ولیەم هێگ چ پەیامێكی بۆ كورد پێ یە؟
Friday, 27/06/2014, 12:00
دوای سەردانە چاوەڕوان نەكراوەكەى جۆن كیری وەزیری دەرەوەى ئەمریكا بۆ هەرێمى كوردستان، بڕیارە سبەى ولیەم هێگى وەزیری دەرەوەى بەریتانیا دوای سەردانیكردنى بۆ بەغدا، لەدووەم وێستگەیدا بێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكى هەرێم كۆبێتەوە، ئەگەرچی لەرێی میدیاكانەوە وەزیری دەرەوە تەنها ئاماژەى بەوە كردووە كە وەكو بەریتانیا دەیانەوێ هاوكاری دیبلۆماسی و مرۆیی پێشكەش بەئێراق بكەن..ئەگەر ئەمە دیوێكى ڕووكەشی لێدوانەكانى بێت، ئەوا بێ شك ئامانج لەو سەردانەى ئاشتكردنەوەى كوردە تا لەئێراقی نوێدا هاوبەشبێ و كوردیش ڕۆڵی لە ڕزگاردنى ئەو قەیرانە سیاسیە هەبێت كە ئەویش پاراستنى یەكپارچەیی خاكى ئێراق و لەناوبردنى گروپی داعشە كە بەلای ئەوروپا و ئەمریكا بەهێزێكى خەتەرناك و تیرۆریستى دەزانن و ئەوەى بۆیان بلوێ بۆ سەركوتكردن و لەناوبردیان دەیكەن، كە هەڵبەتە دەیانەوێ كورد بكەنە بەشێك لەو ململانێیە تا بەگژ داعشیەوە بنێن ئەگەرچی كورد تا ئەم ئان و ساتە بە قورساییەكى زۆرەوە دوای كۆبوونەوەى لایەنە سیاسیەكان بەیەگ گوتار و یەك هەڵوێستەوە واقعی ئەمرۆ و ڕووداوەكان دیدەگیر كردووە ئەویش تەنها پاراستنى سنووری كوردستان و بەرگری كردنە و بەشداری شەڕێك ناكەن كە بۆنى تایەفەگەری لێبێ.
ولیەم هێگ دەیەوێ ئەو هەلوێستانە لە زاری سەركردەكانى كوردەوە ببیستێ و ئەوەى دەیەوێ بۆ قەناعەتپێكردنى كورد لەو قۆناغە بەشداریكردنیەكى لە حكومەتى داهاتووى ئێراق كە بەهەموو پێوەرێك بەشداریكردن بەمانا شەراكەتە ڕاستەقینەكەى، بەشداریكردنە لە ئاوەدانى و بەرقەراری سیاسی لەهەموو ئێراق كە یەك لەو هەنگاوانە ئەگەرچی دەنگۆی سێ هەرێمى فیدرالی بەگەرمى بووەتە بابەتى گەرمى چارەسەری ئەو قەیرانە ئەویش ئەو هەرێمەیە كە نابێ داعش و گروپەكانى تری نەقشبەندی و جیهادی و بەعسیەكان تێیدا بەشداربن، ئەوەش تەنها و تەنها ڕاوەدوونانى ئەو گروپانەیە كە لەهەر هەوڵێكدا گرەنتى بۆ كورد و قەناعەت پێهێنانى كورد بە ئەو زەلكاوە ئەوەندە ئاسان نیە و هەوڵەكانی جۆن كیری و ولیەم هێك هەرچەند هیچیان ناتوانن ئەو قەناعەتە لای سەركردایەتى كورد دروست بكەن، وەلێ پشتگیری هیچ هەوڵێكیش ناكەن بۆنى سەربەخۆیی لێ بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست