لۆژیکی له‌رزۆکی ڕژێمی تورکیا - به‌شی 2
Friday, 28/10/2011, 12:00
شیوه‌ن و تازێ باری گۆڕا بۆ توڕه‌یی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رلێ شێواوی وتاوانباری ڕژێمی تورکیا
له‌سه‌ر ئیهمال کردن و گوێنه‌دانه یارمه‌تی دانی هه‌رزاره‌ها له لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی وان. تورکیا رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی چه‌ندین لایه نی چاودێرانی پاریزگاری مافی مرۆڤ ده‌بنه‌وه و به ئاشکرا ده‌رکه‌وت باوه‌ڕ به‌خۆبونی تورکیا درۆبوو ته‌نها بۆ داپۆشینی هه‌ڵوێستی تاوانباری دژی خه‌لکی کورد بوو له‌م ڕووداوه‌دا. وه‌ک ڕۆژنامه نووسی رۆژنامه‌ی تایمز ئه‌لکسانده‌ر کریستی میلله‌ر له ڕۆژی 27/10 دا باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
تورکیا ناچار بوو که قه‌راره‌که‌ی بگۆڕێ که ووتبووی تورکیا پێویستی به یارمه‌تی ده‌ره‌وه نی یه له‌م کاره‌ساته دڵ ته‌زێنه‌دا.
وه‌ک چاودێرانی ئه‌م ڕۆژنامه که خۆیان له ناوچه‌که‌دان ده‌لێن: ئه‌و خه‌لکانه‌ی که ڕزگاریان بووه له‌مردن به‌زۆر ناچار کراون که خۆیان هه‌وڵ بده‌ن به پاچ و خاکه‌نا ز و ده‌ستی خۆیان لاشه‌ی که‌وسوکاریان ده‌رهێنن له ژێر خانوه رووخاوه‌کاندا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا خه‌لکی تازێباری ناوچه‌که‌ی تووڕه‌کردوه. تا ئێستا (26/10) 481 که‌س کوژراو و 1600 بریندار هه‌یه، به‌لام خاچی سوری تورکی ده‌لێت له‌وانه‌یه هه‌زاره‌ها هێشتا لاشه‌یان ده‌رنه‌هێنراوه له‌ژیر که‌لاوه ڕووخاوه‌کانا.
وا ئه‌م کاره‌ساته دڵ ته‌زێنه بووه‌ته هۆی شه‌رمه‌زاری ئۆردوگان له ڕووی وولاتانی جیهاندا و له‌خۆی وا بوو که تورکیای وا گۆڕیه‌وه ئێستا وه‌ک هێزێکی گرنگه له ناوچه‌که‌دا، به‌لام بێ گوومان هه‌ڵه‌بوو له‌م بۆچوونه‌دا. وه‌ک دوێنێ خۆی به ئاشکرا دانی نا به تێشکاندا له 24 سه‌عاتی یه‌که‌می به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌دا، وه‌ک خۆی به کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی تورکیای راگه‌یاند.
وه‌ک په‌یام نێری ڕۆژنامه تایمز خۆیان له‌ناوچه‌که‌دان، به ئاشکرا بینیویانه ناوچه‌ی وا هه‌یه وه‌ک له‌دێی جێدیک بوولاک که 40 میل له شاری ڤانه‌وه دووره و دانیشتوانی 2000 که‌سه، خانوه‌کانیان هه‌موو رووخاون به جۆرێک به‌که‌ڵکی چاکردنه‌وه نایه‌ن و له‌وشوێنه دا ته‌نها له 26/10 دا هه‌ندێ یارمه‌تیان پێ گه‌شتووه ده که‌سیان لێ کوژراوه‌و 70 برینداره بۆ دووهه‌زار که‌س ته‌نها شه‌ست خێمه‌یان پێ گه‌شتووه. وه‌ک پیاوێکی 41 سال به‌ناوی حه‌یده‌ر ئیلێری ده‌ڵێت نه‌ک هه‌موو ماڵ‌و مولکم تیاچوو کچه‌که‌شم کوژرا و ده‌ڵێ وه‌ک هه‌موو که‌س له‌م دێ یه‌دا هه‌موو له حکومه‌ت توڕه‌ین و ئه‌گه‌ر یارمه‌تیمان پێ نه‌گا نازانم چیمان به‌سه‌ردێ وبێ ماڵ و شوێنین و هه‌روه‌ها ئه‌وه له یه‌ک شه‌ممه‌وه خه‌لک به‌بێ پێ خه‌ف و له‌به‌رسه‌ما ده‌خه‌ون و وا جارجار به‌فر ده‌بارێ به‌رده‌وام هه‌وا ساردتر ده‌بێ. ئه‌م رووداوانه بووه‌ته هۆی ئیدانه‌ی حکومه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن چه‌ندین وولاتانی جیهانه‌وه وا حکومه‌تی ئیسرائیل هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ناردنی خانووی ئاماده‌کراو که به پارچه پارچه ده‌ینێرن و له و شوێنانه ده‌بێ پیکه‌وه ببه‌سترێن بۆ ئه‌و خه‌لکانه‌ی که ماڵ‌و شوێنیان ڕوخاوه. وا باس ده‌که‌ن له‌ڕووداوی په‌لاماری په‌که‌که و کوشتنی 24 سه‌ربازی تورکی له ناوچه‌که‌دا تورکه‌کان پێ یان وایه که وا خوا هه‌قی سه‌ربازه تورکه کانی لێ سه‌نده‌ن. پیاوێکی تر به ناوی فیزوللا یالدیز ده‌ڵیت حکومه‌تی تورک هه‌ر ئاگایان له خه‌لکی تورکه‌و چونکه ئێمه کوردین ئیهمالمان ده‌که‌ن، ئێمه ده‌نگمان بۆ حیزبی کوردی(بی دی پی)داوه که حیزبی میلله‌تی خۆمانه. به‌لام ئۆردوگان ده‌ڵێت ئێمه جیاوازی نێوان کورد‌و تورک ناکه‌ین هه‌موو میلله‌تی خۆمانن.
ڕووی ڕه‌شی جه‌ریمه‌کانی تورک به‌رده‌وام له‌به‌ر چاوی هه‌موو چاودێرانی مافی مرۆڤ هه‌ڵ ده‌ماڵرێ، ڕوون و ئاشکرایه که له سه‌ره‌تای ئه‌م رووداوه‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ڕژێمی فاشی تورکی بۆ ئه‌وه بوو که گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خه‌لکی کوردی ئه‌م ناوچه یه بمرن، وه‌ک خه‌لکه‌که خۆیان به‌لایانه‌وه روون و ئاشکرایه و پێ ده‌زانن، چونکه‌له‌چه‌ند رۆژێکی سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌که‌دا که ئۆردوگانی موجریم نه‌یهێشت هیچ یارمه‌تی ده‌ره‌وه‌یان پێ بگا، وا ئێستا تازه ڕێی یارمه‌تی ده‌ره‌وه ده‌کاته‌وه که زۆربه‌ی خه‌لکانی پلیشاوه‌ی ژێر خانوه ڕووخاوه‌کان هه‌موو مردن. ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌چێته لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی جه‌ریمه‌کانی تورکی فاشی که هه‌میشه له مێژوودا هه‌ر موجریم و بێ ویژدان و هه‌رگیز له فه‌لسه‌فه‌کانی میزۆپۆتامیاو یۆنانه‌وه که‌لکیان وه‌رنه‌گرتووه ونایه‌نه ڕیزی میلله‌تانی شارستانی جیهان.
به‌خه‌یالێ خۆیان ده‌یانه‌وێت ببن به هێزی سه‌ره‌کی ناوچه‌که، خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن به پشتی یارمه‌تی ناتۆ‌و رۆژئاوایه، هه‌تا شه‌ڕی دژ په‌که‌که‌یان پێ ناکرێ گه‌ر به‌یارمه‌تی کوردی خۆفرۆش و ڕۆژ ئاوا نه‌بێ، هه‌میشه تورک هه‌ر تالان چی و سولکه‌ربوون له مێژوودا. هه‌رچه‌ند له‌ڕاستی دا نه‌ده‌بوو په‌که‌که‌ش هه‌رگیز شه‌ڕی جه‌بهه بکه‌ن، ئه‌مه هه‌له‌یه‌کی به‌رده‌وامی شۆرشه‌کانی کورده له میژوودا، شۆرشی پارتیزانی وا ناکرێ، که تورکیا دێنه باشور بۆ لێ دانیان ئه‌وان ده‌بوو بکشێنه‌و خۆیان له زه‌ره خۆ به‌کوشتان بپارێزن. ئه‌وان هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر شیوازی شه‌ری کۆنی چله‌کان و شه‌سته‌کان ده‌جه‌نگن، سه‌یرکه‌ن ته‌کنۆلۆجی شه‌ڕی پارتیزانی گۆڕاوه هه‌ر وه‌ک ته‌کنۆلۆجی سه‌رکوت کردنیان گۆڕاوه.
ئه‌م شه‌ڕی ڕزگاری خوازیه به‌رده‌وام له دژ ناتۆ بووه، ئه‌گیان تورکیا خۆی ناتوانێ له‌دژ کورد شه‌ڕبکا، چه‌ندین ڕێگای ڕزگاری خوازی و کاری پروپاگه‌نده‌و ڕێگه‌ی زانیاری هه‌یه، له ئه‌وروپا خه‌لکی کورد ده‌بوو کامپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌لکانی وولاته‌کانی ئه‌وروپا بکه‌ن و به‌رده‌وام تاوانه‌کانی ئه‌م ڕژێمه نیشان ده‌ن و باس که‌ن له میدیای ڕۆژئاوادا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی خه‌لکانی ڕۆژئاوا بۆ نابودکردنی ڕژێمی فاشی تورکیا به‌رده‌وام به ده‌رخستنی تاوانه‌کانیان. ده‌بوو هه‌وڵ بده‌ن هه‌وله‌کانی تورکیا بۆچونه یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا پوچه‌ڵکه‌نه‌وه و لایه‌نی درۆزنی ناتۆوو ڕۆژئاوا بخه‌نه روو له یارمه‌تی دانی تاوانه‌کانی ڕژێمی تورکیا دا. خستنه‌ڕووی درۆزنی پارته ئیسلامیه‌کانی تورکیا که فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کسانی و برایه‌تی ئاینی ئیسلامیان پشت گوێ خستووه و لایه‌نه ئاینی که‌یان به‌کارهێناوه بۆ بازرگانی خۆیان وه‌ک عه‌ره‌به پاپه‌تی یه‌کان و هه‌ندێ له نۆکه‌ره‌کانیان به‌رده‌وام له ناوچه‌که‌دا هه‌مان سیاسه‌تیان به‌کارهێناوه بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی خۆیان به‌ناوی ئاینه‌وه.
وه‌ک هه‌ندێ له تورکه فاشی یه‌کان ده‌ڵێن که ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی وان تۆڵه‌ی خوا بوو له بۆکوشتنی 24 سه‌ربازی سوپای فاشی تورکی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وابێ، که‌واته بومه‌له‌رزه‌ی 1999 ی ئه‌زمیر که به هه‌زاره ها تورکی کوشت تۆڵه‌ی جه‌ریمه‌کانی که‌مال ئه‌تاتۆرکه که ئه‌وه هه‌شتا ساله کورد قه‌لاچۆ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر خوا یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر جه‌ریمه‌کان تۆڵه‌ی بسه‌ندایه، ده‌بوو هه‌موو تورکه فاشیه‌کان به ملیۆنه‌ها تا ئێستا شاخ له‌سه‌ر لووتیان ده‌رپه‌ڕیایه وه‌ک که‌رکه‌ده‌ن وه‌ک نیشانه‌ی ئاشکرا ی جه‌ریمه‌کانیان دژی کورد‌و ئه‌رمه‌نی له مێژوودا.
لیره‌دا ئه‌وه سه‌یره، سه‌ره‌ڕای پانزه سه‌ده له ئاینی ئیسلام، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و دژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ده‌سته‌لاتدارن و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی و ئاینیان هه‌یه ئیسلام نین و له ئاینه‌کانی تر‌و خه‌ڵکانی عیلمانین، ئه‌ی کوا هه‌ڵوێستی وولاته ئیسلامیه‌کان و کۆمه‌له میلیشیا ئیسلامیه‌کان و که ی ئیشه‌للا ده‌بن به ئیسلامی راستگۆ‌و هه‌ڵوێستی راستی ئاینیان ده‌بێت؟
وه‌ک ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم یه‌ک ملیۆن دۆلاری ئاماده‌کردووه بۆ خه‌لکی وان، ئه‌ی ئه‌مه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری نی یه؟
له‌ئه و‌روپا جاری وا هه‌یه له‌کاره‌ساتی وادا منداڵێکی ئه‌وروپی و گه‌نجێکی ئه‌وروپی نه‌ک ملیۆنێک چه‌ندین ملیۆن کۆ ده‌که‌نه‌وه بۆخه‌لکانی لێ قه‌وماو له کاره‌ساتی وادا ، هه‌ر وه‌ک له سالی 1985 دا بۆب گیلدۆف گۆرانی بێژێکی ئایرلاندی به‌ته‌نیا کامپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌ده‌ها ملیۆنی کرد بۆ برسیه‌کانی خه‌لکانی ئه‌سیوپیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست