کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کوڕەکانی عیماد ئەحمەد: با دەسەڵات نەزانێت ئێمە دەنگمان بە گۆڕان دابوو!

Wednesday, 04/03/2015, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست / سلێمانی
سەرچاوەیەک لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکراکرد، کە لە گەرمەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردوودا، هەردوو کوڕەکەی عیماد ئەحمەد وایان پێڕاگەیاندبوو، کە لە ژێرەوە دەنگیان بە گۆڕان داوە، بۆ ئەمە خۆیان بە بەرپرسێکی هەڵسوڕاوی گۆڕانیان وتبوو، با کەس نەزانێت ئێمە سەر بە گۆڕانین و دەنگمان بە ئێوە داوە، ئەگینا چارەنووسی باوکمان باش نابێت و لە دەسەڵات دووری دەخەنەوە. ئەو سەرچاوەیە وتی: دوایی بۆمان دەرکەوت کە راستییان نەفەرموو، بەڵکو ئەمە تاکتیک کاک عیماد  و کوڕەکانی بووە، مەبەستیش لەمە بۆ ئەوە بووە، ئەگەر گۆڕان گرەوی دەنگدان بباتەوە، هەموو پۆستەکانی یەکێتی لە سلێمانی وەربگرێت، ئەوا بەڵکو ئەمانیش کەڵک لەو فرسەتە وەربگرن و سەنگەری خۆیان دەگوێزنەوە بۆ ناو گۆڕان، هەر ئەو سەرچاوەیە وتی: بەڵام دوایی کە بارەکە بەلایەکی دیکەدا شکایەوە، ئیتر بە خشکەیی بێدەنگ بوون.
 شایانی باسە کاتی خۆی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی خانویەکی گەورەی لە خانەقین بۆ عیماد ئەحمەد کردبوو، پاش ماوەیەک هەر یەکێتیی بۆ خۆی ئەو خانوەیان لێکڕیەوە. ئەم رەدەڵوبەدەڵکردنە سیناریۆی بەرپرسە پۆخڵەکانە و ئەمەش رێگایەکی دیکەیە بۆ بازرگانی کردن و خواردنی ئەو پارە زۆرەی لەبەردەستیاندایە، بەو شیوەیە دەیدزن و بۆ خۆیانی دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە