کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ گره‌و له‌سه‌ر که‌رێکی شه‌ل ده‌کات

Thursday, 24/01/2013, 12:00






ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌یبینن وله‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌یبیستین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مانه‌، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی به‌رزانی قومار به‌کورد وکوردستانه‌وه‌ ده‌که‌ن ته‌نها له‌ پێناوی مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ خۆی خستۆته‌ خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک وئه‌جنداکانی دژ به‌ میله‌تی کورد. له‌ئاستی کاری تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی تورک نقی ده‌برێت، ئه‌گه‌ر کورد سه‌گێکی تورک بکوژن یه‌کسه‌ر هه‌ردووکیان به‌ جووته‌، مه‌سعود ونێچیری برازای ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌ شۆرشگیرانه‌ ده‌که‌ن که‌خه‌باتی نه‌ک ته‌نها بیست ملیۆن کوردی باکووره‌ به‌ڵکوو خه‌باتی هه‌موو میله‌تی کورده‌.
له‌ڕۆژئاوای کوردستانیش ئه‌وی بنه‌ماڵه‌ له‌دژی کورد وخزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکدا ده‌یکات له‌مێژووی خیانه‌ت وخۆفرۆشیدا بێوێنه‌ وده‌گمه‌نه‌.
ئه‌م سه‌رشۆڕی وخزمه‌تکردنه‌ی بنه‌ماڵه‌ وبه‌هه‌رزان فرۆشتنی نه‌وت ته‌نها له‌پێناوی مانه‌وه‌یانه‌ له‌حوکمدا.
له‌سیاسه‌ت وڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ عیراقدا ته‌نها قه‌یران دروستکردنه‌ وبه‌و قه‌یرانه‌ش کورد به‌ دڕونده‌کانی به‌غدا ده‌ترسێنێت، ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌کاته‌وه‌ وله‌تاڵان بردنی خێروخێراتی کوردستان به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمدا ده‌بینرێت سووڕانه‌وه‌، خولانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ده‌وری خۆیدا به‌چه‌واشه‌ ڕۆژ ده‌گوزه‌رێنی وبه‌فێڵ وخه‌ڵه‌تاندن ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن که‌ ئۆمێد وهیوای میله‌تی کورده‌ وه‌کوو خۆی گه‌نده‌ڵبکات بۆیه‌ داوای به‌شداریکردنیان له‌حکوومه‌ت نه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات وئه‌مه‌ش خه‌و وئاواتی میله‌ت له‌ناوده‌بات.
ده‌سه‌ڵات کاتده‌کوژێت، به‌رنامه‌یه‌ک وپلانێکی نوێی نییه‌، ئه‌مه‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌وڵی شکستهێناوی پێشووه‌، ته‌نها بۆ چه‌واشه‌ وڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌، به‌رهه‌م ساڵح ده‌وری ده‌هۆڵژه‌نی له‌خزمه‌ت حوکمی عه‌شایری وچه‌سپاندنی بنه‌ماڵه‌ ده‌گێڕێت.
له‌قوماردا خه‌ڵک گره‌و له‌ سه‌ر ئه‌سپی عه‌ره‌بی ده‌گمه‌ن ده‌که‌ن، بنه‌ماڵه‌ گره‌و له‌سه‌ر که‌ری پیری شه‌ل ده‌کات. که‌واته‌ به‌شی هه‌ر دۆڕانه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە