کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جەمال غەمبار داهێنانێکی نامۆ

Monday, 18/11/2013, 12:00

2587 بینراوە


لەیادی ٢٢٩ ی ساڵیادی دروستکردنی شاری سلێمانی ، جەمال غەمباری کۆنە شاعیر و تازە ئەندام پەرلەمانتار لەسەر لیستی یەکێتی لەڕێگای کوردساتەوە و لەتەك چەندین کەسایەتی شارەکە و چەند هونەرمەنێکی لاو و کۆمەڵێک خەڵکی تر کەوتە لێدوان و قسەکردن.
دیارە زۆری ووتوو ئەوەی زیاتر سەرنجی منی ڕاکێشا بۆ لای ئەوەبوو کە ووتی؛ (نابێ چیتر خەڵکی سلێمانی خۆیان بکەن بەقوربانی ئەم شار و ئەو شار لەکاتێکدا شارەکانی تر خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن و تەنها سلێمانیە بۆتە قۆچی قوربانی).
ئەم داهێنانەی جەمال غەمبار دیارە بۆ ئەوەیە تا وامان نیشان بدا کەوا لەخەمی گەنجانی سلێمانییدایە و دوو ڕۆژی تر لە پەرلەمان شەڕی ئەوان ئەکات و دەست ئەکات بەچاوی ئەوانەی مافی سلێمانی و گەنجەکانی ئەخۆن. وا خۆی دەرخست کەوا ئەم ئەبێتە فریادڕەسیان .ئەوەتا لە ناوەڕۆکی قسەکانیدا پێیان ئەڵێ؛ سەیر بکەن بزانن گەنجانی دهۆك و هەولێر وەکو ئێوە نین و ئەوانن وەك ئێوە ئەوەندە ڕەخنە و گازندە ناگرن و بیر لە ڕاپەڕین و خۆپیشاندان ناکەنەوە.. پێیان ئەڵێ؛ بزانە ئەوە ١٧ شوباتی ٢٠١١ مێژوویەکی گەلێ نزیکە و بزانن هەولێر و دهۆك خواستیان وەك ئێوە قوربانی بدەن و سنگی خۆیان بدەنە بەر ڕێژنەی فیشەکی زەرد و سەوزی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵییە؟ جارێکی تر سەیربکەن و بنواڕن ، لەکاتی شەهید کردنی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووس، کێ لە ئێوە زیاتر هاتە دەنگ و خەریك بوو بەرد و خۆڵی ئەم نیشتمانە بکەنە ئاگر و لەجەستەی پارتی و بنەماڵەکەی بەربدەن، ئاخۆ؛ سەردەشت کوڕی هەولێر نەبوو، ئەی ئایا، بۆچی خەڵکی بادینان موویان نەجوڵا و هەولێر بێدەنگیان هەڵبژارد و کەس لەماڵی خۆی نەهاتە دەر؟

جەمال غەمبار حەتمەن کاتێ داوا لەگەنجانی سلێمانی ئەکا بەو جۆرە بیربکەنەوە ،وەیان لەکەمترین حاڵەتدا ئاقل و سالار بن ، بەو مانایەی؛ واتە مردارکردنەوەی ئەو گیانە شۆرشگێڕی و یاخیەی کە بەشێکە لەسرووشتی جیانەکراوەی ئەم شارەو خەڵکەکەی .. جەمالی تازە تاعینکراوی تەکێی دۆلار و ڤێلا و پاسەوان و پارەی مفتی دزراوی ئەم گەلە ، ئەبێ کارێکی وا بکا کەوا هزری گەنج سڕو لەقاڵب بدا ، بەوەی مادامەکی ئەمڕۆ گەنجی هەولێر و دهۆك وەك ئێوە نین ئەوا پێوستە ئێوەش وەك ئەوان بن. ئێ بۆ ئەبێ ئێوە بکوژرێن و گەنجی دهۆك و هەولێر بەری ڕەنج و خەباتتان بخۆن..
فەیروزی گۆرانی بێژی گەورەی عەرەب لە گۆرانی(یا بنی ێمی وگنی یێبی ێلسلاسل) لە شیعری جبران خلیل جبران ئەڵی؛ وا وەیلا بۆ ئەو میلەتەی پۆشاك و جلێ لەبەر ئەکاو نازانێ کاری ڕستن و چنین بکا.منیش ئەڵێم ؛ وا وەیلا بۆ ئەو میلەتەی شاعیری درۆزن و مەلای ساختەچی ڕابەڕایەتی ئەکا ، لەکاتێکدا هەردووك هۆنراوەو دوعاو فاتیحە بۆ پارە بوترێ.
کەچی میلەتی ئێمەش ئەوڕۆ لەهەموو ڕۆژ زیاتر بەدەست ئەم شاعیرە چاو لەدەستی مافیا و دزەکان و مەلاکانمان کەوا هەر ڕۆژەی قەوانێکی دوژمنانی گەلەکەمان بۆ گەنجان لێ ئەدەن ، بەوەی نەورۆز حەرامەو ئەی ڕەقیب ناجائیز و کوفرە. جەمال غەمباریش نەك هەر ئەیەوێ سروشتی سلێمانی لەگەنجانی داماڵێ و سروشتێکی تریان بەبەردا بکا کەهەرگیز لەهی ئەوان نەچێ بۆ خاتری ژەمێ ویسکی و بڕێك دۆلاری نەوتی دزراوی کوردستان، بەڵکە لەهەمان کاتیشدا ئەیەوێ سلێمانی و خەڵکەکەی لە شارەکانی تر جیابکاتەوە. سلێمانی هەردەم سەرقافڵەی شۆڕش و خەباتی بەرنەداوەو نەك هەر شانازیەکە بۆی، بەڵکە ئەوە شەرەفێکی گەلێ مەزنە کەوا بەخشراوە بەم شارەو گەنجەکانی بەبێ هیچ منەت و ئەم سەرو ئەو سەرێك ئەو ئەرك و قوربانیە بەجێ بێنن کەوا خەڵکی کوردستان بەگشتی چاویان لێیەتی. سلێمانی بەو پەڕی ڕوح سووکی بەئەمەکەوە پێشەنگی لەدەست ناداو سەرمەشقی گشت خەبات و شۆڕشەکانە.
ئای دونیا چەند سەیرە ، جەمال غەمبار بە بلوز و پانتۆڵێك و جووتێ پێلاوی ئیتالی نەڕەی شیعری کلاسیکی و شیعرەکانی نالی ئەچڕاند و بەڵام سەد حەیف لەبەرئەوەی کاتێ ئا بەو شێوەیە خۆی شین و مۆر کردبۆوە تەنها بیری لای پەرلەمانە حەیاتەکە و موچە و ئیمتیازاتەکانی بوو. لای ئەو تازە کوردایەتی تەنها ئەو پردە بوو کەگەیاندیە پەرلەمانە پڕ ناز و نیعمەتەکە. دە باش بزانە کەوا ئەو هەوڵەت بۆ خەساندنی گەنج و شێوازی بیرکردنەوەیان هەرگیز سەر ناگرێ. ئەوە سلێمانی و گەنجەکانی هەرگیز لەسرووشتەکەی خۆیان داناماڵرێن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)