کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمەرگە لە شەڕى داعش مەگلیێنن

Saturday, 14/06/2014, 12:00


ئەوەى كە لەعێراق روودەدات و دەگوزەرێت شتێكى چاوەڕوان كراوە،چونكە ئەوە درێژكردنەوەى شەڕو ململانێى نێوان شعەو سوننەیەو، مێژووەكەى دەگەڕێتەوە بۆهەزاران ساڵ لەمەوپێش، شەڕێكى بەوەكالەتە لەنێوان ئێرانى ئایەتولڵا كان و سوننەكانى خەلیج،لەسەر خاكى عێراق، ئاشكراشە كە دەرئەنجامى شەڕە كە وئاسەوارەكانى بەزیان و ماڵوێرانى بۆ خەڵكى عێراق و ناوچەكە دەبێت.
گەر بڕوانین و سەرنج لەبارودۆخى ئێستاى عێراق و حكومەتەكەى بدەین، ئەبینین لەسەر لێوارى هەڵوشانە، حكومەتىمالیكیش و دوست وهەوادارانیشى كێشمە كێش و هەول َو تەقەلا یانە بۆ سێ بارە هاتنەوە سەر كورسى و فەرمانڕەوایكردنى خولێكى دیكەى خۆى و مەزهەبەكەى ئەویش بە هەوڵ و پشتیوان وهاوكارى ئێران، كەبەهەر نرخ و كلۆجیەك بێت ئێران لەو هەوڵە پاشگەزنابیتەوە گەر لافاوى خوێنیش هەستێت، ئەخوازێت سنورى دەسەڵاتى شیعە مەزهەب كەلەسەردەمى خومەینیەوە خەون نەخشەى بۆكێشراوە عێراق و سوریا و لوبنان وبەشێك لە كەنداو بگرێتەوە، بۆئەوەش بەردەوام بەبێ پسان و بەئاشكراو بێ ترس و پرس دەست وەردەداتە ناو كاروبارى عێراق و ، عێراقى كردوە بە پارچەیەك لە ئێران و،سەرجەم لایەنەكان بەكوردیشەوەى ناچاركردوە كە دان بەدەسەڵات و تەداخولاتىدا بنێن بێ پرس ورەزامەندى ئەو هیچ كارێك نەكەن..
لەولاشەوە وڵاتانى كەنداو لەسەرو هەمویانە قەتەر وەك چۆن سپۆنسەرێكى سەرەكى وكارەكتەرێكى كاراى بەهارى عەرەبى بووە،لەم شەڕو كوشتار و ئاژاوەیەشدا رۆڵى دیار وبەرچاوى هەیە، سەرجەم پێداویستى وخەرجى و تفاقى ئەو شەڕە وپشتیوانى داعش لەلایەن ئەوانەوەیە.
هەموئەزانین چەكدارانى داعش سوننى مەزهەبن و، تاسەر ئێسقان دژى شیعەن و،كوشتنى شیعە لاى ئەوان حەڵال و رەوایە، بۆ ئەوەش نەهاتون دەستپێك شەڕى شیعە بكەن و، سەرجەم هێزەكانیان بۆ لەناوبردنى شیعە تەرخان بكەن ، لەبرى شارە سوننەكان زۆربەسانایى دەتوانن شارە شیعە نیشینەكان كۆنتڕۆل بكەن، بەڵام ئەوان ناخوازن لەدەستپێكەوە خۆیان لەشەڕێكى بەوشێوەیە بگلێنن، بۆیە بۆ شارەكانى وەكو موسڵ و تكریت و دیالى و دەوروبەى كشاون كە سوننە نشینین و، لەلایەن ئەوانە پاڵپشتیان لێدەكرێت، لەبەر چى و هۆكارەكەى چى یە؟ لەپاش نەمانى سەدام وهاتنە سەر حوكمى دەسەڵاتى شیعە، شیعەو گروپ ومەزهەبەكانى زوڵم زۆرێكی بێشوماریان لە سوننە كرد ،بەجۆرێك رۆژ هەبوە لەبەغدا نزیكەى 100 كەس بەدەستى شیعە نەكوژرێت،سەدان ماڵى سوننەو مومتەلەكاتى لەلایەن جەماعەتى ێەدر و حەكیم و مالیكى یەو بەتاڵان نەبرێت، تەنها هۆیەك بۆ ئەو كارانەش ئەوەیە كە ئەو كەسانە سوننەن وهیچى تر.
كردنە ئامانجى ئەوشارانەش، لەخۆراِ نەبوە، بەپلان و بەرنامە بووە ،چونكە لەسەرێك،ئەوانە سوننە مەزەهەبن و دژى شیعەن و بەشى زۆرى چەكدارانیشى هەر سوننەن، بۆیە بینیمان كەلە شارێكى وەكو موسڵ كە زیاد لە سەدان هەزار چەكدارى تێدایە، كەچى لەماوەیەكى زۆركەم و بەژمارەیەكى سنوردار لەچەكدارى كەم ئەزمون و بێ چەك كۆنتڕۆل بكرێت، ئەمە جگە لەسیناریۆ و پیلانێكى پێش وەخت و مەسیجێك بۆ مالیكى وشیعە هیچى دیكە نى یە.تا واى تێبگەیەنێت كەچیدى بەهاوكارى ئێران سوننە قەتل و عام نەكات و لەولاشەوە لەپاڵپشتى كردن و هاوكارى رژێمى سوریا وازبێنێت.
شتێكى ئاشكرایە كە ئەو سیناریۆ و پیلانە بەرەزامەندى و هاوكارى و پاڵپشتى ئەمریكاش بەڕێوە دەچێت ،ئەویش چۆن بەردەوام رۆل و پێگەىبەرچاوى لەناوچەكە هەیە، لەو ئاژاوە پشێویەش پشكدارە، گەر دیققەت بەن خەریكە بەهۆى پێش هات وئەگەر و گۆڕانكاریەكان نفوس و پاوانخوازى خۆى لە ناوچەكە بەرەو كەمى دەچێت، بۆیە ئەویش دووبارەرۆڵى كارا دەگێڕێت بۆ پەیداكردنەوەى ئیعتیبار و هەیمەنەى خۆى، گەر بڕوانن سەرانى بەعس سەرجەمیان بەگەورە و بچوكە و گیران و سزادران،تاكە كەسێك كە نەگیراوە تا كۆتایى یاریەكە ناگیرێت،(عیزەت دورى)یە،كە وەك باسدەكرێت جارێكى دیكە هاتۆتەوە مەیدان لە موسڵ دەركەوتۆتەوە، بۆتەوە بە پاڵەوانى دراماكەو هێناویەتیەوە بۆ سەر شانۆـ بۆ ئەوەى لەسەرێك ئەمریكا فیلمەكەى خۆى درێژە پێبدات و بۆماوەیەكى دریّژتر دەست بەسەر عێراقدا بگرێت، لەسەرێكى تریش چەشنى گیسكەكەى هەیاس جار جار بۆترساندن و هۆشهاتنەوەى شیعەو وئیران بیكاتە كارتى فشار
كورد چى بكات لەم سات و كاتەدا؟
شیعە و ئێران ئەیانەوێت بەهەر نرخێك بێت و چەندى بۆیان ئەكرێت، كورد پەلكێشى ئەو شەڕەبكەن و بیكەنە لایەنێكى بەشدار، لەكاتێكدا هەمو دەزانین كە داعش ناخوازێت دوژمنێكى وەك كورد لەخۆى بئاڵۆزێنێت، بەرەیەكى دیكەى شەڕەكە لەخۆى بكاتەوە، لەبەر ئەوەى داعش ئەزمونى لەگەڵ كورددا هەیەو لەسەردەستى یەپەگە گورزى كوشندەى خواردوە، بۆئەوەش گەر كورد شەڕیشى پێ بفرۆشێت،ئەو جگە لەبەرەنگارى و شەڕى پارتیزانى یاتر هیچى دیكە ناكات.بەڵام بەداخەوە بۆ سیاسى و بەناوبەرپرسەكانى كورد،كە جارێ هیچ شتێك نەبوە، جگە لەوردە شەڕ و تەقوتۆقى لابەلا نەبێت،ئەوان هاتونەتە سەر خەت و بەناراستەوخۆ جارێكى دیكە ئەخوازن دەسەڵاتى شیعەگەرایى و حكومەتەكەى مالیكى لە نغرۆبوون و قەیران رزگار بكەن، بەهاوكارى هێزى پێشمەرگە خۆیان لەشەڕێكى بێ ئاكام ونەخوازراو بگلێنن و، چەندین پێشمەرگە و چەكدارى گیرفان خاڵى بەكوشت بدەن و،ئەوەندەى دیكە قوڕ بەسەر خێزانەكانیاندابكەن.
واچاكترە كورد هۆشیاربێت و ئەمجارەش دەستى نەكرێتەوە بەزاخا، بەتایبەت ئەمڕۆ ئەوە دەبینین كە مالیكى و حكومەتەكەى تا سەرئێسقان دژایەتى كورد و پێشمەرگە دەكەن ،گرفت دروست دەكات ،بودجە نانێرێت،سوكایەتى بە پێشمەرگە و كەرامەتى كورد دەكات، كەچى تۆ بێیت رۆح بكەیتەوە بەبەریدا و لە روخان تیا چوون رزگارى بكەیت.
كاكى پێشمەرگە و براى ئاسایش و پۆلیس و چەكدار، تكام وایە بیرێك لەحاڵى خۆت بكەیتەوە، تۆ سەیرى گیرفانت بكە ،ئەوجا دەست بخەرە سەرپەلەپیتكەى تفەنگەگەت، تۆزێك بیر لە خێزان ومناڵەكانت بكەرەوە ئەوجا بڕیارى شەڕ بدە، ئەمە شەڕە ،شەڕى مەزهەبە ،شەڕێكى دۆڕاوى نێوان دوو مەزهەبى نا عاقڵ و پاشكەوتوە، شەڕێكە كە نەتۆ و نەكورد هیچى تیا بەدەست ناخەن، سەركەوتنى تیا نى یە ، بەشدابوو هەمیشە دۆڕاوە، چونكە جگە لەوەى خۆت تیا دەچیت و دەكوژرێیت، دوژمن و نەیارێكى دیكەش بۆ كورد و وڵاتەكەت زیاد دەكەیت. لێیان گەڕێن با بەكەیفى خۆیان یەكتر لەناوبەرن،تۆش دوراو دور تەماشایان بكە،تا ئەوان لاواز و بێ دەسەڵات بن بەقازانجى تۆ و میللەتەكەتە. پێچەوانەكەشى راستە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە