کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەمەیەك لەنێوان پاشكۆى وەزارەتى پەروەردەو پەیمانگەى هونەرە جوانەكان و بەڕێوەبەرایەتى چالاكى قوتابخانەكان/ هەولێر

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1367 بینراوە


 (لوقمان) فەرمانبەر بەناونیشانى سەرپەرشتیارى پەروەردەى هونەرى، كە خەلكى شارى هەولێر چاكى دەناسێ و ناویان ناوە براى (دۆنكیشۆت) كە هەر حزبێك لە دواى راپەڕینەوە لەهەولێر حاكم بووبێت ئەوا ئەو فەرخە دۆنكیشۆتە بەكلارنێتە نەشازەكەى بەزۆرى زۆردارەكى خۆى گەیاندۆتە سەر تەختەى ئاهەنگگێڕان و بەشداریكردووە لەلێدانى تەپڵى سەركەوتن..ئەو زوڕنا ببورن (كلارنێت)ژەنە مۆدێرنە وەك بۆقى پف دراو فووى بۆگەن بە قورگى ئەو ئامێرە دەكات و ئاوازى نەشاز دەچڕێ.. لەگەل ئەمەشدا لەنێوەندى هونەرمەنداندا لەكون فەیەكۆنێكدا كرا بەسەرپەرشتیارى هونەرى لەپەروەردەى هەولێرو زۆرى نەبرد لەكون فەیەكونێكى تردا كەس نازانێت بەتەزكیەى لقى دوو یان مەڵبەندى سێ كرا بەبەڕێوەبەرى كارتۆنى چالاكى قوتابخانەكان لەوەزارەتى پەروەردە، كە دواتر لقى دووش سەرى سووڕما ئایا پاڵێوراوى خۆیان بوو یا هى مەڵبەندى سێ بۆ ئەو پۆستەى كە پێیدرا؟
 لەو رۆژەوەى كە ئەو زوڕنا، دیسان ببورن (كلارنێت نەشاز ژەنە) ئەو پۆستەى وەرگرتووە بۆتەگسك لێدەرى بەرپێى(دلشاد عەبدولرەحمان)ى وەزیرە گێلەكەى كەبەدەلیل ئیسپاتكراوە فڕى بەسەر نەك پەروەردە بەڵكو كشتوكاڵیشەوە نیە ئیتر ئەو فەرخە دۆنكیشۆتە تێبینیكراوە بەچوار پێ خۆى دەگەیەنێتە شوێنى مەبەست بۆ پێشوازیلێكردن و ملپانى ومەرایى كردن بۆى، زۆرجاران هەندى لەهونەرمەندان تانەى لێدەدەن و پێدەڵێن ئەرێ كاكە تۆ خەڵكى كێندەرى ئەم بەرى یا ئەوبەرى؟ تۆ بەناوهونەرمەندى چیت هەیە لەخەڵكى قەمبەرى؟
 بەڕێوەبەرێكى تربەنێوى (وشیار واحید مەرجان) كە ئەویش خەلفەو شاگردى (لوقمان جەوهەرو فەرهەنگ غەفور)ە، بەم دوا دواییە خۆى خزاندە نێو بازنەكەو هەرسێ بەیەكەوە بوونەتە سێكوچكەى سەرەتانى دڵى پەروەردە لەهەولێر.. گەمەكە لێرەوە دەست پێدەكات لە 17/2/2009 پیشانگایەكى شێوەكارى لەهۆڵى پەیمانگاى هونەر جوانەكان بۆسەرجەم مامۆستایانى هونەرى شارى سلێمانى كرایەوە، بزانن گەمەكە چۆنە بەڕێگەى وەزارەتى پەروەردە كە لوقمان لەوێ تێیدا دەست بەكاربووە بۆ داوەتكردنى ئەو مامۆستایانەى هونەر بۆ شارى هەولێر، بەڕێگەى چالاكى قوتابخانەكان كە جەنابى (وشیار) سەرپەرشتیى پیشانگاكە بكات، لێرەدا پاروویەكیش چۆن بۆ (فەرهەنگ) لوول بدەن هەستاون بەكردنەوەى پیشانگاكە لەهۆڵى پەیمانگاى هونەرە جوانەكان.. ئەمە لەكاتێكدا چالاكى قوتابخانەكان هۆڵێكى گەورەى هەیە بۆ سازدانى هەموو جۆرە چالاكیەكى هونەرى.لەكاتى كردنەوەى پیشانگاكە كە خۆم تێیدا بەشدار بووم (وشیار) بەبەرچاوى زۆربەى هونەرمەندانى چالاكى قوتابخانەكان و شێوەكارانى هەولێر دەستخۆشى لێكردن، كەمنیش لەگەلأ ئەو ستایشكردنەى ئەو مامۆستا شێوەكارانە بووم، بەڵام بەچاویلكەیەكى رەش سەیرى چالاكى مامۆستایانى شێوەكارانى هەولێرى كرد كە گوایە پەروەردەى هەولێر هیچى نەكردووەو ئیتر بەو شێوەیەى كە خۆى دەیویست دابەزییە سەر پەروەردەو مامۆستایانى شێوەكارى هەولێر، وەك ئەو كەسە هاتە بەر چاو لەكانیەكدا ئاو بخواتەوەو پاشان بەرد بگرێتە ناوى..كە من دڵنیام ئەو (وشیار)ە زۆر ناوشیارە لە بوارى هونەرى شێوەكارى و بوارى پۆستى بەڕێوەبەر.. بەڵام وەزارەتى ناپەروەردە ناهەقى نیە چونكە ئەویش لە بى خەبەران كەشكەك سلاوات بەشێوەى سیستمى ناپەروەردە لەسایەى سەرى وەزیر رێ دەكات، ئەگەر نا چۆن رێ بەو جۆرە سەرەتانانە دەدات بەئاشكرا گەراى گەندەڵیان بتروكێنن؟ بەڵام ئەمە شتێكى ئاساییە لەلایەن جەنابى مەعالى وەزیرى پەروەردەوە چونكە من لەسەرچاوەیەكى نزیك لەبەڕێزیانەوە بیستوومە وتوویەتى:(لێگەڕێن با پارتیەكان گەندەڵیەك بكەن،ئێمەش لەپالأ ئەو گەندەڵیەى ئەوانەوە سێ گەندەڵى تر بۆ خۆمان ئەنجام دەدەین). ئافەرین مەعالى وەزیر بۆ چۆنیەتى بیر كردنەوەت؟
 بژى دزى و گەندەڵى..
 بژى سێكچوكەبودەڵەكەى پەروەردە
 مردن و سەرشۆڕى بۆ هونەرو پەروەردە
 
 
 هەولێر
 

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)