هه‌واڵه‌گه‌رمه‌كانی هه‌فته‌ی كوردستان پۆست
Monday, 22/03/2010, 12:00
شێركۆ بێكه‌س له یادی بیست ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا 20 جار دهمرێتکهچی شێرکۆ له مه‌ڕ ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زان نامرێت، لێ به لاڵی ده‌په‌یڤێت.
وا 22 ساڵه ئێمه بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گرین، به شیعر، به په‌خشان، به چیرۆك، به ڕێپێوان، به‌ماته‌مینی، به مۆنۆمێنت سوتاندن به و به‌و هتد..
كه‌م چیرۆكنووس، كه‌م شاعیر، كه‌م شانۆ كار هه‌یه ، كه‌م و كه‌م، تا زۆر شتێكیان بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌نوسێبێت..
22 ساڵه 2 شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه قیرتاو نه‌كراون، 22 ساڵه ئێمه به ڕاست و به چه‌پدا هه‌رله پێشره‌وی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ل سوپای پاسدارانی خومه‌ینیدا بووین بۆ داگیركردنی هه‌ڵه‌بجه ،هه‌ر له ڕێگه‌گرتنی هه‌ڵاتنی خه‌ڵكی هه‌له‌بجه پێش كیمیا باران كردن، هه‌ر له تاڵان و بڕۆی دوای كیمیا باران و تا ته‌قاندنه‌وه‌ی بانكه‌كه‌ی هه‌له‌بجه و مردنی ده‌یان بریندای هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات تا به‌رگری كردنی سه‌رانی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له نزار خه‌زره‌جی له‌داگای باڵای تاوانه‌كانی دانیمارك و تا دوا جاریش ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان.
له‌یادی 22 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كاتی ئه‌وه هاتووه ڕووی ڕه‌خنه بكه‌ینه نووسه‌ر و شاعیر‌و شانۆكار و ڕووناکبیره‌کانی کورد ، ئیدی به‌سه فرمێسك هه‌ڵڕشتن بۆ كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه، له مڕۆ به‌دواوه پێویستمان به هه‌ڵوێسته، نه‌ک به شیعر و گۆرانیی و یادکردنه‌وه و خۆگیڤکردنه‌وه و درۆکردن و بازرگانیی کردنی وشه له سه‌ر کاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مان.
من له شێركۆ بێكه‌سه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م..
دوو نموونه:
یه‌كه‌م ئه‌م شیعره‌یه كه‌له‌یادی بیست ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه دا وتراوه
هه‌موو ساڵێلهشانزهی سێ‌دا من ئه‌مرم!هه‌تا ئێستا بیست جار مردووم!بیره‌وه‌ریم بیست جار منیلهم دۆزه‌خی یادانهدالهگهڵ زریكه‌ی باخانوپرچی باران و ژنانداسووتاندوومه!من ته‌نیا یه‌ك پرسیار له مامۆستا شیركۆ ده‌كه‌م، كاتێ تۆ به‌م شیعره بیست ساڵه ئێمه ده‌گرێنیت و بیست ساڵه خۆت ده‌مرێنیت،
ئه‌ی بۆچی له‌كاتی ئازاد كردنی تاریق ڕه‌مه‌زان له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی حیزبه‌که‌ت (جه‌لال تاڵه‌بانی).. نه‌ك هه‌ر نه‌مردی به‌ڵكوو زامانیشت لاڵ بوو، تاكه دێرێكت نه‌نووسی، یه‌ک قسه‌ت نه‌کرد؟
به‌پێی قسه نه‌وشیروان مسته‌فا بێت، هه‌تا ئێستا ده‌یان نامه‌ی ناره‌زاییت داوه‌ته تاڵه‌بانی، به‌ڵام هیچ كام له ئێمه چاومان به دووتوێ ئه‌و نامانه‌ت نه‌كه‌وت.
نموونه‌ی دووه‌م:
شیعرێك كه بۆ كاره‌ساتی ئه‌نفالت نووسیوه ساڵی پار له‌یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا له شاشه‌ی كوردسات بینیم و گوێم لێ بوو..
شێعره‌كه تابڵێی به‌رزه و چه‌ند كۆپله‌یه‌كی باس له موعاناتی پیرژنێك ده‌كات، كه هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌نفالكراون
ئه‌م ژنه كڵۆڵه جه‌رگ سوتاوه نه باكورو نه رۆژ هه‌ڵات و نه رۆژ ئاوا ده‌بینێت ته‌نیا و ته‌نیا چاوی بریوه‌ته باشور و به هیوای هاتنه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی ئازیزانیه‌تی.
دوای خوێنده‌نه‌وه‌ی ئه‌م شیعره به چه‌ند رۆژێك ، شاعیریكی عه‌ره‌بت برده لای تاڵه‌بانی بۆ خه‌ڵاتكردنی.
نازانم تۆبڵێێ بیرت چوو بێت بڵێیت مامه، كه‌ی هیمه‌تێ ده‌كه‌یت خه‌مێك له‌هێنانه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌خۆیت. یاخود به چرپه‌وه پێت بوتبا سوڵتان هاشم باوكی (ئه‌نفال) چاوه‌ڕیی لوتفی تۆیه به‌ڵكو سزای ده‌رچوو له دادگای باڵای تاونه‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت..
لینكی شیعره‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س:
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=13890&LinkID=72*****************************
به‌رهه‌م ساڵح موزایده به‌سه‌ر نێچیردا دهكاتله کۆی 700 برینداری هه‌ڵه‌بجه 270 یان له لێواری مه‌رگدان
له‌یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، نێچیر وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌دری بناغه‌ی 600 خانووی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوه‌كان دانا
هه‌ڵبه‌تا ده‌قی هه‌واڵه‌كه ئاوابوو له ڕاگه‌یاندی پارتیدا.
گوایه ئه‌م 600 خانوه دیاری سه‌رۆكی حكومه‌ته، وه‌ك ئه‌مه موڵكی باوكی بێت. من له‌كاتی خۆیدا بابه‌تێكم له‌سه‌ر نووسی وه‌ڵامی ئه‌م لێداونه‌ی پارتیم دایه‌وه.. له هه‌مان ڕۆژ و بۆنه‌دا مه‌سعودی سه‌رۆكی هه‌رێمیش پێشوازی كرد، له كه‌سوكاری شه‌هیدی ئه‌نفالچی حه‌مه‌خانی حاجی دارا
به‌ڕاست مام و برازه‌یه‌كی ته‌بان..كاره‌كانیان باش دابه‌ش كردوه..خوا بۆ ئێمه‌تان بهێڵێت!
ئه‌مساڵ له‌یادی 22 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌رهه‌م ساڵح 900 خانووی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه كرد و بۆ جاری دووه‌مه به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات كه برینداره‌كان له‌ده‌روه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر بكات.
بۆ 900 خانوه‌كه نازانم چه‌ند ده‌چێته خانه‌ی جێ به‌چی كردنه‌وه، به‌ڵام باشتر بووی له كاكه نێچیر 300 خانووت زیاد كرد.. هه‌رچه‌نده له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چه‌ند جارێك نێچیر كاره‌بای به‌سه‌ردا كوژاند بوویه‌وه به‌ڵام دڵت هێج نه‌ڵێ سیاسه‌ت ئه‌م جۆره گاڵتانه‌شی تێدا ده‌بێت، به‌ڕاست ده‌ڵێن تا ئێستا كلیلی ژوره‌كی خۆشی ته‌سلیم نه‌كردووی..
ده‌رباره‌ی بینداره‌كانیش ئه‌گه‌ر به‌راست ده‌ته‌وێ ئه‌م كاره بكه، جیتر پێویست به لێدوان ناكات هومووی دوو سه‌دو قسور كه‌سێكه،،، خۆتان دار‌و ده‌سته‌كناتان وه‌زیركانتان ئه‌ندام په‌رله‌مانكه‌نتان بۆ هه‌ڵامه‌تێكیش حه‌وت وڵاتی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن .وه‌زیری پێشووی شه‌هیدان خاتو چنار سه‌عد چه‌ندین سه‌فه‌ری له‌نده‌نی كرد بۆ جوانكاری..
دكتۆر گیان ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌م لینكه‌ش بكه‌ی ئاماری ته‌واوی ئه‌و بریندارانه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7465نازانم بیرت دێ یانا سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری دوم و دانی دومانگێك دیار نه‌ما..
دوا وته‌م ته‌نیا له سه‌دا حه‌ڤده‌كه‌ی بودجه‌ی به‌غدا، 10 ی بۆ ئێوه‌و ٧ی بۆ خه‌ڵك سه‌رف بكه‌ن، ئێستا كورسستان نه‌ك هه‌ر دوبه به‌ڵكو زۆریشی زیاتر بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست