کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بارز بارزانی باڵه‌خانەی کوردستان تیڤیی له‌سه‌ر خۆی تاپۆ کردووه‌

Tuesday, 12/06/2012, 12:00


ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن، وێنه‌ی باڵه‌خانه‌که‌ی کۆمپانیای مۆبیتێله‌، ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ کاتی خۆی به‌ بڕیاری سامی عه‌بدولره‌حمان بۆ سه‌ته‌لایتی کوردستان دروست کرا، واتا موڵکی حیزبی بووه‌، زیاتر له‌4 ملیۆن دۆلاری تێچوو، که‌ ده‌یان ژوور و سێ ستۆدیۆی گه‌وه‌ره‌ی تێدا بوو، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی له‌لایه‌ن بارز بارزانییه‌وه‌ داگیرکرا و کرایه‌ کۆمپانیایه‌کی ئه‌هلی به‌ناوی مۆبیتێل و کارمه‌ندانی کوردستان تیڤیی تووشی سه‌رسوڕمان کرد.
بارز بارزانیی برای نێچیره‌ڤان بارزانییه‌، هیچ پۆستێکی فه‌رمیی حکومی یان حیزبیی نیه‌، که‌چی له‌سایه‌ی براکه‌ی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆری له‌سه‌ر حسابی حیزب و حکومه‌ت کۆکردۆته‌وه‌. ئه‌و که‌سێکی به‌ره‌گه‌زنامه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ریکییه‌ک له‌هه‌رشوێنه‌ک بێت. ده‌بێت ته‌کس و زه‌ریبه‌له‌سه‌ر داهاتی  بدات، ئایا بارز بارزانی زه‌ریبه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌دات؟، چونکه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا حساب و کتابێک هه‌یه‌، وه‌ک ئێره‌ به‌ره‌ڵایی نییه‌!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە