عەزیز هاتەوە عەزیز، كوردستانپۆست عەزیزى گەڕاندەوە بۆ بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
بەدروشمى عەزیز هاتەوە عەزیز پێشوازى گەرم كرا لە (ع ، ف) بەڕێوبەرى كارگێڕى پێشووى سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە كەبەداخەوە بووە قوربانى تەقریرنووسە جاسووسەكانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە كەلەغەدرێكى گەورەو بڕیارێكى ناقانوونی و سیناریۆیەكى دروستكراو بڕیارى فەسڵكردنى ئەو كارمەندە دێرینە ماندووە دڵسۆزەى تەندروستى ڕانیەدرا بەڵام خۆش بەختانە بەهەوڵ و هیمەتى خەڵكى دڵسۆزو هەموو ئەو قەڵەم و كارمەندە ئازاو بوێرانەى لەو مینبەرە پیرۆزى كوردستانپۆستەوە چەند جارێك ئەم بابەتەیان وورووژاندو داواى پێداچوونەوە بەبڕیارەكەو پێكهێنانى لیژنەیان بۆ كرد ، خۆشبەختانە لەلیژنەو لەدادگا كەیسەكە لەبەرژەوەندى ئەو كۆتایى هات و دووبارە لەوەزارەتەوە بڕیارى گەرانەوەى دراو ئەو كەس و دەست و تاقمە جاسووسانەى دەستیان هەبوو لەهەڵبەستنى تۆمەت و بوختانەكان بۆى شەرمەزاریان بۆ مایەوە .
لەجیاتى باشتركردنى ڕەوشى تەندروستى و پڕكردنەوەى كەلێن و فەراغەكانى نەبوونى دكتۆر و ئامێرى پزیشكى و دەرمان و كەلوپەلى تەندروستى ماوەیەك بوو بەڕێوبەرى گشتى و پیلاندانان و یاسایى كەوت بوونە نان بڕین و نەقڵى ژمارەیەك كارمەندى دڵسۆزو ماندوو لەنمونەى ئەم كارمەندە بەڕێزە ، هەرچەند ژمارەیەك كارمەند كەوتنە بەر ئەو هەڵمەتە بەڵام خۆشبەختانە هەر زوو توانرا بەهەوڵ و هیمەتى چەند قەڵەمێكى دڵسۆز و كوردستانپۆست ئەو هەڵمەتە ڕا بگیرێ و پێیان گووتن لەجیاتى ئەوەى خەریكى كارى رۆتیناتى ئیدارى و شتى لابەلابن خەریكى خزمەتكردنى خەڵك بن كە ئەوە كارو ناونیشانى پیشە پیرۆزەكەى تەندروستیە .
چەند ڕۆژێكە لەناو بەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانەى ڕانیە و سەنتەرى گورچیلە بۆتە دروشم و دەڵێن كوردستانپۆست عەزیزى گەڕاندەوە ، عەزیز هاتەوە عەزیز .
تێبینى //
عەزیز هاتەوە عەزیز ، دیمەنى درامایەكى كۆنى كوردى ساڵانى هەشتاكان بوو ئێستاش لەسەر زارى خەڵك ماوە كەكەسێك دەگەڕێتەوە دەڵێن عەزیز هاتەوە عەزیز .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست