ئاوا گه‌یشتمه له‌نده‌ن! بۆ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د (به‌شی یه‌که‌م)
Monday, 08/06/2009, 12:00
نووسه‌ری ڕه‌حمه‌تی، (جه‌مال عیرفان) له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا فه‌رموویه‌تی(سه‌گ، ئه‌گه‌ر لغاوی بکه‌ی ، خۆی به ئه‌سپ ئه‌زانێ! ئه‌حیلێنێ). ئه‌م ووته به نرخه باشترین وه‌ڵامه بۆ ناوه‌ڕۆکی (به‌کورتی)ه بێ ماناکه‌ی هێرۆ ، به‌ناونیشانی(ترس) له ژماره143خاک‌دا، که پاشان به‌درێژی ده‌یخه‌مه ڕوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هه‌وێنی ئه‌م زنجیره نوسین و یاداشته‌م. به‌نده‌ش پێی ده‌ڵێم (ئه‌گه‌رپه‌نجه‌م بخه‌مه ژێر دانه‌کانت، قۆڵم لێ ناکه‌یته‌وه!).
له 89 تا ساڵی 2002 ., شه‌قم له گه‌لێ ده‌رفه‌تی زێڕین دا بۆ هاتنه ئه‌وروپا، ئه‌و کات ئاواره‌یی و ده‌رده‌سه‌ری ئێرانم بینی بوو، ئه‌سته‌م بوو جارێکی تر ڕێگه‌ی غه‌ریبی بگرمه به‌ر! تا تێر تاڵاوی یه‌کێتیم نۆشی و پاشانیش له (کۆمپانیای منداڵپارێزی کوردستان)ه‌وه بۆ یه‌کجاری بنه‌وبارگه‌م پێچایه‌وه‌و ملی ڕێم گرت. ئه‌وی خواره‌وه چیرۆکه‌که‌یه‌تی به‌کورتی.
له نیوه‌ی هه‌شتاکان به‌نده بووه‌مه پێشمه‌رگه، ئه‌و کات گه‌رمه‌ی گه‌مه‌ی ئاش بوو! ئێمه‌ی گه‌نجی ئه‌و کات ده‌بوو به ووریایی مامه‌ڵه بکه‌ین و ئاگاداری ته‌واوی هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتارمان بین، نه‌بادا له پڕێ بمانکه‌ن به ئاش یا به جاش.! گه‌ر له‌ئاست هه‌ر کرده‌یه‌کی(قۆڕی) لێپرسراوه‌کانیشماندا ڕاست بووینایه‌ته‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌رببڕیایه، ئه‌وا زۆری پێ قاڵس ده‌بوون و تاکه چه‌کی ده‌ستیشیان ئه‌وه بوو، پێیان ئه‌وتین، کاکه تۆ تازه‌یت و ته‌جره‌به‌ت که‌مه یا نیه.! ئیتر ده‌بوو گینگڵ بده‌یت و خۆت بخۆیته‌وه.! ساڵان ڕابوورد و تۆزی کۆنیمان له‌سه‌ر نیشت! ئه‌وی له‌سه‌ر هه‌مان بای جاران ناڕازی بوایه، نه‌یان ده‌توانی پێی بێژن(کاکه تۆ تازه‌یت و جارێ ته‌جره‌به‌ت که‌مه) به‌ڵکو به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پێیان ده‌وت(ئه‌مه هه‌ر خۆی کابرایه‌کی گێره‌شێوێن و ناڕازی و بۆڵه‌بۆڵ که‌ره و نازانێ جێی خۆی کاته‌وه!).
ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌وه بوو، گه‌ر ئه‌قڵت کاری نه‌کردایه! نه که‌س لێی ده‌پرسیت، نه کاریشت به که‌س هه‌بوو! له‌لای لێپرسراوه‌کانیشت پێشمه‌رگه‌یه‌کی عه‌یاره 24 بوویت.!
به‌و جۆره ڕام کێشا.، دوای ئه‌نفاله‌کان، ئاواره‌یی ئێران و ڕاپه‌ڕین و ڵێدانی ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان و کۆڕه‌ویشم بینی. تا ساڵی 1966، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رمکه‌ن! ئیستقاله‌یه‌کی چڕ‌و پرم نووسی و له ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی وازم هێنا. ئه‌و کات ناوه‌ڕکی وازهێنانه‌که‌م (له‌سه‌ر نا عه‌داله‌تی و دزی و دوو ڕوویی بوو)، دوای ئه‌وه کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست کردم و له ئاسایش لێم پرسرایه‌وه‌و به‌ڵێن نامه‌یه‌کیشیان پێ ئیمزا کردم که ده‌مم داخه‌م! منیش به‌ناچاری کردم! گه‌ر هیممه‌تی هه‌ندێ هاوڕێشم نه بووایه، ئه‌و کات تۆمه‌تی پارتی بوونیشیان خستبووه پاڵم!.
به‌و هیوایه‌ی کارێک بدۆزمه‌وه‌و دوور له حزبایه‌تی ژیانم مه‌یسه‌ر که‌م، به دوای کارێک‌دا گه‌رام .خاوه‌نی کاره تازه‌که‌م، به‌ناو هاوڕێم بوو پێی ووتم، جارێ دڵنیا نین له دامه‌زراندت و ده‌بێ بۆ کارکردنت لێره(مام جه‌لال) ڕازی بێت! پاش دوو هه‌فته ڕه‌زامه‌ندی هه‌ڤاڵ تاڵه‌بانی هاته‌وه‌و بوومه کارمه‌ندی سکرتاریه‌ت له جاده‌ی ئۆرزدی باک! له نووسینگه‌یه‌ک که ناوی(نووسینگه‌ی بینایی) بوو.
به‌نده له یه‌کێتی ڕام کرد! بۆ گوزاره‌ن چوومه‌وه به‌ر ده‌رگای یه‌کێتی. نا چار ملمدا به‌کار، به‌شه‌ونخونی (بینایی)م کرده نوسنیگه! که‌س نه‌یده‌زانی کۆمپانیاکه موڵکی سکرتاریه‌ته و منیش که‌ری ناو ده‌وه‌نه‌که‌م و به‌ناو هاوڕێکانێشم وه‌ک ئه‌فسه‌ری ڕاسپێردراوی سکرتاریه‌ت مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.! مه‌لا یاسین یا هێرۆ خۆی به‌رپرسمان بوون. تا کاره‌ساتی 31ی ئاب.، ئیتر ئێمه‌ش دوای له شکره تێکشکاوه‌که‌ی یه‌کێتی که‌وتین وبه قۆناغ له ته‌گه‌ران، قه‌ڵاچوالان، چه‌می چۆمان، کانی سووری بانه، سه‌رده‌شت، قاسمه‌ڕه‌ش، زه‌ڵێ، گیرساینه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵهاتنه‌دا توانیم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی تردابیکه‌م. پاراستنی کچه ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌مریکی ودوو ئامێری ته‌له‌فۆنی نێوده‌وڵه‌تی بوو. که بتوانرێ سوودی هه‌بێ و له باسگه‌کانی ئێران ده‌رباز بێ. پاشان ئه‌و ته‌له‌فۆنه، تاکه هێڵی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی مام و مه‌دام وم.س بوو، به‌دنیای ده‌ره‌وه، که چی نه به ووتار نه به‌ڕه‌فتار ده‌ستخۆشیشیان نه‌فه‌رموو.، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه به کرێ گێراوی باوکیان بووبێتین.! ئه‌و مانگ ونیوه هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی 500 دیناری یارمه‌تی درایه، ئێمه ئه‌وه‌شیان پێ ڕه‌وا نه‌بینین.!
پاش گه‌رده‌لوولی تۆڵه‌و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سلێمانی، وازم له بینایی هێناو له چایخانه‌ی خۆشه‌ویستی(شه‌عب) به بێ ئه‌وه‌ی پرس و واسته به‌که‌س بکه‌م، خۆم له وێنده‌رێ دامه‌زراند.! دوای چه‌ند مانگێک، بێ کاری و باری گوزه‌ران ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیم و له ڕێگه‌ی براده‌رێکی نا موافیقه‌وه گه‌یه‌نرامه(کۆمپانیای منداڵپارێزی کوردستان). که هێرۆ لێپرسراوی به‌ڕو به‌حریه‌تی.
کۆمپانیای منداڵپارێزی کوردستان، ئه‌و قه‌ڵایه‌ی که هێرۆ شانازی پێوه ده‌کات و که‌سیش باسێکی له گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌و به‌ناو ڕێکخراوه‌ی نه‌کردووه. له‌ساڵی 1991 له لایه‌ن 9 که‌سه‌وه‌وه دامه‌زراوه‌و هێرۆ سه‌ری زۆربه‌یانی خواردووه و ته‌نها خۆی سوارچاکی مه‌یدانه‌که‌یه! بڕوانه له‌سه‌ره‌تای سایته‌که‌یاندا وا نوسراوه(منداڵپارێزی کوردستان KSC ڕێکخراوێکی ناحکومی تایبه‌ت به منداڵانه، له ساڵی 1991 له‌لایه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ه دامه‌زراوه. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌شت به‌ڕێزی دیکه‌ش ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری منداڵپارێزن که بێ به‌ش کراون.
له دوای 31ی ئابی96 منداڵپارێز به‌ناو هه‌بوو، له خانوویه‌کی کرێدا بوو له عه‌قاری، له‌وه ده‌چوو تازه دامه‌زرابێ، زۆربه‌ی ستافه‌که‌ی سه‌فه‌ریان کردبوو بۆ ئه‌مریکا، هه‌ندێک کارمه‌ندی کارامه‌و دڵسۆز بێ په‌روا کاریان ده‌کرد. هه‌ندێکیش خۆیان مه‌ڵاس دابوو! ئێسک و پرووسکیشیان ده‌کڕانه‌وه.
له‌و به‌رداشه‌دا ده‌ست به‌کار بووم، به‌هاوکاری چه‌ندانی تر مێشومه‌گه‌زمان دوور خسته‌وه، شه‌ونخونی زۆرمان چه‌شت و دوژمنایه‌تی زۆرم بۆ مایه‌وه! تا ڕێکخراوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ئه‌وکات که‌وتنه تانه‌وته‌قه له‌خۆم.! کارێکی قورسیان بۆ دۆزیمه‌وه، که‌هه‌م دوورم بخه‌نه‌وه‌و هه‌م تێکیشم بشکێنن(وه‌ک تڕۆو ته‌رفیعه‌که‌ی) یه‌کێتی وابوو، کرام به (به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی 400 خانوو له پێنجوێن) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌و پۆسته تازیه‌م ناڕازی بووم و پێم ووتن، ئه‌وه کاری ئه‌ندازیاره نه‌ک من! چو‌نکه به‌نده به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌ندازیار نیم! به‌ڵام به‌بڕیاری ئیداری به‌سه‌ریاندا سه‌پاندم! له بنچینه‌دا پرۆژه‌که پاره‌ی 600 خانووی بۆ وه‌رگیرا بوو! ماوه‌ی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌که‌ش 2 ساڵ بوو، به هاوکاری ستافێکی کارامه‌و دڵسۆز، به 11 مانگ ته‌وا‌ومان کرد. ئه‌و ئه‌نجامه به بۆره پیاوو گه‌نه پیاوه‌کانی ده‌وری هێرۆو خۆی هه‌رس نه‌ده‌کرا.، بۆیه دیسان که‌وتنه‌وه سه‌نگه‌ر لێم. سه‌نگه‌ری دزو نامه‌رد، سه‌نگه‌ری دووڕو جاسوس، سه‌نگه‌ری ده‌م و ده‌ست و داوێن پیس. به‌رامبه‌ر به سه‌نگه‌ری تاک و ته‌نهای من. که سه‌نگه‌ری ته‌سلیم نه‌بوون بوو به پاره‌و ده‌سه‌ڵات و ترس.! له کۆتاییدا تا به‌شی داهاتوو ئه‌م شیعره‌ی(نزار قبانی)تان پێشکه‌ش ده‌که‌م، که نه‌هێرۆو نه پیاوه‌کانیشی تێی ده‌گه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نای سڕم، گه‌ردی پێڵاوی قه‌یسه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعری من، ده‌جه‌نگێ دژی ته‌ته‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شاره ئابڵۆقه دراوه‌که‌مدا
له‌له‌شکری تاعوونم گرتووه په‌ناو سه‌نگه‌ر
که‌وتوومه به‌ر له‌شکری(خزم و نۆکه‌ر)
تێبینی:
1-بڕوانه ژماره 13 (ڕۆڤار) تایبه‌ت به ڕه‌حمه‌تی(جه‌مال عیرفان) ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.
2-نوسینگه‌ی بینایی/ پرۆژه‌ی بازرگانی هێرۆ. له وتارێکی تابیه‌تدا به‌ووردی لێی ده‌دوێم.
3-بڕوانه سایتی(www.ksc-kcf.com. (
4- له‌ووتاری تایبه‌تدا زۆرترده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی منداڵپارێزتان بۆده‌نوسم.له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیمدا بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له کارمه‌ندانی منداڵپارێز، که چه‌ندین ساڵه مه‌ردانه کارده‌که‌ن یا کاریان کردووه‌و ئه‌وانیش سه‌ربازی وونن! و که‌سێک ده‌ستی بۆ ڕانه‌کێشاون، ئه‌وی له دڵی ئێوه‌شدایه به ڕه‌وانی پێیان ده‌ڵێم و ده‌سته‌کانتان ده‌گووشم.
5- ئه‌و شیعره‌ی نزار قبانی له یه‌کێک له ژماره‌کانی نووسه‌ری کورددا به‌ڕێزیك وه‌ریگێڕاوه‌و بڵاوی کردۆته‌وه، پێش هه‌ر شتێک داوای پۆزش له‌و به‌ڕێزه ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌م له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.، نازانم کێیه تا ئاماژه به‌ناوی بکه‌م.
6- گه‌ر منداڵێکی لاسار، به‌رده‌دارلاستیکێکی نا به چۆله‌که‌یه‌کی بن گوێسه‌بانه‌ی ماڵی خۆم یا که‌سوکاره‌که‌مه‌وه! ئه‌وه ملازم هێرۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وی له پشته. ئاکۆ قادر ئه‌حمه‌د.
ئاکۆ قادر ئه‌حمه‌د/ سه‌رشه‌قامی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست