كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیە ، سەباحى قارەمان ڕاستى گووت ، ئارى هەرسین درۆى كرد .
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
نەیەكەم جارە و نەدواجاریش دەبێ ئەوەتا بۆ جارێكى تر كوردستانپۆست و نووسەر و قەڵەمە ئازا و بوێرەكانى بۆ هەموو لایەكیان سەلماندەوە كەكوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیەو وەك میدیا چەواشەكارەكانى ئەوان (پارتى و یەكێتى) نیە بێت و بەنوێژى نیوەڕۆ خۆڵ بكاتە چاوى خەڵك و خوێنەرەكانیەوە . چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەم مینبەرە پیرۆزە دەسەڵات تۆقێنەوە سەباح عەلى قارەمانى گوڵ بەبەڵگەوە بەهەموو لایەكى ووت سەیر بكەن و بزانن بەتایبەت مەلا و مامۆستایانى ئایینى كە كەناڵە محەلیە شەرمەزارە ڕووڕەشەكەى پارتى لەسلێمانى خەریكى لێدانى چ جۆرە فلیمێكە بۆ ئەو میللەتە بەئەخلاق و سەربەرزەى سلێمانى ؟ هەر زوو ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكەى پارتى ڕوونكردنەوەیەكى شەرمەزارانەى بۆ ئەو بابەتە داو گەرەكیان بوو خۆیان بدزنەوە لەم كارە ئابڕووبەرانەیان بەشێوەیەك وا نیشانى خەڵكى بەشەڕەفى سلێمانى بدەن كەئەمە پەیوەندى بەوانەوە نیە ؟ بەڵام چەندى كردیان و نەیان توانى ڕابكەن لەدەست زمانى حەقبێژى كوردستانپۆست و چەكوشەكەى ، بۆیە ئەمڕۆ چاوشۆڕانە ئارى هەرسینى مەسینە هەڵگڕ دانى بەوەدانا كەكەناڵەكەیان گرتەى سێكسى بڵاوكردۆتەوە و داواى لێ بوردنى لەهەموو لایەك كرد .
دەتوانین بڵێین ئارى هەرسین و پارتى داواى لێ بوردنیان لەكوردستانپۆست و سەباح عەلى قارەمان كرد چونكە كاكە سەباح بۆیەكەم جار ئەمەى لەكوردستانپۆست وەك یەكەم دەزگاى سەربەخۆى فعلى ئۆپۆزسیۆن بڵاوكردەوە بۆیە ئەم داواى لێ بوردنە یەكەم جار بۆ ئەوانە ئینجا بۆ خەڵكى تر .
ئێستا خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ئێوە بڕیاربدەن كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیە یان نا ؟ كاكە سەباحیش ڕاستى فەرموو یان نا ؟ .
ئەمەى خوارەوەش دەقى داواى لێ بوردنەكەى پارتیە كەلەسایتى هاوڵاتى بڵاوكراوەتەوە ..
پارتی دانی بەوەدانا لەكەناڵێكی ناوخۆییەوە گرتەی "سێكسی" پەخشكراوەو داوای لێبوردنیشی كرد
18/1/2011
عومەر فەتاح
ئەمرۆ (3 شەممە) پارتی دیموكراتی كوردستان، لەزاری بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای سلێمانیانەوە، بەفەرمی دانی بەوەدا نا كە لەكەناڵێكی ناوخۆییانەوە (14) چركە گرتەی سێكسی لێدراوەو داوای لێبوردنیشی كرد سەبارەت بە لێدانی ئەو گرتەیە.
ئاری هەرسین بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەپارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "شەوی 13/14 لەكەناڵی ناوخۆیی سلێمانییەوە، لەكاتژمێر 11.30 بۆ ماوەی (14) چركە گرتەیەكی سێكسی لێدراوە، ئێمە وەكو راگەیاندنی پارتی لەسلێمانی داوای لێبوردن لەوكەسانە دەكەین كە ئەو گرتەیەیان بینیوەوهەركەسێكیش سكالامان لەسەر تۆمار بكات لەسەر ئەو بابەتە دەچینە بەردەم دادگا".
شەوی 13/14/1 لەكەناڵی ناوخۆیی سلێمانیەوە كە سەربەپارتی دیموكراتی كوردستانە گرتەیەكی "سێكسی" پەخشكرا، ئەمەش ناڕەزایی لێكەوتەوەو سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیش لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەیاننامەیەكدا داوایكرد ئەو كەناڵە بدرێتە دادگاو پۆزش بهێننەوە بۆ خەڵكی سلێمانی.
هەرسین ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دەركردنی ئەو بەیاننامەیە ئەوان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو كێشەیە پێكهێنابوو، بەڵام بەیاننامەكەو رووداوەكە زیاتر بەئاگای هێنانەوە. وتی "ئێمە ئیجزائاتمان بەرانبەر ئەو كەسانە ئەنجامداوە كە ئەو هەڵەیەیان بەسەردا تێپەڕبووە". بەڵام ئامادە نەبوو وردەكاری ئیجرائاتەكان باس بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست