کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو به‌توندى وه‌لاَمى عارف ته‌یفور ده‌داته‌وه‌ به‌ درۆ تۆمه‌تبارى ده‌كات ، ئه‌و كه‌ له‌سویسرابووه‌ ئیتر چۆ

Tuesday, 23/02/2010, 12:00


دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى پێشوودا كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا چه‌ند جارێك وه‌لاَمى لێدوانێكى عارف ته‌یفورى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان دابووه‌ وه‌ كه‌ رِایگه‌یاند بوو كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا ده‌نگى بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى داوه‌ ،جارێكى تر ناوبراو له‌ گۆڤارێكدا به‌ ناوى (رِاسته‌ رِێ) ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دوپات كردۆته‌وه‌ و رِایگه‌یاندووه‌ كه‌ كوتله‌ى یه‌كگرتووش له‌ به‌غدا ده‌نگى به‌و یاسایه‌ داوه‌ و نوسیویه‌تى (به‌داخه‌وه‌ حیزبێكى ئیسلامى به‌درۆ خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كات).

له‌وباره‌وه‌ د.محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا له‌ میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى: زۆر به‌داخه‌وه‌ كاك عارف ته‌یفور تۆمه‌تى درۆو چه‌واشه‌ كارى ده‌داته‌ پاڵ كوتله‌ى یه‌كگرتوو، دیاره‌ خود پێوه‌رى كردوه‌ و له‌ خۆیه‌وه‌ سه‌یر ده‌كات.

ناوبراو دووپاتى كرده‌وه‌: راسگۆیی یه‌كگرتوو له‌هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵس و كه‌وتیدا راستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌, به‌لاَم زۆر به‌داخه‌وه‌ كاك عارف ته‌یفور ئاوا به‌و شێوه‌یه‌ تۆمه‌تى درۆ و چه‌واشه‌كارى ده‌داته‌ پاڵ كوتله‌ى یه‌كگرتوو به‌ ناكاراو بێ رۆڵ ناوزه‌دى ده‌كات، ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین كه ‌راگه‌یاندنى كوردى خۆى به‌دوادا چون بكات بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كوتله‌ى یه‌كگرتوو یا كاك عارف ته‌یفور كامیان حزبایه‌تى ده‌كه‌ن و كامیان رۆڵیان نه‌بووه‌.

سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ناوبراو ده‌ڵێت (ئه‌وانى تر زۆر غیاب ده‌بن و هه‌رخه‌ریكى ئیش وكارى حزبین له‌ بغداد مه‌به‌ست كاك سامى ئه‌تروشى و خوشكه‌ ئه‌سمه‌ر حسین)ه‌ نازانم چۆن ده‌توانێ رۆڵى ئه‌و دوو پارله‌مانتاره‌ ئاوا نادیده‌ بگرێ، ئه‌ى چى وه‌لاَمى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى حزبه‌كه‌ى خۆى ده‌داته‌وه‌ كه‌ به‌درێژایى چوارساڵى رابوردوو رۆژانه‌ چالاكیه‌كانیان له‌و ده‌زگایانه‌وه‌ بلاَو ده‌كرانه‌وه‌ .

د.محمد ئه‌حمه‌د ئاشكراشی كرد: له‌كاتى ده‌نگ دان به‌ یاساى هه‌ڵژاردنه‌كان به‌رێز كاك عارف خۆى له‌سویسرا بوو، ئیتر چۆن ده‌توانێ بڵى: به‌چاوى خۆم چاوم لێبوو ده‌نگیان بۆ یاساكه‌ دا !!!

سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وتیشی جێێ سه‌رسورِمانه‌ عارف ته‌یفور ئه‌م قسه‌ بێبنه‌مایه‌ى له‌كوێ هێناوه‌ كه‌ده‌ڵێ (واى لێهات یه‌كگرتوو باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ‌ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌ندامانى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌په‌رله‌مان مه‌حاسه‌به‌ بكه‌ین و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دابكه‌ین..) رِه‌نگه‌ وتبێتمان چاودێر بووین به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ له‌پێناو خزمه‌تى زیاتردا و كێ به‌ركێی یه‌كترمان كردووه‌ رِۆڵمان دابه‌ش كرد بوو هاوكارى وهاو هه‌ڵوێستیمان له‌مه‌رِ پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌كانى هه‌رێم زۆر به‌هێز بووه‌ ، به‌لاَم ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ زۆر دورن له‌ یه‌كگرتوه‌ وه.‌

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ناوبراو ووتى: جارێكى تر زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم چاوه‌رِێ نه‌بووم به‌رِێز كاك عارف ئاوا بۆچونه‌كانى خۆى ده‌رببرِێت له‌مه‌رِ هه‌ڵووێسته‌كانى كوتله‌ى یه‌كگرتوو، كه‌ چه‌ند جار خۆى زۆر به‌باشه‌ وه‌سفى كردوین و هه‌موو به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانیش به‌ خودى سه‌رۆكى هه‌رێمیشه‌وه‌ شایه‌تى كار و خزمه‌ته‌كانى كوتله‌ى یه‌كگرتوویان له‌ به‌غدا داوه‌.
http://www.kurdiu.org/kurdiu/dang/mhamedahmed .mp3


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە