کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داوا دەکەین بەپەلە لێکۆلینەوە لەمەحمود سەنگاوی بکرێ

Tuesday, 17/12/2013, 12:00

1815 بینراوە


تیرۆرکردنی شەهید کاوە ، جگە لەو باکگراوەندە ی پێشوی نیوان نوسین و ڕاپۆرتەکانی شەهید کاوە لەمیدیا و هەرەشەکانی ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکیتی مەحمود سەنگاوی , بەلگەدار هەیە ، هاوکات گرتنی پۆلی لەپاسەوانە نزیکەکانی ئەو لەسەر تیرۆری ئەو تاوانە و دانپیانانی یەکێکیان بەوەی کاوەی تیرۆرکردیە . کۆی ئەمانە وا دەکات کە گومان لەسەر مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی زیاتر بێێت . بۆیە ئیمە داوا دەکەین

١/ ماوە ماوە دۆسیەی شەهید بەرپرسانی دادوەری ئەو کەیسە ، لەکۆنگرەی رۆژنامەگەری باس بکرێ

٢/ لیکۆلینەوە لەگەل ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسی مەحمود سەنگاوی لەسەر ئەو تاوانە ئەنجام بدری و بەهیچ شیوەیەکیش بوار ی پێ نەدریت تا دۆسیەکە یەکلا دەبیتەوە بێتاوانی دیار دەکەوێ، بەرو ولاتی تر بروات ، بەو پێیە کە گەلێک نیشانە لە تێوەگلانی لەم تاوانەدا هەیە، ئەو کەسە تۆماری دەنگی بڵاوبۆتەوە کە هەڕەشە لە کاوە گەرمیانی دەکات و لەسەر ئەم بنەمایەش لە ئێستادا هەر هیچ نەبێت تۆمەتبارێکی ئەم کەیسەیە، بۆیە داوا دەکەین یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم هەموو بەرپرسیارێتی و پلەیەک لە ناوبراو بسێننەوە، تاکو وەک هەر هاولاتیەکی تر بجیتە بەردەم دادگا. ئەمە پێوانەیەکی وردی ڕادەی ڕاستگۆیی و میسداقیەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هەردوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و هەروەها سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەریمی ماوە درێژکراوە

٣/ بەپێی ئەو هەوالانەی بەدەست ئیمە دەگات ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسی یەکیتی هەول دەدات ، بیتە دەرەوە . بۆیە ئیمە دلنیای هەموو لایەک دەکەین ئەگەر بەرەو سوید بێتن بەو شیوە ناچلی و گومان بون لەسەری ، بەهۆی ئەو پەیوەندیە ی لەگەل دام و دەزگا ی سویدی لەپۆلیس ، پەرلەمان ، پارتی سیاسی هاوکات هەندێ رۆژنامەنوسی سویدی لەگەل ئەو ئەندام و رەوەندە بوێرەی لەچواردەور هەمانە .دەتوانین دۆسیەکە لەسوید بکەینەوە ، وە کارو چالاکی بەخۆپیشاندان و نارەزایەتی بەرامبەر هاتنی لەبەردەم ناوەندە بریارەکان بکەین ، بەتایبەتی دوای ئەو بەدواچونانە زانیاریانەی لەم رۆژانە لەگەل پۆلیس کردومانە ، کەلەرۆژگاری ئیستادا ناتوانین زانیاریەکان بلاو بکەینەوە .

گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٣/١٢/١٧
مەیل
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)