کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و و ئه‌وان

Wednesday, 08/05/2013, 12:00





نوسه‌رێکم دی ،،، که نوکی خامه‌که‌ی کرده تفه‌نگ


په‌یڤی کرده فیشه‌کێک و نای به‌سه‌ر دڵیانه‌وه


له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش ساته‌وه‌ختێکی دره‌نگ


خۆی و خامه‌ و په‌یڤه‌کانیان هه‌ڵدانه زیندانه‌وه


بۆ سبه‌ینێ ڕۆحی ئه‌و بوو به مه‌لێکی نه‌غمه‌خوان


زۆر له‌وانی له‌ خه‌وی قوڵ به ئاگا هێنانه‌وه


ئه‌و ئێستا سیمبوڵی خامه‌ و شکۆفه‌ی ئازادییه


خه‌تێکی نور به په‌ڕاوی قه‌قنه‌سی ئه‌وانه‌وه


به‌کرحه‌بیب

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە