من عاشقی کورێکم......!
Monday, 10/03/2014, 12:00
1805 بینراوە
ئاریان ئومێد عارف
رێتمی نوسین
باوکی دوین
من عاشقی
کورێکم
سەرکردەی
خاک وئاڵایە
من عاشقی کورێکم
لەنیوانمان
سنووری چینایەتی
دیوارێکە
تەور ....هێزی
ڕەشە بایە
پێش من
گەنجێک
لە هەمان
ڕیگای خەونە
بوو بە سووتوی
ئاگری چێنایەتی
بوو بە گڕی
عەشقی ووشە
لەورێگایە
خاکی سپارد
ئیمە لە خەونە
عاشقین
وەک باڵندەیەکی
خوێناوی
لە بەرامبەر
هێزو و وڵات
نەچێرێکین
چرۆی
گۆڵی عەشق
ئەلاوێنین
ئێمە سروودی
دەمێکین
چروی خەون
لەپال
چرای ئازادیە
بەدی ئەکەین
من سەندریلای
ووشەی
ئازادیی..... کوردم
خوێنی خۆمتان
پێشکەش ئەکەم
لە بەر خەونی چینایەتی
عاشقی کورێک بووم
ئەو.... هەوری ستەم و
منیش.....!
مەلەوەرێکی بێ باڵم
دەمێکە
خوینمان رەهایە
من کیژی وڵاتێکم
ماف... هەژارو
یاسا .....زۆردار
گەنجەکان
لەقەراغی هەژاریدا
ئەژین و
بەهەژاری
باجی خاک ئەدەنەوە
بێ خاک...... خاك
چی دەهێڵن
ژیانمان هەراسانە
دادگا بێ داد
دڵ یادێکە
بێ هەست بێ یاد
ناڕەزایی
هەناسەی... نیوەشەوە