لەیەك لاپەڕەدا (13) وێنەى كەمال كەركووكی
Tuesday, 01/09/2009, 12:00
ناَڵێم دكتۆر كەمال كەركووكی چونكە كەمال كەركووكی بە درۆو تەزویر ئەو دكتورەی بەناوی خۆی لكاندووەو ئەگەر حەق و حیساب لە كوردستان هەبێت ئەوا ئەبێت لەیەكەم دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو تەزویرە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت چونكە بەهۆی ئەم نازناوەوە خەڵكی چەواشە ئەكات. ئەو كەسانەی پۆستی دەوڵەت وەرئەگرن نابێت نازنازی چەواشەكارانە بدەنە پاڵ خۆیان. ئێستا زۆر كەس هەیە كە بە ئاستی خوێندەواری كەمال كەركووكی ئاشنا نین بەهۆی ئەم نازناوە وا تێ ئەگەن كە دكتورای لە فەلسەفەی رامیاری یان میژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
هەرچۆنێك بیچت ئەوە باسێكی ترەو ئەوەی ئەمەوێ لێرە سەرنجی خوێنەری بۆ راكێشم سایتی پەرلەمانی كوردستانە كە لەو رۆژەی كەمال كەركووكی بە تەزكیە كراوەتە سەرۆكی پڕاوپڕی كردووە لە وێنەی خۆی. تازە پێش ئەوەی ئەم بابەتە بنووسم سەیری سایتەكەم كرد بینیم (13) وێنەی ناوبراوی بەیەك كات لێدراوە لەپاڵ (13) هەواڵ، وێنەی سایتەكەم كۆپی كردووە خوێنەر ئەتوانێ سەرنجی بدات كە هەڵبەت ئەمە گوزارشتێكی روون و ئاشكرای باری دەروونی نەخۆشی كەمال كەركووكیە كە هەر لە زووەوە بە خولیاو عاشقی دەركەوتن لەسەر شاشە و رۆژنامەكان ناسراوە. مزگێنی بێت تازە ژمارەی پێوانەییت تۆمار كرد چونكە هیچ دكتاتۆرو سەرۆكێك و تەنانەت هیچ دكتاتورێكی راستەقینەش ئەوەندە وێنەی لە یەك كاتدا بڵاو نەكراوەتەوە.
وێنەی سایتی پەرلەمان كە (13) وێنەی كەمال كەركووكی تێدایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست