کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لۆ به‌رپرسان هه‌موو له‌چله‌ی هاوینان نه‌خۆش ده‌كه‌ون؟

Friday, 09/10/2009, 12:00


گۆشه‌یه‌که‌ عه‌لی مه‌حمود دوو هه‌فته‌ جارێک ده‌ینوسێت
-مام جه‌لال "ساڵی داهاتوو خانوو بۆ ئه‌نفالكراوه‌كان دروستده‌كه‌ین". نه‌نكم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت فێری كردم هه‌شت بێت له‌مشت بێت، نه‌ك نۆ بێت‌و نه‌بێت، ئێوه‌ش ته‌نها ئیشی چوار مانگی دیكه‌تان به‌خه‌ڵك ماوه‌.
-ده‌سته‌ی مامۆستایانی گۆڕان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ ده‌یانوت حیزب نابێت ده‌ست له‌كاروباری رێكخراوه‌كان وه‌ربدات، وا بڕوات ناوی مناڵه‌كانیشمان پێ ده‌گۆڕن، هێشتا حیزب نییه‌ مامۆستایانی دروستكرد، ببێت به‌حیزب كۆمه‌ڵه‌ی خه‌سوانیش داده‌مه‌زرێنێت.
-بارزانی وه‌ڵامی منداڵێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی دانیشتووی فینله‌ندی دایه‌وه‌، كه‌ داوای لێكردبوو، ئه‌گه‌ر منداڵی بچووكی هه‌یه‌ خوازیاره‌ یاری له‌گه‌ڵدا بكات، وه‌لێ وه‌ڵامی سه‌دان هه‌زاران منداڵ له‌باشوور ناداته‌وه‌ كه‌ 14ساڵه‌ تاكو هه‌نووكه‌ باوكیانی بێسه‌روشوێن كردووه‌!.
-سۆسیالست‌و زه‌حمه‌تكێشان به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ به‌حه‌ماس بوون له‌قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، دام نابوو هه‌ڵبژاردن ته‌واو بێت ده‌ریش نه‌چن كوده‌تا بكه‌ن، بابه‌ مامه‌و كاكه‌ نوێنه‌ریان له‌قیامه‌تیش چاندووه‌، له‌هه‌ڵبژاردن ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان كڕی له‌پارله‌مان ده‌نگی پارله‌مانتاران وه‌ك هێلكه‌ی پاكراو قوته‌ ده‌ن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌و گوێبیستی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانیش ده‌بین.
-خالیدی خوله‌ سور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ ئیمزای200000غه‌واره‌ییه‌وه‌ نامه‌ی بۆ چاودێری كوردۆساید نووسیوه‌و پابه‌ند بوونی خۆی به‌لیستی گۆڕان راگه‌یاندۆته‌وه‌، كه‌ وا بێت12 كورسی لیستی گۆڕان به‌شی ئه‌وه‌، هه‌قی وایه‌ داوای جێگیری سه‌رۆكایه‌تیشیان لێ بكات نه‌ك ته‌نها ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بێت!.
-سۆزان شه‌هاب "ئه‌رسه‌لان بایز به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ سه‌ردانی هەنده‌رانیكردووه‌" هانده‌ران بۆ هه‌ڵامه‌تی هاوینه‌ی گه‌رمای به‌رپرسان ئه‌وه‌نده‌ سانایه‌، وه‌لێ رۆژنامه‌كانیان كردۆته‌ له‌وحه‌ی ئیعلاناتی نه‌خۆشی هه‌ژاران، ئه‌وه‌ لۆ ناپرسن له‌به‌رچی‌ به‌رپرسان هه‌موو له‌چله‌ی هاوینان نه‌خۆش ده‌كه‌ون؟.
-گۆڕان یه‌كه‌م كاری داكۆكییه‌ له‌نانبڕاوانی خۆی، ئه‌ی باشه‌ كێ داكۆكی له‌م گه‌له‌ بكات18ساڵه‌ ینك‌و پدك‌و گۆڕان نانی تاڵانه‌ كه‌ن؟ وامده‌زانی شاو شوان لای ئه‌وان جیاوازی نییه‌، كه‌چی هه‌ندێكیان به‌100000دیناری به‌خشیش جه‌ژنیان برده‌ سه‌ر ئه‌وانی دی به‌100ملیۆن ئیمتیازاتی حیزب‌و پارله‌مان رایان بوارد.
-عارف روشدی "هۆكاری كێشه‌كانی ناو ینك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتـه‌" ئه‌ی حه‌یفت نه‌كرد، بڵێی‌ له‌سه‌ر داخوازی خه‌ڵك‌و بیروباوه‌ڕ بێت!.
-عه‌دنان عوسمان "ئایا كاتی‌ نه‌هاتووه‌ تاڵه‌بانی دادگایی بكرێت؟". وه‌ڵا برا به‌ملم كاتی هاتووه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی نانێكی میلله‌تیان دزیوه‌و خوێنی كوردێكیان رشتووه‌ سه‌ره‌وخوار هه‌ڵواسرێن، وه‌لێ بێده‌نگ به‌ وه‌ك سالار عه‌زیز ستۆپ به‌ تۆش ده‌كه‌ن، ئه‌م وته‌یه‌ بڤه‌یه‌ سه‌ری هه‌مووان ده‌خوات ئاگات له‌كورسییه‌كه‌ت بێت، هێشتا هه‌فته‌یه‌كت له‌سه‌ر كورسی پارله‌مان ته‌واو نه‌كرد حه‌وت هه‌زار لێدوانتدا.
-ئه‌ندامه‌ تازه‌كانی‌ پارله‌مان داوای شوقه‌كانی‌ زه‌كه‌ریا ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌یش وه‌ڵا غه‌دریان لێكراوه‌، وامان زانی پێیان شه‌رمه‌ له‌وێ بژێن‌و هه‌وڵ‌ دەده‌ن له‌گه‌ڵ كرێنشینان وه‌ك یه‌ك بژێن.
-سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ "له‌كۆنگره‌ی جنێف كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جیهانی ناسێنرا"خوا پێم نه‌گرێت كاكه‌ خدر له‌م سه‌فه‌ره‌تا جنێفت هه‌ر نه‌بینی، ئیتر ئه‌مه‌ چۆن 16-3به‌ جیهانی كرا، ده‌ترسم وه‌ك ئه‌و نامه‌یه‌ خه‌یاڵی بێت چاك-ئینفۆ به‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نه‌رویجیاندا سه‌باره‌ت به‌بریندارانی هه‌ڵه‌بجه‌، مامۆستا كامیلیش با هه‌ر خه‌ون به‌چاره‌سه‌ریه‌وه‌ ببینێت.
-چاودێر "یه‌كێتی به‌رگری له‌تاوانباران ناكات". ته‌نها وه‌ك دابه‌سته‌ رایان ده‌گرێت.
-ستاندارد "ده‌سه‌ڵات ده‌یان هه‌زار ده‌روێش‌و شێخی ته‌ریقه‌ت خانه‌نشین ده‌كات". ئێوه‌ په‌یمانی به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا ده‌ده‌ن ئه‌وان له‌م دنیا خانه‌نشینیان ده‌كه‌ن‌.

http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17
http://www.awene.com/Rojname/192/1924.pdf



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە