شە کر شکاندنەکانی سەرۆک.
Thursday, 03/12/2009, 12:00
(هەر لەسەرەتای میژووە وە میللەتی کورد باجی هەڵەی سەرۆکەکانی داوە و، ئێستاش هەر بەردەوامە)
ئەوە یەکەم جار نیەو پێم وایە دواین جار نابێت کەشەکرشکاندنەکانی سەرۆکە خۆسەپێن و تەزویرەکە ناوەند بهێنێتە دەنگ و قەیران دروست بکات،،،لە کاتێکدا لێدوان و قسەکانی هیچ ورد بینی و واقیعی نین و لەبەرژەوەندی میللەتی کوردا نیە بەهیچ جۆرێک تەنها خۆ نواندنە یا لەبەرژەوەندیە باڵاکانی بنەماڵەدایە ، وەک کێشەی کۆرەک ولەگەڵ ناوەندو یا ئەوگرێبەستە نەوتیانەی کە برازا مرا هیقەکەی نەبێت هیچ کەس وردەکاریەکانی نازانێت ، چونکەهەر هەمووی بە کڕیارو فرۆشیارەوە هەر هی بنەماڵەیە .... ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم لێدوانەکانی بەناو سەرۆکی هەرێمە کە وتویەتی (دروست کردن و بنیات نانی سوپای کوردستان خەونی لەمێژینەی منە) ناوەندیش وەڵامی داوەتەوە کە(هەردەبێت بەخەون بمێنێتەوە) واتا سەرت دا لەبەرد..ئەم خەونەی سەرۆکی تەزویر، نەواقیعی یەو، نە یاساییە و نەپێویستیشە بۆ ئەم سێ پارێزگایە... واقیعی نیە چونکە تا ئەمرۆش هێزی بنەمالەی تاڵەبانی و بارزانی یەکی نەگرتۆتەوە و هەرگیز یەک ناگرنەوە چونکە تا ئێستا لەزۆر شوینی سنوری دەڤەری زەرد و دەڤەری سەوز بەرامبەر یەکن واقیعی نیە چونکە هەموومان دەزانین کە دوو دەسەڵات حوکمی دەکات و هەمووکوردوستانیش لەژێر ئاڵای زەرد و جەمەدانی سور دانیە ..... یاسایی نیە چونکە لە هیچ دەوڵەتێکی فیدڕاڵدا دووسوپا نیە و نابی هەبێت،گەر هەبێت ئەوە دژی دەستورە....ئەم سێ پارێزگایە پێویستی بە سوپا نیە،بەڵکو پێویستی بە خزمەت گوزاری و بن برکردنی گەندەڵی و دیمکراسیەتە، سوپاش وەک ئاش وایە هەر دەبێت بەدەمی داکەیت جگە لە بارگرانی و مەسرەفە چیتر نیە، جگە لەوەش سەرۆکی تەزویر گەر سوپاشی هەبێت ناتوانێت روبەروی نەدەسەڵاتی ناوەند ببێتەوە ، نە هی وڵاتانی دەوروبەر ، چونکە زۆر لەشکرکێشی و جوڵەی سوپای ناوەندمان بینی و لەشکرو تۆپ بارانی وڵاتانی دەوروبەر هەرکاتێک بیانەوێت هیچ رێگریەک لەبەردەمیاندا نیە، لەسەر هەڵەکانی سەرۆک،،، (هێزی زێرەڤانی و فەلەک ی سەرۆکش مێش یان میوانیان نابێت،،،(جا مەگەر سوپای ئەم جارەی سەرۆک چەکی ئەتۆمی بەدەست بێنێت). بەڵام ئەوەی هەرێمە داماوەکە پێویستی پێیەتی سیاسەتێکی راست و دروست و واقیعیانەیە، نەک سوپا ئەوەی ئەمرۆ میللەتە داماوەکە پێویستی پێیەتی تەواوکردنی بەنداوی بێخمەیە کە دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی 1600 میگاوات کارەبا لەکاتێکدا هەموو کوردستان پێویستی بە 1400 مێگا هەیە، جگە لەسودە لەبن نەهاتوەکانی ئاو و وەک سەرچاوەی بژێوی لە هەموو روێکەوە،،،(بەڵام لەبەر ئەرزی مقەدەس رێی پێنادەی، میللەت لەو پرۆژە گرینگە بێ بەش دەکەیت، جگە لەوەی کە دەتوانرێت وەک کارتی فشاریش بەرامبەر بەغدا بەکار بێت)، ئەوەی میللەت پێویست پێیەتی ئەوە یە کەچیتر لەقوتابخانەکاندا 3 دەوامی تێدا نەبێت ، میللەت پێویستی بە بنیات نانەوەی ژێرخانی ئابوریە ،ئاەدان کردنەوەی دیهاتەکانە. نەک سوپایەکی فشۆڵ و پر مەسرەف........بەڵام مەسعود سوپا بەپێویست و زەرور دەزانێت،،،بۆ پاراستنی حوکمی بنەماڵەو دەسەڵاتی خۆی، تابەرامبەر دەنگە نارازیەکانی ناوخۆ بەکاری بێنێت، وەک چۆن بەکاری هێنا بەرامبەر تاڵەبانی و گوندی کەڵەکین و پەکەکە و یەکگرتووی ئیسلامی،،،،،ئەتوانین بڵێین ئەو سوپایەی مەسعود خەونی پێوە دەبینێت وەک خەنجەری کابراوایە، بۆ رۆژی تەنگانەیە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست