(مولازم موحسین)ه‌کان له شاره‌که‌مدا زۆر بوون، پێویستمان به ئاسۆی دهلاکهکانە
Saturday, 17/04/2010, 12:00
ئاسۆی ده‌لاک: ئه‌و گیانبازه‌ی خه‌ونی جوانی بۆ دواڕۆژ ده‌چنییه‌وه ، له‌سوچی ڕۆژنامه‌یه‌کدا شه‌رمنانه یادێک له‌و مرۆڤه مه‌زنه کرایه‌وه، که سه‌رده‌مێک ئه‌و هیوایه‌ک بوو، سلێمانی به‌چرکه‌ش فه‌رامۆشی نه‌ده‌کرد.
ئاسۆی ده‌لاک هیچ قوتابخانه‌یه‌کی نه‌خوێندبوو، تا له‌وێوه فێری شه‌ڕی ناو شار بێت، به‌ڵکو قوتابخانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه و خۆشه‌ویستی بوو بۆ کوردستان. ئه‌و له‌و چیایه تامی ئازادیی کردبوو، ده‌یویست گه‌له‌که‌ی بۆ ئازادی ڕابێنێت ، پڵنگێک بوو، به سانایی ده‌سته‌مۆ نه‌ده‌کرا هه‌موو گیانی یاخیبوون بوو، یاخی له سیسته‌می داگیرکه‌ران.
ئه‌و یاری به‌مه‌رگ ده‌کرد، له‌مه‌رگی خۆیه‌وه ژیانی گه‌له‌که‌ی ده‌ویست، خۆنه‌ویستی ئه‌و بوو، که مانای به‌ژیان ده‌دا. چه‌ند جوانه مرۆڤ له‌هه‌ره‌تی گه‌نجێتیدا خۆی بکاته قوربانی نیشتمان، که‌م که‌س ئه‌وه‌ی لهباردێت، ئیستا هاوڕێکانی ئاسۆی ده‌لاک چی ده‌که‌ن؟ چی ده‌ڵێن؟ ئایا هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی خۆیان ناکه‌ن کاتێک به‌لای په‌یکه‌ره‌که‌یدا تێده‌په‌ڕن؟
هه‌ر که‌سێک فیلیمی
ENEMY AT THE GATES چاوپێکهوتبێت ده‌زانێت کوڕه جوتیارێک چۆن توانی له شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا دژ به نازییه‌کان، که ئابڵوقه‌ی ستالینگرادیان دابوو، ئه‌م به تفه‌نگێکی قه‌ناسه‌وه، هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خه‌ڵکی شاره‌که ده‌هێنایه‌وه، بوو به‌و ئه‌و که‌سه‌ی ڕۆژانه خه‌ڵک تامه‌زرۆی هه‌واڵ ده‌بوون و پرسیاریان لێی ده‌کرد داخۆ ئه‌مڕۆ چه‌ند نازیت کوشتوه؟
ئاسۆی ده‌لاکیش هه‌مان که‌سایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی بوو، که سه‌رسه‌رییه‌کی وه‌ک (ملازم محسین) که وەک باسیان دەکرد، فه‌له‌ستینی بوو، به‌عسییه‌کان وه‌ک سه‌گ به‌ریان دابوو، له‌شاری سلێمانی و به ده‌ستی ئاواڵاوه ڕه‌شه‌کوژیی ده‌کرد و ترس و تۆقینی به‌خش ده‌کرده‌وه، که‌س لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌کرد، شه‌وانه به‌سه‌ربانی ماڵان‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕا و خه‌ڵکی ده‌گرت و بۆ زیندانه نادیاره‌کانی ده‌گواسته‌وه، چه‌ند چهورهیهکی دوای خۆشی ده‌خست و ئازاری خه‌ڵکیان ده‌دا.
لێڕه‌ش، له وڵاته‌که‌ی مندا، تا ئیستاش چه‌ندین فه‌ریکه شاعیری کورد فرمێسکی شیعریییان بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌هۆنیه‌وه، ئه‌م فه‌ڵه‌ستینییه سوکهش به‌ر ببووه خه‌ڵکی ئه‌م شاره و به‌ئاره‌زووی خۆی ئازاری خه‌ڵکی ده‌دا.
که‌م نه‌بوون ئه‌و کورده سوکانه‌ی، یارمه‌تی ئه‌م جهلادهیان ده‌دا، که‌چی قاره‌مانێکی لێ په‌یدابوو به ناوی (ئاسۆی ده‌لاک) ئه‌و توانی ئه‌م پیاوه جه‌لاده بتۆقێنێ و له‌کوێ ده‌رده‌که‌وت له‌وێ له‌به‌ر ده‌میا هاڵدهتۆقی و ئه‌ویش له‌ترساندا به‌ره‌و مۆڵگاکهی ده‌بووه.
ئاسۆی ده‌لاک مێژووی ئه‌م شاره‌یه، که‌سمان نه‌مانزانی ئاسۆی ده‌لاک چۆن کوژرا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه، وه‌ک باسی لێده‌که‌ن، که له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کیدا له چایخانه‌یه‌ک دۆمینه ده‌کات، هاوڕێکه‌ی فرسه‌ت ده‌هێنێ و ده‌چێت ئیخباری ده‌کات، له پڕ مولازم موحسن دێته چایخانه‌که و قۆڵی ده‌گرێت، پێی ده‌ڵێت: من له‌و خوایه‌ش نه‌ترساوم، ته‌نها له تۆ نه‌بێت، تۆش ئاوا به ئاسانی که‌وتیته ده‌ستم؟ ئیتر هه‌ر ئه‌و بینینه ده‌بێت و ئاسۆ سه‌رنگوم ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆش پاش 25 ساڵ، به سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا، که‌س نازانێت ملازم محسین که‌وته کوێوه؟ چی لێهات؟ یان ئه‌و که‌سه ناپاکه‌ی، خه‌به‌ری لێدا کێ بوو؟ ئه‌وه‌نده دڵنیام ئیستا ئه‌و که‌سه له ناو ده‌سه‌ڵاتدا پایه و پله‌یه‌کی باشی هه‌یه، چونکه به‌عسیی و جاسوس و ناپاکه‌کان له‌لای پارتیی و یه‌کێتیی کار ده‌که‌ن، به‌ڕێزه‌وه پله و پایه‌یان پێدراوه، یان وه‌ک پێشمه‌رگه خانه‌نشین کراون، یان مسته‌شاری به‌رپرسێکی کوردن.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه له گه‌رده‌لولدا ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌موو فلیمه پوچه‌ی له‌باشوریش به‌رهه‌م هاتووه، زۆربه‌یان دروستکراوی خه‌یاڵن، پاڵه‌وانه‌کانیش زۆربه‌یان خه‌یاڵیین، که که‌سیان ناگه‌نه قوله پێی ئاسۆی ده‌لاک له شه‌ڕی پارتییزانی ناوشاردا، ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت نموونه‌ی وه‌کو ئاسۆ زیندوبکاته‌وه، چونکه مه‌ترسی بۆ خۆیان هه‌یه، ده‌نا نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌کان بۆ نه‌هاتوون له‌جیاتی ئه‌وه، ژیانی ئاسۆی ده‌لاک بکه‌نه فلیمێک، چونکه ئاسۆ تانها نه‌بوو ئه‌و قوتابخهنهیهک بوو له‌دوای خۆیه‌وه سه‌دان ئاسۆی به‌رهه‌م هێنا، ملازم موحسینیش نمونه‌یه‌کی دزێو بوو جه‌لادێک بوو به‌عسێکان به‌تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی دایان نابوو، چونکه سه‌دام هه‌موو 24 کاتژمێرێک هه‌واڵی سلێمانی ده‌ویست، ئه‌و ده‌یزانی سلێمانی وا سانایی ئارام نابێت.
له‌دوای ئاشبهتاڵهکهوه زۆر ڕووداوی سه‌یر ڕویدا له‌م شاره‌دا، کێ هه‌یه (عه‌به‌ی مه‌لای) بیرنه‌بێت، که پیاوێکی قاره‌مان بوو به‌خۆی و ده‌مانچه‌یه‌که‌وه توانی مولازم موحسین بریندار بکات و چه‌ند کاتژمێر به‌رگری بکات له گه‌ڕه‌کی مه‌جید به‌گ، پێش ئه‌وه‌ی شه‌هید بکرێت، چه‌ند قوات خاسه‌ی کوشتبوو، کاتێکیش ده‌چنه سه‌ر لاشه‌که‌ی ده‌بینن پیاوێکی باڵاکورت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و جه‌لادانه به قوله‌پێی نه‌ده‌گه‌یشتن.
کورد له‌ماوه‌ی 19 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیا نه‌یتوانی هه‌موو ئه‌و جه‌لاده ده‌ست به‌خوێنانه دادگایی بکات، به‌ڵکو تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆی کرابێت به‌رگریشی لێکردوون، ته‌نانه‌ت له دادگاکاندا پشتگیریشی لێکردوون.
با مولازم موحسین ئه‌گه‌ر ماوه دڵنیا بێت، ده‌سه‌ڵاتی کوردیی هیچی لێناکه‌ن، با بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و بچێته حزوری تاڵه‌بانی و بارزانیی، دڵنیای ده‌که‌مه‌وه، که مووچه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی وه‌رگرێته‌وه، چونکه کورد ئه‌مڕۆ ئاسۆی ده‌لاکی نه‌ماوه تا لێی بترسێت، پارتیی و یه‌کێتیی هه‌موو ئاسۆکانیان کوشت، ئیستا کورد ئاسۆ دروست ناکات و به‌رهه‌می ناهێنێت، به‌ڵکو له به‌رهه‌م ساڵحه‌کان دروست ده‌کات، ئێمه پێویستمان به ئاسۆی دهلاکهکانه.
به‌رهه‌م ساڵح چییه حیمایه‌کانی له‌خه‌ڵک بده‌ن؟ به‌رهه‌م له‌کوێ بوو، کاتێک ئاسۆی ده‌لاک له سلێمانی ملازم موحسنهکانی تۆقاندبوو؟ دڵنیام ئه‌گه‌ر ئاسۆکان بمانایه نه (تاریق ڕه‌مه‌زان) به‌ر ده‌بوو، نه شێخ جه‌عفه‌ر ئازادانه سه‌فه‌ری ده‌کرد، نه نامه بۆ دادگای دانمارک ده‌چوو که به‌رگری له نزار خه‌زره‌جی بکات، نه وه‌فیق سامه‌رایی ده‌بووه موستهساری عه‌سکه‌ری تاڵه‌بانی، نه فه‌ڵه‌ستینی ده‌هاته کوردستانه‌وه، نه‌عه‌ره‌ب ئه‌رزوو ئاوی کوردستانی ده‌کڕی، نه ده‌زگای میت و ئیتڵاعات ته‌راتێنیان ده‌کرد، نه ئه‌م هه‌موو گه‌جه‌رو گوجه‌رانه حاکم و دز ده‌بوون، نه هێرۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ی سلێمانییان له سه‌ر خۆیان تاپۆ ده‌کرد، نه به‌رپرسه‌کان شه‌ره‌ف و نامووسی شاره‌که‌میان ئه‌تک ده‌کرد.
ئه‌مڕۆ ئێمه پێویستمان به ئاسۆی دهلاكهکانه، وڵاته‌که‌م پێویستی به‌ده‌یان ئاسۆی ده‌لاکه تا حورمه‌ت و خۆشه‌ویستی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی شار و وڵاته‌که‌م.
ئێمه پێویستمان به‌و مێتوده‌ی ئاسۆکانه، تا به‌کاری بهێنین، ته‌نها مێتۆدێکه، که له ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی نزیکمان بکاته‌وه، له ده‌ست ئه‌م به‌رپرس و لێپرسراوانه ڕزگارمان ده‌کات و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تمان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌زمڕ
چوارباخ .سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست