کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەركوك شارى پێكدادانى سیخوڕە نێودەوڵەتییەكان

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


بەگوێرەى دواین ئامارى ناڕەسمى زیاتر لە(24)وڵاتى جیهان بنكە و بارەگاى جۆراوجۆریان هەیە بەناوى ڕێخراو و كونسڵخانە و سەنتەرى ڕۆشنبیرى و هاوكارى زمانەوانى و لاوان و سەرجەم توێَژەكانى دیكە ،كە دیارترینیان بوونى دەزگا ڕۆشنبیرییە ئەمەریكى و بەریتانییەكانە كە ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگاى (موساد)ى ئیسرائلییەوە سەرپەرشتیدەكرێن و كۆمپانیا سیاسییەكانیى نێو عێراقیش بەدەرنین لە جموجۆڵى سیخوڕى بەناوى كۆمپانیاى ئاوەدانكردنەوەوە زۆر جار لەنێو ئەم كۆمپانیا خزمەتگوزاریانەدا ئەوەندەى كەسایەتى سیاسى و سیخوڕى بەدیدەكرێت هێندە كەسایەتى بازرگانى بەدیناكرێت، وڵاتى ئێران و توركیا و سوریا كەدراوسێى هەرێمى كوردستان وعێراقن,توندوتۆڵترین دەزگاى سخوڕیان لەشارى كەركوكدا هەیە و هەریەك لەم دەزگایانە بەناوى حیزب و ڕێخراوى سیاسى و پەروەردەیى و ڕاگەیاندنەوە ڕۆژانە سەرقاڵى كارە سیخوڕیەكانن.كۆنسوڵخانەى نەتەوەیەكگرتووەكانیش زیاتر لەكەسایەتییە جیاوازەكان پێكهاتووە ولەم شارەدا چاودێرى بارودۆخى ئەمنى دەكەن.
هەندێك لە سیخوڕەكان بازرگانى بەچییەوە دەكەن
بەپێ ى جموجوڵى چىند ئەندامێكى چالاكى دەزگاى سیخوڕى لەكەركوك و دەوروبەرى بەهۆى گونجانى بارودۆخى سیاسى لەبارى كەركوكەوە لەڕێگاى جیاواز و بەڕێككەوتن لەگەڵ هەندێك لایەنى ناوخۆییدا توانیویانە بازرگانى بەماددە سڕكەرەكانەوە بكەن هەرچەندە ئاماژە بەوەش دەدەن كە بەهۆى ئەوەى كەركوك زۆربەى دانیشتوانەكەى مسوڵمانن،بەڵام بازاڕێكى لەبارە بۆ ساخكردنەوەى مادەسڕكەرەكان و لەڕێگەى كەركوكەوە دەگەیەنرێتە شارەكانى دیكەى عێراق،بەهۆى هەبوونى كێشەى سیاسى نەتەوەییەوە و بە بوونى توركەكان و هاوسۆزییان لەگەڵ توركیاى دراوسێ ى عێراق دا ،دەزگاى سیخوڕى میتى توركى لە كەركوك چالاكترین دەزگایە و بەردەوام ڕایەڵێكی پتەوە لەنێوان بەشێك لە كوتلە توركانییەكان و وڵاتى توركیا و لەم نێوەندەشدا سەرپەرشتیكردنى ئەم هێزە توركانمانانەیان دابەشكردووە بەشێوە هەرەمێكى ڕێكخستن و كۆكردنەوەیان بەچەند كەسێكى نادیار سپاردووە و زۆربەى كۆبونەوەكانیان بەشێوەى ڕۆژانەیە و هەماهەنگیان لەگەڵ دەزگاى سیخوڕى عەرەبى و ئێرانیدا لاوازە و لەگەڵ دەزگاى سیخوڕى ئەمەریكى دا لەسەر هێڵن.
سیخوڕە ئەوروپیەكان ڕوكەشانە كار دەكەن
هەریەك لەوڵاتانى ئەوروپى گەر بەڕەسمى كۆنسوڵخانەیان لە كەركوكدا نەكربێتەوە ئەوا لەڕێى كۆنسۆڵى ڕێخراوى نەتەوەیەكگرتووەكانەوە كارى سیخوڕى خۆیان جێبەجێدەكەن و بەشێكى زۆریان كارى ڕاگەیاندنى كەناڵى تیڤى و ماڵپەڕى ئەلیكترۆنى و ڕادیۆییەكانى تایبەت بەوڵاتەكانیان جێبەجێ دەكەن و بەجۆررێك نوێترین هەواڵ دەربارەى كەركوك پێش ئەوەى لەدەزگایەكى هەواڵى كوردى ببیستین ئەوا هەریەك لەو دەزگا ڕاگەیاندنانەى ئەوروپا لەڕێ ى بەناو (پەیامنێر)ەكانیانەوە ئەو ڕوداوانە بەبایەخەوە دەگەیەننە وڵاتەكانیان،"كەركوك" هێندەى بایەخى ئابورى هەیە بۆ سەرجەم دەزگا سیخوڕییە نێودەوڵەتییەكان بەمەبەستى پاراستنى بەژەوەندى نەتەوەكانیان هێندە بایەخى مرۆیى نییە ،ئەم شارە لە پێچووە ئاسكێك دەچێت بەدەمى كۆمەڵێك گەلەگورگ و كەمتیارەوە و زۆرێك لەگەڕەكەكانى ئەو شارەدا تابلۆى ڕێخراوى جۆراو جۆر بەزمانى جیاواز دەبینى و گەر پۆلیسێكى ئاسایى بێت لە بازگەى سەرەكى ئەو شارەدا ئەوا دەموچاوى بیانى جیاواز دەبینى و ئەوسا دەزانیت كە ئەو بێچووە ئاسكە چەندە زامدارە! كەركوك نەك عێراقێكى بچووككراوەیە ، بەڵكو جیهانێكى بچوكیشەو زۆربەى ناكۆكەكانى جیهان ناچارن لەكەركوكدا ئەگەر ڕووكەشیش بێت كۆكبن .
هیزە كوردییەكان پەیوەندییەكانیان چۆن ڕێكدەخەن؟
لەكەركوكدا دیارترین هێزى كوردى بریتین لە (یەكێتى و پارتى)و هێز و لایەنە لەگەڵ ئاسایشى هەردووحیزبدا زۆرترین نهێنى پەیوەندى نێودەوڵەتى دەربارەى كەركوك دەزانن و هەفتانە و هەندێك جار ڕۆژانە ڕاپۆرت دەدەنە سەروخۆیان و زۆركات لەبچوكترین جموجوڵ بەئاگان،بێجگە لەم جۆرە پەیوەندییە نهێنییەك ئەوا هەرچى یەكێتى یا ئەوەندەى كارى بەپاراستنى دڵى وڵاتە عەرەبی و هەرێمى و ئەوروپى و جیهانییەكانە هێندە سەرقاڵى پێكهاتنى پێكهاتەكانى شارەكە نییە و لەبەرامبەردا بەهۆى كەمى شارەزایى كەسایەتییە ڕاگەیاندنى و سیخوڕییە كوردستانیەكانەوە كەلێنێكى فراوان هەیە كە پرسى كوردستانیبوونى كەركوك لەڕەشنوسێكی سەركاغەزێكى گوڵەبەڕۆژە زیاتر نەجوڵاندووە و بەردەوام لەخەمى ڕاگرتنى هاوسەنگى هێزە نێودەوڵەتییەكاندان و بەم هۆیەشەوە ناتوانن چاودێرى بارودۆخى شارەكە بكەن و پەیوەندییەكانیان وەكو دەزگایەكى پەرشوبڵاو دێتەبەرچاو و بەردەوامن لە كۆبوونەوە تەشریفاتییەكانیان لەگەڵ هێزو لایەنە نێودەوڵەتییەكاندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە