له ولاتهکهی مندا ،بهها پیرۆزهکان بوونی نهماوه!
Monday, 23/02/2009, 12:00
1932 بینراوە
کاتێک مرۆڤ ئه بینێ یا ئه بیستێ که له وڵاتی ئێمه دا هیچ شتێک نرخو ڕێزی نه ماوه و ، خه باتو ماندو بوونی خه ڵک فه رامۆش ده کرێت ، ناچاره بڵێ په شیمانم له وه ی کردم ...
منیش وه ک زۆر که سی تر یه کێکم له و که سانه ی له پێناوی ئازادیو سه رفرازی کوردو کوردستاندا هه وڵمداوه و ته مه نی خۆم به پێشمه رگه ییو زیندانو که م ئه ندامیو غه ریبی بردۆته سه ر ، خه باتو ماندو بونی ئێمه و مانان بۆ پاره و پله و پایه نه بو ، به ڵام به داخه وه بارودۆخ وای لێ هاتوه که پاره جێگای هه مو شتێکی گرتۆته وه له ناو کۆمه ڵگه ی ئێمه دا.
من یه کێکم له وزیندانییه سیاسیانه ی به بۆنه ی برینداربونمه وه له کاره ساتی" قڕگه " له به رواری 27 .6 .1983 به دییلی که وتمه ده ست ڕژێمی به عس و تا به رواری 18 . 1 . 1984 له زیندانی ڕژێمی به عسی دا بوم، دوای ئازاد بونیشم دیسان په یوه ندیم کرده وه به شۆڕشه وه و له ڕیزه کانی یه کێتی نیشتیمانی کوردستاندا خه باتم کردوه تا کۆتایی 1988 ، که ناچار بوم بۆ تیمارو موعاله جه ڕو له هه نده ران بکه م و لێره ش تا ئێستا هه ر په یوه ندیم به ینک وه هه ر ماوه .
له دواترین هه واڵدا خوێندمه وه : که ده سته ی داکۆیکه ر له زیندانیانی سیاسی به به ڵگه وه سه لماندویه تی که له لایه ن حکومه تی ناوه ندییه وه مانگانه بڕی 500 هه زار دینار ته رخان کراوه بۆ هه ر زیندانیه کی سیاسی له مانگی دووی 2008 وه ، به ڵام به داخه وه ئه و پاره یه به که س نه دراوه و که س نازانێت چی لێکراوه ، لێره دا
ته نیا کێشه پاره که نییه ، به ڵام بۆ ئه بێ حکومه تی کوردستان به و شێوه یه هه ڵسو که وت بکات له گه ڵ خه ڵکی خۆیدا ، سه یره حکومه تی ناوه ندیی عێراق ئاماده یه یارمه تی زیندانیانی سیاسی کورد بدات ، به ڵام خودی ده سهڵاتدارانی کورد مافی خه ڵکانی هه ژارو چه وساوه پێشێل ده که ن.
تکایه بۆ بینینی هه واڵه که و دیکۆمێنته کان سه ردانی ئه م لینکه بکه ن :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3a404d3c (ناسراو به شه هید عومه ر) سوید