی بارزانی باوک و یه‌کێتییه‌که‌ی تاڵه‌بانی کوڕ و په‌ستاندنی نه‌وشیروانی کوڕه‌زا به‌رده‌وامه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە