کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

رەفعەت هەڵەبجەیی


به‌ هاتن و ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریکا چی قه‌وما و چی ده‌قه‌ومێ؟!

Sunday, 08/03/2009, 12:00

1694 بینراوە


به‌ هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق له‌ده‌ستی سه‌دامی دکتاتۆر رزگارمان بوو.
به ده‌رچونیشی له‌عێراق له‌ ده‌ستی تاڵه‌بانی و به‌رزانی ڕزگارمان ده بێت.

له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کوشتن و خوێنڕێژیه‌ی که‌ به‌ هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق ڕوویدا، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه‌ له‌ده‌ستی خوێنڕێژترین و فاشیست ترین دکتاتۆری سه‌رده‌م سه‌دام حسین ڕزگاریان بوو. ڕاسته‌ عه‌ره‌بی عێراق به‌ هاتنی ئه‌مه‌ریکا تووشی زه‌ره‌رو زیانێکی گه‌وره‌ بوون له‌ ڕووی ئاسایش و جه‌نگی مه‌زهه‌بی وتایفه‌گه‌ری و شه‌ڕی ناوخۆو ئاواره‌بوون وکاری ترۆریستیه‌وه‌. به‌ڵام عه‌ره‌ب له‌ ڕووی که‌لتووری وهوشیاری سیاسیه‌وه‌ زۆر له‌ میلله‌تی کورد پێش که‌وتووترو به‌ ئاگا تر بوون ، چونکه‌ به‌ ڕووخانی سه‌دامی دکتاتۆر نه‌یانهێشت جارێکی تر دکتاتۆرێکی تر درووست ببێت و ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست. هه‌رێمی کوردستان که‌ 12 ساڵ پێش عه‌ره‌بی باشوور له‌ده‌ست سه‌دام ڕزگاریان بوو ئه‌زموونی ئازادی و دیموکراسیان له‌وان له‌ پێش تر بوون که‌چی به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌و گه‌مژه‌یی و دواکه‌وتوویی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می  ساڵانی چله‌کان ئێستا خه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ت وه‌کو سیسته‌م له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا پیاده‌ ده‌کرێت. له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵدا یه‌کجار هه‌ڵبژاردن کراوه‌ ئه‌ویش به‌ناچاری و بۆ دروست نه‌بوونی شه‌ڕی ناوخۆ حیزبه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌ مافی ئینتیخابی خۆیان ده‌ست به‌ردار بوون بۆئه‌و دو حیزبه‌ شه‌رخوازو دکتاتۆره‌ تابۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست که‌چی هه‌رئه‌وه‌نده‌ ده‌ستیان به‌ کورسی ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ئیتر له‌و کاته‌وه‌ سواری کۆڵی ئه‌م میلله‌ته‌ بوون ئیتر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دانابه‌زن وده‌ست له‌ کورسی ده‌سه‌ڵات به‌رناده‌ن ، هه‌ردوو سه‌رۆك هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ پێ ی ڕێکه‌وتنێکی ستراتیژی بنه‌ماڵه‌یی بریاریان داوه‌ تاکو ئه‌وڕۆژه‌ی ئیمامی مه‌هدی دێت په‌نجا به‌ په‌نجا هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ له‌ نێوانیاندا به‌ش که‌ 17% ی پاره‌ی نه‌وتی عێراقه‌ به‌شی میلله‌ت له‌م بۆجه‌یه‌دا ته‌نها بڕه‌ خواردنێکی ماوه‌ به‌سه‌ر چووه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌کی 200 دۆلاری که‌ له‌ ڕاستیدا ناکاته‌ زه‌کاتی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی که‌ ئه‌وان ده‌یدزن . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کۆردستاندا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ریکاو تورک و فارس ده‌یپارێزن چونکه‌ ئه‌وان  ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵه‌کی و به‌کرێگیراویان ده‌وێت تا پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی
نیشتمانی و جه‌ماوه‌ری نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌روه‌کو ده‌بینین ئه‌و شته‌ی که‌ ئه‌مڕۆبوونی نیه‌ونامۆیه‌ له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیداو به‌تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستندا پرۆژه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌.به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خۆش به‌ختانه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودوو سه‌رۆکه‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ کوردستانداده‌پێچرێته‌وه‌. چونکه‌ خه‌ڵکی کوردستان هێنده‌ له‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ بێزار بووه‌ وتووڕه‌یه‌ هیچ دوور نیه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رانسه‌ری جه‌ماوه‌ریدا بورکانی ڕق و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌ڕوویاندا بته‌قێته‌وه‌وکۆشکو ته‌لاریان له‌ بناغه‌وه‌ هه‌ڵته‌کێنێت. بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆعێراق کۆتایی سه‌رده‌می دکتاتۆری سه‌دام و به‌عسیه‌کان بووبێت. ئه‌وا دڵنیام گه‌ڕانه‌وه‌شی کۆتایی هێنانه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی خیڵه‌کی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی(بارزان تاڵه‌بانی).


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)