پەرلەمانێك فاخیر هەریىى و سمە گۆج ئەندامى بێت دەبێت چ پەرلەمانێك بێت
Thursday, 25/06/2009, 12:00
بە هۆى نەبوونى یاسایەكى مودرێنانە لە كوردستان كەهەموو كەسێك دەتوانێ بەێ ئەوەى هیچ موئەهیلاتێكى هەبێت بۆ پۆستى ئەندام پەرلەمان خۆى هەڵبژێرێت بۆیە چەند رۆژێكە ناوى دوو كەسى بەناو هونەرمەند دەبیستم كە لە رێگاى هەندێ لیست خۆیان كاندید كردووە تا ببن بە نوێنەرى خەڵكى كوردستان .
فاخیر هەریرى یەكێ لە كاندیەكانى لیستى حزبى دەستورى عێراقە كە جەواد پۆلانى كۆنە بەعسى وەزیرى ناوخۆى حكومەتەكەى مالیكى سەرپەرشتى دەكات ئەم بەناو هونەرمەندە تا ئێستا نازانێ بە قاچەكانى خۆى بروات ناخاسمە قسە كردن و سیاسەت ؟!
لە هەمووش خۆشتر لە وەڵامى پرسیارێكى رۆژنامەى روداو كاتێك لێى دەپرسن بۆ دەتەوێ ببیتە ئەندام پەرلەمان ئەو دەڵێت وەلا بۆ هونەر ....؟!
دەسەیرى ئەم حاجباتیە بكەن فاخیر هەریرى لە خەیاڵى دایە گەلى كورد هیچ گرفت وكێشەیەكى نیە بێجگە بەند گوتن وتەپڵ لێدان و سەما كردن نەبێت , لە هەمووش سەمەرە تر ئەو فاخیر هەریریە هەر خۆیشى سرودێكى بۆ لیستى كوردستانى ئامادە كردووەكە ركابەری هەمو لیستەكانە ؟
سەمە گۆج یا مام سمایل كاندیدێكى لیستى ئازادى وعەداڵاتى كۆمەڵایەتى چەند رۆژێك پێش ئێستا رۆژنامەنوسێكى بەرێز بێ ئەوەى زانیارى هەبێت داكۆكى لەم سمە گۆجە كردبوو گوایە هەرەشەى لێكراوە بۆیە خۆى لە لیستەكەیان كشاندۆتەوە , سمە گۆج واتا مام سمایل كە لاى خدر روسى بەرنامەیەكى جەماورى پێشكەش دەكات وخۆیشى خاون رادیۆیەكە بەناوى منارە خەڵك لە پێستى مەرا ئەیبینن بەڵام نازانن ئەم پیاوە گەندەڵە براى مەلا سەلمانى گەورە تیرۆرستە بێجگە لەمەش بە هۆى ماستاو ساردكردنەوە و سواڵ كردن ئێستا بێجگە لەوەى خاوەن چەندین خانوو دوكان و ئۆتۆمبێل و پارەو پولە مانگانەش تا لە رێگاى بەرنامەكەى مەد ح وسەناى بەرپرسان بكات پارەیەكى ئێكجار زۆرى دەست دەكەوێت بۆ نموونە هەر بەرپرسەكانى یەكێتى و پارتى و نێوشیروان خاوەن گرد نین ئەوەتا مام سمایلیش گردى تایبەت بە خۆى لە پشت عەنكاوە رێگاى بەحركە هەیە جەنابى پارێزگار پێى بەخشیوە , جا من تێنگام مام سمایل چۆن لە رێگاى لیستى ئازادى وعەدالەتى كۆمەڵایەتى كە بە لیستێكى چەپ رەو ە ناسراوە خۆى كاندید دەكات یا چۆن هەموو بەرژەوندیەكانى خۆى دەخاتە ژێر بەر پسیارەتیەوە ؟
من بەڵگەى زۆر گرینگم لایە كە ئەم پیاوە چۆن وبەچ شێوەیەك دەوڵەمەند بووە لەم دەسەڵاتەش ج سودمەند بووە بێجگە لە باسى كردنى ئەو پەیوەندیە ناشەریفانەى كە لە رێگاى تەلەفۆنەكانى كە بۆ بەرنامەكە دەكرێت كاتێك لەگەل ژنان دروستى دەكات بۆ زانیاریتان قسە قۆر وبێ ماناكانى ئەم مام سمایلە بۆتە تێك دانى شیرازى چەندەها خێزان لە هەولێر لە هەمووش خۆشتر مام سمیل بە رادیۆكەى خدر روسى بازرگانى دەكات .
كاتێك وڵات خۆى پەرلەمانێكى خەوتووى دەبێت فاخیر هەریى و سمە گۆجیش بێتە سەرى دەبێت چ پەرلەمانێكى لى َبەرهەم بێتەوە چ مەهزەلەیەك دروست دەبێت بۆیە بم بەخشتن ئەزیزانم ئەگەر ئەنجامەكانى دیموكراسى جار نا جار تالیش بێت بە بوونى ئەم هەموو چاوشو بەند بێژە لەناو ژورەكانى پەرلەمانى كوردستان دەبیت هەر هەموو مان بە تەپڵ لێدانەوە گوێ بییستى بەندە سەقەتەكانى فاخیر هەریرى و گوێ گەستنى مام سمایل بین .....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست