ئەنفال
Monday, 11/04/2011, 12:00
ئە..ن.. ف.. ا..ل
لەبەر تیشكى
دەقێكى پیرۆزی ئاسمان !
پارچەیەك لەوڵاتى كورد
"ئەنفال"كرا.
ئافرەت و پیاو .. پەككەوتە و لاو
منداڵى چاوگەشی ساوا
پێكەوە لەسەحراى لمستان
لەمەیدانى...
شەڕی دژوار و خوێناوى
خەلیفەكان..!
لە گۆڕێكى بەكۆمەڵدا
لەژێر خاكێك
ئەوان بەبۆنەى نامۆ بوون
بۆ ئەبەدى حەشاردران ؟!!
لەو كاتەوە تا هەنووكە
بەدەیان جار..
وڵاتانى عەرەب زمان
جیهانى بەناو "موسوڵمان"
كۆدەبنەوە...
زۆر ئەڵێن و زۆر ئەڕێسن
لەسەر رەوشی گوزەرانى
هاو ئاینینیان !
لێ مخابن
یەك وشەیەكیان نەدركان...
بۆ ئەو كیژە پاكیزانەى
وڵاتێ لە خۆیان فرۆشتى
بەبرایەكى هاودینى
ئەویش كردیانى بە ئامراز
بۆ پەیداكردنى دراو
لەنێو باڕ و مەیخانەكان !!
بێ ئاكار بوون
بێ ئابڕوو بوون
هیچیان نەوت ؟!
بۆ ئەو مەرگە ساتە شوومەى
سەركردەیەكى عەرەب و
سوپایەكى بەناو ئیسلام
كوردیان خەڵتانى خوێن كرد و
گڕیان بەردا لە كوردستان !
تەنیا خاك و چیا نەبێ
تەنیا قورئانى سەر رەفەى
مزگەوتە رووخاوەكان نەبێ
هەمووشتیان برد بەتاڵان
هەموو ....
شتیان ......
برد...
بە..
تاڵان...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست