کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی و پارتی ڕامانمه‌کێشن بۆ توندوتیژی دوای هه‌ڵبژاردن

Friday, 19/06/2009, 12:00


 هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ ئێران ده‌یانبینین له‌ دوای هه‌ڵبژاردن شتێکی زۆر ئاساییه،چونکه‌ ساخته‌یه‌کی زۆر زۆر کراووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا،به‌شێوه‌یه‌ک وه‌ به‌ڕاده‌یه‌ک که‌که‌سمان نه‌توانین لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین .سه‌عاتێک دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زانی که‌بردویه‌تییه‌وه، که‌واته‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ر زوو ‌ زانیوێتی نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ چی ده‌بێت؟هه‌رچه‌ند هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان و توندووتیژییانه‌ی که‌ ده‌کرێن به‌ قازانجی لایه‌نگرانی موسه‌وی و ئه‌مریکاو چه‌ند ووڵاتێکی زلهێزی تره،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ درێژه‌ی کێشا بوو به‌ شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وه‌ له‌وه‌ باشتر نابێت بۆ ئه‌مه‌ریکا چونکه‌ ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت به‌ زه‌بری هێز وه‌کو عێراق حکومه‌تی ئێران له‌ ناو به‌رێت یاخود له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی بیوه‌ستێنێت.ته‌نیا شه‌ڕی ناوخۆ ده‌توانێت ئه‌و ئه‌رکه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆو حکومه‌تی ئێران لاواز بکات و بیوه‌ستنێنێت له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی.ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌ بگوێزینه‌وه‌ بۆ کوردستانه‌که‌ی خۆمان،له‌ دوای هه‌ڵبژاردن بۆمان ده‌رکه‌وێت که‌ یه‌کێتی و پارتی ساخته‌یه‌کی زۆریان کردبوو،هه‌رچه‌ند پێویست به‌گومان ناکات له‌وه‌ی که‌ ساخته‌ ده‌که‌ن به‌ڵام نازانین ساخته‌که‌یان هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌بێت؟پاشان خه‌ڵکێکی زۆر له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌نگدان  له‌ده‌ره‌وه‌ بێبه‌شیان کردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌لیستی خۆیان بده‌ن،هه‌روه‌ها  تا ئێستا هێنده‌ی ئاگاداربم خه‌ڵکێکی زۆر له‌ هه‌ردوو حزبه‌که‌ وه‌ خه‌ڵکی بێلایه‌نیش ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن،هه‌رچه‌ند من ناتوانم هیج پێشبینییه‌ک بکه‌م که‌ لیستی گۆڕان چه‌ند کورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر که‌سیش هه‌ن که‌ پێیانوایه‌ که‌ لیستی گۆڕان له‌چه‌ند کورسییه‌ک تێپه‌ڕ ناکات.ئه‌وه‌ له‌ دوای کردنه‌وه‌ی سندوقه‌کان ده‌زانین ئایا پێشبینییه‌کان ڕاستده‌رده‌چن یاخود نا ؟ئایا یه‌کێتی و پارتی هه‌روه‌کو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دوای سه‌عاتێک ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ زۆرترین کورسییان به‌ده‌ستهێناوه؟ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌ی له‌ ئێران ڕوویدا له‌ کوردستانیش به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌دڵنیایی خه‌ڵک بێده‌نگ نابن.له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی خۆیان به‌ ئازادیخواز ده‌زانن،خۆیان به‌ دڵسۆزی کوردستان ده‌زانن،خۆیان به‌ غه‌مخۆری کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن ده‌بێت بیر له‌وه‌نه‌که‌نه‌وه‌ که‌ ساخته‌ بکه‌ن و خه‌ڵکیش بورووژێنن، چونکه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێران ڕووده‌دات به‌قازانجی خه‌ڵکه‌که‌ی و ئێرانیش بێت،ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌زه‌ره‌رمانه‌و به‌ هه‌مانشێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان هه‌ردووکتان که‌ بۆ چه‌ندین ساڵ دواتانخستین ئه‌مه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی که‌ ئێستا  ئێوه‌ ته‌واو عێراقین ده‌بێت ئه‌وه‌تان له‌به‌رچاو بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ درووست ببێت ئه‌وه‌ ده‌ووڵه‌ته‌که‌شتان جارێکی تر به‌هه‌مانشێوه‌ی پێشوو حزبی به‌عس هه‌رچه‌ند ئێستاش به‌وشێوه‌یه‌ن به‌ڵام خراپتر مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. بۆیه‌ده‌بێت  یه‌کێتی و پارتی په‌نا بۆ ساخته‌ نه‌بن بڕوایان به‌وه‌ هه‌بێت هه‌تا سه‌ر ته‌نها هه‌ر دوو حزب ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا بگرێت لایه‌ن و لیستی تریش مافی خۆیانه‌ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌رنه‌ په‌رله‌مان.وه‌ ئه‌وڕووداوانه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆ ڕوویاندا دووباره‌ نه‌بنه‌وه،هه‌روه‌ها له‌ ئێستاوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌که‌ونه‌ گیانی لایه‌نه‌کانی تر و جنێودان به‌و لیست و ڕۆژنامه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا نین که‌ به‌ڕاستی ئه‌مجۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ له‌ مسته‌واتان هێنده‌ی تر داده‌به‌زێنێت.هێنده‌ی تر قێزه‌ونتان ده‌کات له‌به‌رچاومان.‌‌‌‌‌‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە