نێچریش قسەكانى تاڵەبانى بە ڕاست ئەزانێ
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1572 بینراوە
چەند مانگێكە سەرانى خائینى كورد دەهۆڵى ئەوە دەكوتن كە سەرۆكى توركیا سەردانى عێراق و كوردستان ئەكات , دواجار گەیشتە عێراق و تاڵەبانیش بەهەڵە داوان خۆى گەیاندەوە بەغداد بۆ پێشوازى لەم میوانە ئازیزەى , سەرۆكى توركیا گەیشت , تاڵەبانى كەوتنە لستنەوەى و هەر ئەوە نەبوو پێلاوەكانیشى ماچ نەكات , لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەیدا تاڵەبانى ئەمەندە ڕێزى لەم میوانەى نا هەندێك جار تەرجومەشى بۆ ئەكرد , دەك عەمرت نەمێنێ چ سەرۆكێكى ,ئەتەكێتى سەرۆكایەتى نازانێ , چۆن ئەبێت سەرۆك ئیشى تەرجومەش بكات ئەمە بەس لەم پیاوە ئەوەشێتەوە , بە هەر حاڵ لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا ئەمجارەش تاڵەبانى كەوتەوە شەكر شكاندنەكەى جارانى و داواى لە پەكەكە كرد چەك دابنێن یان خاكى عێراق جێ بهێڵن و بە ناوى یاساى عێراقیشەوە پەكەكەى بە تیرۆریست دایە قەڵەم , دەمێكە تاڵەبانى لەم جۆرە ناماقوڵیانە ئەكات , بەڵێن بوو سەرۆكى توركیا بێتە كوردستان بەڵام نەهات ,بۆیە خێرا بەچكە جاشەكەى خۆمان نێچیر خۆى گەیاندە بەغدا و بە دیدارى سەرۆكى توركیا شاد بوو, ئاى دەمێكە تاڵەبانى و بارزانى و نێچیر چاوەڕێى ئەم ڕۆژە بوون , شوكور بۆ خوا نێچیر ى كوڕى گەورەترین خائین ئیدریس بارزانى بە دیدارى جەنابیان شاد بوو , بۆیە نێچیر لە خۆشى ئەم دیدارو چاوپێكەوتنە ئەمیش هەمان قسەكانى تاڵەبانى كردوە و ئەویش داواى كرد پەكەكە یان چەك دابنێن یان خاكى كوردستان جێ بهێڵن , سەیرى ئەم خائینانە بكەن وەكو چۆن خۆیان دەستەمۆى داگیر كەران بوون ئاواش دەیانەوێت كوردى هەموو پارچەكانى تریش وا لێ بكەن , ئەوە كۆمەڵە , ئەوە دیموكرات , ئەشیانەوێت پەكەكەش بە هەمان دەرد بەرن , ئەوا گریمان پەكەكە چەكى دانا ئەى چى بكەن , چ گرەنتیەك هەیە توركیا مافى ئەو كوردانە دەستەبەر بكات یان ئەتانەوێ ئاشبەتاڵ بەوانیش بكەن , ئێستا كورد بەوانەوە هەیمەنەتى ماوە , ئەوان نەمێنن ئەو كاتە كورد كێ حسابى بۆ ئەكات , لاى ئەمان دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانە , خەباتى چەكدارى كارى تیرۆریستیە , ئەو كۆنفرانسەى لە هەولێریش ئەكرێ ئەوەش هەر پیلانێكە بۆ لەناو بردنى پەكەكە , پەكەكە خاوەنى بڕیارە , نەك تاڵەبانى و بارزانى , ئەوان بڕیار ئەدەن چى بكەن نەك جەلال و مەسعودو نێچیر , ئاخر توركیایەك دان بە بونى كوردا نەنێت چ كرەنتیەك هەیە ئێوە داوا لە پەكەكە ئەكەن چەك دابنێ , ئەمە هەڵمەتێكى هەڵبژاردنە و بەس بۆ ئەوەیە حیزبى داد و گەشە پێدان ئەمجارەش بە هیمەتى تاڵەبانى و بارزانى لە ناو كوردەكانى باكوردا دەنگ بهێنن , ئەگینا چى كراوە بۆ كورد ,بە كەناڵێكى كوردى تێ مەكەون خۆ سەدامیش كەناڵى كوردى هەبوو لەگەڵ ئەوەشدا ئەنفال و كیمیاویشى هەبوو ,بۆ توركیا لە سەدام باشترە , ئەبێت سەرانى خائینى كورد چۆن لە ڕویان بێت ئەو داوایە بكەن , تێ ناگەم ,كەچى نێچیریش ئەڵێت من پشتگیرى تاڵەبانى ئەكەم , بۆ نایكەیت كورد واتەنى ((هین بە خاڵى خۆى فێرە)) كاكە نێچیرى خائین زادە تۆ پشتگیرى ئەم خائینە نەكەیت كێ ئەیكات , ئێوە هەمووتان تفتان كردۆتە دەمى یەكترەوە , دەك ڕووتان ڕەش بێت خائین زادەكانى كوردستان , ئەوەى مایەى خۆش حاڵیە پەكەكە هەرزوو هینى دەرخواردى تاڵەبانى دا و ووتى ئێمە ئامادەنین چەك دابنێین , سەرۆك ئاپۆ نەیوت تاڵەبانى بە تەمابوو تەسلیمى توركیام بكاتەوە ئەمە ساڵى 1993 لەو كاتەوە هەتا ئێستا ئەمانە ڕۆڵى خائین ئەبینن بەسەر پەكەكەوە , نێچیر و مەسعود نەیانوت 3000 تا 3500 چەكدار جاشى پارتیمان بە كوشت داوە بۆ سەركەوتنى توركیا دژى پەكەكە , ئێ هەر ئەو خائینانەن ئێستاش داوا ئەكەن پەكە كە چەك دابنێ ,