یه‌کگرتووی ئیسلامی جاشی عه‌ره‌به‌کانن
Friday, 18/12/2009, 12:00
پروپاگه‌نده‌ی سیاسی له لای هه‌ندێ پارتی لای خۆمان بریتیه له ده‌ربڕینی چه‌ند ووته‌یه‌کی کاتی بۆ چه‌ماوه‌ر له پێناوی ته‌فره‌دان و هه‌ڵخه‌له‌تاندن و چه‌واشه‌کردنیان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگر له کاتی هه‌ڵبژاردندا جونکه به‌س له‌م کاته‌دا جه‌ماوه‌ریان له بیره و ئیشیان به خه‌ڵکه بۆ ده‌نگدان پێ یان.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 که یه‌کگرتووی ئیسلامی به جیا به یه‌ک لیست خۆی پاڵێورا که مافێکی خۆیه‌تی وه‌کو حیزب هاوپه‌یمانی لایه‌نێک بێت یان نا ، هه‌روه‌ها زانرا که خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی زۆره و ده‌توانێت له‌م پێشبرکێیه ، ده‌نگی باش به‌ده‌ست بێنێت که واش بوو ، پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه له دژی کرا که گوایه ئه‌مانه جاشی عه‌ره‌بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌به داگیرکه‌ره‌کان کارئه‌که‌ن و ده‌نگدان به وان ده‌نگدانه به دوژمنی کورد و خیانه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیه‌و......هتد.
له کاتێکدا یه‌کگرتووی ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ساڵی کارکردنی له په‌رله‌مانی عیراقدا هیچ خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی لێ به‌دی نه‌کرا و ته‌نانه‌ت به هه‌ڵوێست تر‌و دڵسۆزتریش بوو له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ، ده‌نگنه‌دانیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی ئه‌م باسه‌یه که له کاتێکدا لیستی هاوپه‌یمانی به فیته‌یه‌کی سه‌رووی خۆی ده‌نگیان به‌م یاسایه‌دا که هه‌مووشمان ده‌زانین گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و لێدان بوو له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ، جا ئاساییه گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ چه‌ندین پروپاگه‌نده‌ی بوختان و درۆ هه‌ڵببه‌ستن له به‌رامبه‌ر ئه‌م لیستانه‌ی که به جیا له لیسته‌کانی ئه‌وان خۆیان ده‌پاڵێون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست