یەكێتى بە فەیس بووك خۆى ڕاگرتووە
Thursday, 08/03/2012, 12:00
پەیامنێرى سلێمانى
بەرپرسێكى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەدوكان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەهەفتەى ڕابردوو لەمیانەى كۆبونەوەیان لەگەڵ مەلا بەختیار كارگێڕى مەكتەبى سیاسى یەكێتى كردووە،
ناوبراو داواى لێكردوون هەرئەندامێكى یەكێتى دەبێت لاى خۆیەوە هەوڵى داگیركردنى فەیس بووك بدات بەوەى كەچەند ئەكاونتێك بكاتەوە لایكى پەیجەكانى یەكێتى بكات،.
ئەو كارگێڕە ئەوەشى ووت كەمەلا بەختیار گوتویەتى بۆ ناساندنى پەیجەكانى یەكێتى لەسەر بودجەی مەكتەبى سیاسى ریكلام بۆ پەیجەكانى سەر بەیەكێتى دەكەین،
ئەو كارگێڕە ئەوەشى بۆ پەیامنێرى كوردستان پۆست كە مەلا بەختیار گوتویەتى یەكێتى تەنیا بەڕاگەیاندن خۆى ڕاگرتووە ئەگینا زۆرینەى لایەنگرەكانمان بەرەو شوێنەكانى تر دەڕۆن.
تێ بى نى:
ناوى سیانى بەرپرسەكەى یەكێتى لاى پەیامنێرى كوردستان پۆست پارێزراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست