کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوا‌ره‌ سمینارێك بۆ چاوی رۆژنامه‌ی ئازاد له‌ كوردستان

Sunday, 21/11/2010, 12:00


كۆمه‌له‌ی گه‌لی کوردستان له‌ سوید سیمینارێکی له‌ ژێر ناوی چاوی رۆژنامه‌ی ئازاد له‌ شاری ستۆکهۆڵم له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 20 نۆڤێمبه‌ری 2010 به‌ست، بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمد میره‌ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی لڤین و و یه‌حیا به‌رزنجی به‌رێوبه‌ری نوسین له‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه، كه‌ ئێستا له‌ سویدن و له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سویدی بانگهێشت كراون‌. له‌و سمیناره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردی دانیشتوی ستۆكۆلم كه‌ به‌ په‌رۆشن بۆ پرۆسه‌ی دێموكراتی له‌ كوردستان به‌شدار بوون.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لفین تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی رۆژنه‌ماوانی ئازاد له‌ كوردستان و هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ خامۆشكردنی ده‌نگه‌ ئازاده‌كان، كه‌ له‌ دوای شه‌هید كردنی چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی ئازاد ، شێوازێكی تریان گرتۆته‌ به‌ر بۆ ترساندی رۆژنامه‌ ئازاده‌كان و بیرباوری ئازاد، له‌وانه‌ هه‌ره‌شه‌ و دانی خاوه‌نی رۆژنامه‌كان و نوسه‌ره‌كان به‌ دادگا، تۆماركردنی چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ریان به‌ پێی یاسای راگه‌یاندی سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆری ێدام، به‌تایبه‌تی له‌ لایه‌ن پارتی دێموكراتی كوردستان و له‌ئاستی به‌رپرسیاره‌تی به‌رز، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی به‌ یاسای رۆژنامه‌وانی داوه‌، تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان و حوكومه‌تی هه‌رێم خاونی یاسای رۆژنه‌‌مه‌وانی خۆیه‌تی وسه‌رۆكی هه‌رێمیش خۆی واژۆی له‌سه‌ر كردوه‌.
هاوكات یه‌حیا به‌رزنجی باسی له‌ مه‌ترسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات كرد و ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی له‌ سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن په‌یره‌وی ده‌كه‌ن بۆ خامۆش كردنی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ له‌ كوردستان ، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ ئێمه‌ هیچ بابه‌تێكمان به‌بێ به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی باورپێكراو بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ و نا‌مانه‌وێ ده‌سه‌لات ناشیرین بكه‌ین له‌ پێش چاوی هاولاتی كوردستان، به‌ڵام راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك راده‌گه‌ینین تا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك زانیاری له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و حوكومه‌ته‌كه‌ی و پارته‌كان هه‌بێت ، تا هه‌موومان پێكه‌وه‌ بتوانین پرۆسه‌ی دێموكراتی به‌ هێزتر بكه‌ین.

هه‌روه‌ها هه‌ردووكیان جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان نه‌یانویستوه‌ هیج كه‌یسێك بورژێنن كه‌ مه‌ترسی هه‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ دوژمنانی كوردستان سودی لێببین، چونكه‌ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمان ئه‌ركی هه‌موومان ، له‌ پێش هه‌موشیانه‌وه‌ هی ماسمێدیای ئازاد.
له‌ دوایشدا داوایان له‌ كوردانی هه‌نده‌ران كرد كه‌ پشتیوانیان بن له‌ پاراستن و به‌روپێشه‌وه‌ بردنی دێموكراتی و بیروباوری راده‌ربرین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان . به‌ تایبه‌تی له‌ رێگای په‌یوه‌ندی كردن به‌ كه‌ناڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ی و ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی كه‌ په‌نابه‌رانی كوردی تێدا ده‌ژن ، چونكه‌ راستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موومان بزانین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌لاتی كوردستان زیاتر له‌ ره‌یی جیهانی ده‌ترسێت و حسابی وردی بۆ ده‌كات، به‌لایه‌وه‌ گرینگه‌ كه‌ جیهان به‌رانبه‌ر نا دادپه‌روه‌ری وته‌سك كرنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی كوردستان بێده‌نگ بێت.
سمیناره‌كه‌ به‌ كۆمه‌لێك پرسیار و وه‌ڵام و پێشنیار كۆتایی هات . ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ كۆره‌كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ نوسی سویدی كوردۆ باكسی كه‌ به‌ره‌گه‌ز كورد به‌رێوه‌چوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە