ئۆپۆزیسیۆن و میدیای ئه‌هلی و رووناکبیره‌کانی کورد، وه‌ک ئۆردو‌غان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له خه‌می تاڵەبانیدان !
Wednesday, 19/12/2012, 12:00
تاله‌بانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ لێیداوه، لێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت راگه‌یاندنه‌کان ده‌ڵێن باری تەندروستی تاڵەبانی جێگیرە، ئه‌مه بۆته جێگای خۆشی زۆر له‌وانه‌ی ناو یه‌کێتیی که پێیان وایه جارێ به‌م زوانه تاله‌بانی به‌جێیان ناهێڵێت. کۆمه‌ڵێک که‌سی تریش که‌وتوونه‌ته دوعا و نزاکردن، له‌به‌ر هه‌سته مرۆڤایه‌تییه‌که‌یان حه‌ز ناکه‌ن تاله‌بانی به‌جێیان بهێڵێت. ئه‌مه‌ش بووه هه‌وێنی نووسینی ئه‌م وتاره‌م.
دوایین دیاری تاله‌بانی بۆ گه‌لی کورد ئه‌و په‌یامه بوو، کە لەدوا چرکەکانی ژیانیدا ئەو کوردانەی که خەونی دەوڵەت و ئازادیان هەیه، ئه‌م بەبێ ئەقڵ ناساندنی. من ده‌ڵێم به‌شێک له قسه‌کانی راسته، چونکه تاله‌بانی کورد ده‌ناسێت له رێگای ئه‌و رووناک‌بیر و نووسه‌رانه‌وه! به‌هۆی ئه‌مانه‌شه‌وه بووه ئه‌و تالهبانییهی ئه‌مڕۆ. ئه‌وه‌تا هه‌موویان خه‌می بۆ ده‌خۆن، ده‌ست به‌رز ده‌که‌نه‌وه، له خوا ده‌پاڕێنه‌وه تا تاله‌بانی له چاو ون نه‌بێت، وه‌ک هه‌ر یه‌کێتییه‌ک نزا و دوعای بۆ ده‌که‌ن.
مەرگی تاڵەبانی زۆر چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە، پێمان دەڵێت بەداخەوە حەزی کورسی نەیهێشت بچێتە ئەستەمبوڵ و بیرەوەرییەکانی بنووسێتەوە، من داوایه‌کم هه‌یه له‌و نووسه‌ر و روناکبیرانه، له‌و پێشمه‌رگه کۆن و تازانه، له‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و که‌مه‌ر شلانه، له هه‌موو ده‌موچاوه ناڕازییه‌کان، له‌وانه‌ی له 17ی شوباتدا وه‌ک من و تۆ ده‌گریان و دهیانشیڕان... تکایه سبەینێ تاله‌بانی مەکەن بە دڵسۆز و خەمخۆری کورد و کوردستان، شیعر‌و شانامەی دنیای پیادا هەڵمەدەن، لێبگه‌ڕێن با به بێده‌نگی بمرێت و ماڵئاوایی بکات، وامان لێ مه‌که‌ن ئێمه‌ش لێتان تووره بین و بێینه ده‌نگ، وه‌ک مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌ی له ژێر به‌ڕه‌دایه هه‌ڵی بده‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئه‌مشه‌و ئێوه‌م ناسی و ئێوه‌م خوێنده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش لێتانه‌وه فێربووم، بیری منتان زۆر گۆڕی، ئه‌وه‌ش بوو، که تاله‌بانی له ئێوه باشتره، له ئێوه راستگۆتره، ئێوه درۆزن و ناڕاستگۆ ده‌رچوون، ئێوه تا ئیستاش به ده‌مامکه‌وه خۆتان شاردۆته‌وه. مێژوو بۆمان ده‌نووسێته‌وه، که ئێوه ئه‌و هەموو نووسین و قسه و بۆچوونه سیاسییە جوانانه‌تان که نووسیبووتان، ئه‌مشه‌و هه‌مووی قەڵب ده‌رچوو، هه‌ڵویست، ره‌فتار، مێژووتان، هه‌مووی به چرکەیەک هەڵوەری، ئێوه‌ش ناشرین بوون، بۆیه به جوانی ناچنه نیو خانەی مێژووەوه.
سەدام باشترین نمونەی زیندوە و ئێمە لەگەڵیدا ژیاوین، بۆتە بەشێک لە مێژووی ژیانمان.
کۆمیدیاترین هەواڵ ئەوەیە کە د ." نەجمەدین کەریم"ی پارێزگای کەرکوک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پەیامی باری جێگیربوونی تاڵەبانیمان پێدەڵێ و پەیامەکەشی بۆ کوردەکانی هەر چوار بەشە داگیرکراوەکەی کوردستانە. دیارە دکتۆر له بیری چووه و بێئاگایە لەوەی که هەر هەفتەی ڕابردوو بەقسەی خودی تاڵەبانی داوای لێکراوە، که لەلایەن کوردەکانی ڕۆژهەڵات بەشه داگیرکراوەکەی سوریا کە یارمەتیان بدات و چەکداریان بکات، تاڵەبانیش وتوویه‌تی و ئەو نهێنییەی نەبردە ژێر گڵەوە،که ده‌ڵێت منیش وه‌ڵامم دانه‌وه من کۆمەکتان ناکەم و ئێوەش خۆتان چەکدار مەکەن! داخۆ به مەرگی تاله‌بانی، ئەو بەشەی کوردستانی سوریا ئاسودە نابێت، کە تاڵەبانی لە کوشتنی زاواکەی ئەسەدا پرسەنامەی بۆ ناردن؟ تالهبانی٤٠٠٠٠٠ دۆلاری بەخشیە گۆڕی مەلامستەفا لە بارزان و هەموو پاشماوەی قوربانییه‌کانی ئەنفالی توشی پرسیارکرد، ئایا ئه‌وان به مردنی تاله‌بانی وه‌کو میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسین بۆی ده‌گرین؟!.
ئەوەی لە دوای مەرگی تاڵەبانیدا کۆستکەوتوو دەبێت ئەو ٢٩٠٠ بازرگانه ملیاردێرانهشه، کە له پڕدا هەڵتۆقیون! مەرگی تاڵەبانی زۆر چیرۆکی نوێمان بۆ دەنووسێته‌وه و پێمان دەڵێ بۆ ماوەیەک مەڕەکان دەتوانن ببوژێنەوە و هەڕە شەی قوربانیان لێناکرێت و سەرنابڕێن .
یەکێتی نیشتمانی چی بەسەر دێت؟
ئەمە ئەو پرسیارەیە لە بڵاوبوونەوەی چەند جارەی نێوان باری تەندروستی تاڵەبانی سەرەتاتکێ دەکه‌ن. باڵ باڵێنەکانی ناو یەکێتی بەچی دەگەن؟ کێ هەیە ئەو کەڵەکە داروخاوه ڕاگرێ؟ داخۆ یەکێتی وەک خۆی لەژێر چەترێکدا دەمێنێتەوە و تاڵەبانییەکی تر دروست ده‌کاته‌وه؟ مه‌لا به‌ختیار پێی وایه تا په‌نجا ساڵی تر کورد به‌ته‌مای تالهبانییهکی تر نه‌بێت، ئایا ئه‌م سه‌ره سیاسییانه‌ی کورد ئیتر لە سەرنشینی بەلەمە گەورەکەی مێژوو دەرس وەرده‌گرن، کە بە یەکیان ده‌ووت شەڕ ڕاگرن بەلەمەکە لەناوەڕاستی دەریادایە و لەکوێ و بەدەستی کێ کونی تێبێت، دەبێتە خنکاندنی هەموومان.
مەرگی تاڵەبانی: زۆر شتمان پێ دەڵێت، خه‌می ئەردۆغان، گه‌یشتنی تیمی پزیشکی له ئێران بۆ بەغداد، هه‌واڵ و خه‌می بەرپرسانی عێراق و ووڵاتانی عەرەبی، هاتنی تیمی پزیشکی بەریتانی و ئەڵمانی بۆ بەغداد، هه‌موو ئه‌مانه مێژووی تالهبانیمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه، دڵسۆزی تاڵه‌بانی پیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر به کورد و کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌که‌ی. خوێندنەوەی دەوێت وەک دەڵێن دەبێ له نێوان دێڕه هه‌واڵه‌کاندا بیخوێنینەوە و بە تێگەشتنی پڕ لە گومانەوە لێکی بده‌ینه‌وه. من دڵنیام سبەینێ شەقامەکانی شار پڕ ده‌کەن لە وێنەی ئه‌م پیاوەی که تامرد نەیهێشت میلله‌ته‌که‌ی هیوای خۆری ئازادیی لێی بدات.
ئەوەی بۆ تاڵەبانی دەکرێت: دڵسۆزی نییە بۆ تاڵەبانی، بەڵکو بۆ ئەو ڕەوشە خراپەیە، که لە سایەی تاڵەبانی و مەسعود بارزانییه‌وه دروست بووه و خوڵقاوه، که‌سایه‌تی کوردیان تێکشکاندوه، ئه‌مڕۆ ئه‌مانه گەلێک و خاک و ژیانی هەراج دەکەن و ژێرخان و سەرخانی بۆ وویستی داگیر کەران هەرزان فرۆش دەکەن و هەموو خەونێکی ئازاد بوونیشی لەو دۆخە ناهەموارەدا کردۆتە ته‌رازوویه‌که‌وه، وا نووسه‌ر و رووناک‌بیر و ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش دوعای خێری بۆ ده‌که‌ن.
تاڵەبانی دەمرێ و یەکێتی نیشتمانیش هەڵ دەوەشێتەوە . ئاخر لەماوەی ٣٦ساڵدا تاڵەبانی لەخۆی زیاتر نەی هێشت کەسی تر بێتە پێشەوە، بۆیە وەک دەڵێن دوای مەرگی خۆی گۆڕی بۆ یەکێتیش هەڵکەند.
بۆچی مەسعود لەخەمی مانەوەی تاڵەبانیدایە ؟
کاتێک تاڵەبانی لەئەڵمانیا گه‌ڕایه‌وه، هەموو سیاسییه‌کانی عێراق ووتیان مه‌حاڵە ڕەوشی عێراق چاک بێت، چونکه تاڵەبانی گۆچانی سیحری پێ نییە ، لەوێوە ئەم تاڵەبانییە ویستی جارێکی تر ئه‌مانه به درۆ بخاته‌وه زۆرتر خۆی ماندووتر کرد، مەسعودیش لەدیدارەکەیدا هانی دا‌و پێی ووت مالیکی به‌ته‌مایه بودجه‌که‌مان که له ١٧% یە ببڕیت و که‌می بکاته‌وه بڕۆ فریا بکه‌وه و رێکمان بخه‌ره‌وه. دەنا تاله‌بانی خیشی کردبوو به‌ته‌مابوو نەڕواتەوە، هه‌روه‌ک چۆن مەسعود لەماڵەکەی خۆی لەسەری ڕەش حاکمی هەرێمێکی خنجیلانەیه، تاڵەبانیش ویستی لەقەلاچوالان و دەباشان هەمان کار بکات ، بەڵام بەگوێی له بارزانی گرت و گەڕایەوە . ئەوەتانێ ڕۆژنامە عەرەبییهکان دەڵێن مالیکی لە تاڵەبانی توڕە بووە و ئەویش باری تەندروستی تێکچووە. ئێ خۆ یاخسەمەر و نۆکان نییە، تا گۆچانه‌که‌ی به‌رز بکاته‌وه لە کەسە ترسنۆکەکان بدات، بۆیە ئاوای لێ بەسەر هات و ته‌ندروستی تێک جوو، جارێکی تر تاله‌بانی نایبینەوە، تا لە سەر کورسی بەچیچکانەوە دانیشێ .
دوای مەرگی تاڵەبانی چیرۆکە تازەکان خۆیان نمایش دەکەن، دایکم ووتەنی بێ ئافات بێت، مردنی تاله‌بانی خوێنڕشتنی بە دوادا نەیەت. قیروسیا له فرمێسکی نووسه‌ر و روناکبیره خه‌مخۆر و نارازییه‌کانی کورد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست