کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌میل لاسوتێ به‌ ده‌م لێدانی کارزان که‌ریمه‌وه‌ جنێوی پیسی بازاڕیی به‌ سۆرانیی ده‌دات

Tuesday, 11/09/2012, 12:00


 ڕۆژى چوارشەمە 12/9/2012 كارزان كەریمى ڕۆژنامەنووس بۆ دووه‌م جار دادگاییه‌که‌ی دەست پێدەكاتەوە، ئه‌ویش بە پێنج تۆمەت.

ئەو تۆمەتانەى كارزانى ڕۆژنامەنووسى پێداد گایى دەكرێت:

1- ئەو بابەتانەى لە سایتى كوردستانپۆست بڵاوى كردوونەتەوە.

2- تۆمەتى تیۆر و زیانگەیاندن بە ئاسایشى هەرێم.

3- تۆمەتى سیخوڕییكردن بۆ پژاك، چونكە لەنێو كۆمپیتەرەكەى كارزان وێنەیەكى زۆرى تێدایە، كە كارزان لەكاتى ئامادەكردنى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى وێنەى لەگەڵ گەریلاو سەركردەكانى پژاكدا گرتووە.

4- تۆمەتى سیخوڕىكردن بۆ ئیتلاعاتى ئێران. بەهۆى وێنەیەك لەكاتى چاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەوانى گرتوویەتى لەگەڵ بەرپرسى كونسولخانەى ئێران.

5- سیخوڕىكردن بۆ وڵاتانى بیانى بەهۆى هەبوونى وێنەى كارزان لەگەڵ بەرپرسى كونسولخانەكانى بیانى لە هەرێم.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو دادگای هه‌ولێر و له‌ زمانی پاریزه‌رێکه‌وه‌، پێی راگه‌یاندن، ئه‌مه‌ گاڵته‌جاڕییه‌، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت ره‌وا به‌ گرتن و هۆکارێک بۆ تۆمه‌تبارکردنه‌که‌ی بدۆزنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه‌ بکه‌ن، که‌ بوونی ئه‌و وێنانه‌ کارێکی رۆژانه‌ی رۆژنامه‌نووس و ئه‌مه‌ شتێکی ئاساییه‌، که‌ رۆژنامه‌نووس ئه‌و هه‌موو وێنه‌ و په‌یوه‌ندییانه‌ بکات.
 شایانی باسه‌  سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ نیو پاراستنی هه‌ولیر به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ سەرەتا نەقیب لوقمان لە ئاسایشی هەولێر سەرپەرستی ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەی کارزانی کردووە، بەلام دەزگای پاراستن بڕوایان زۆر بەو نەبووە بۆیە داوایان لە جەمیل بارزانی ناسراو به‌ جه‌میل لاسوته‌ کردوە، کەخۆی دۆسیەکە وەربگرێ و ئەشکەنجەی زیاتر بدات. سەرچاوەکەی ئاسایش  بە کوردستانپۆستی راگەیاند:
(جەمیل لاسوتێ چەندین مانگ ئەشکەنجە و ئازاری کارزانی داو ە و قیزەوەنترین قسە وسوکایەتی پی کردوە و بەتایبەتی جنێوی باشرینی بەسۆرانیەکان داوه‌، ئێمه‌ لێره‌وه‌ دەتوانن جەمێل لاسوتێ بەجەلادی کارزان بناسێنین.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە