کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موچه‌ی شه‌هیدانه‌ی یه‌ك مانگی مسته‌فا بارزانی 400 ده‌فته‌ر دۆلاره‌

Wednesday, 14/04/2010, 12:00


 سلێمانی

له‌کاتێکدا دوێنێ ڕێکه‌وتی 12/04/2010 له‌په‌رله‌مانی کوردستان باس له‌ موچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌کرا و دژ به‌زیادکردنی قسه‌وباس کرا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئایا موچه‌ی ته‌نها یه‌ك مانگی شه‌هیدانه‌ی مسته‌فا بارزانی چه‌نده‌.
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ ده‌زگای شه‌هیدان ڕایگه‌یاند: موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر شه‌هیدێکی کوردستان که‌ واریسه‌کانیان وه‌ری ده‌گرن بریتییه‌ له‌ 400.000 دیناری چاپی نوێ که‌ به‌رامبه‌ر نزیکه‌ی 360 دۆلاری ئه‌مریکییه‌. له‌به‌رامبه‌ردا موچه‌ی شه‌هیدانه‌ی مسته‌فا بارزانی 400 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ به‌بیانووی ناوی سه‌رکرده‌یی و پیرۆزییه‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌نها ئه‌م بڕه‌ پاره‌ زۆره‌یان به‌بیانووی مسته‌فا بارزانییه‌وه‌ هه‌ڵنه‌لوشیوه‌، به‌ڵکو بۆ ئیدریس بارزانیش 370 ده‌فته‌ر دۆلار مانگانه‌ ده‌ماشنه‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ چاوبه‌ستکردنی خه‌ڵکی کورد دوو ڕێکخراوی به‌ناو خێرخوازییان له‌ژێر ناوی ئه‌و دوو که‌سه‌دا دامه‌زراندووه‌ و وا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ گوایه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌ت و نه‌بووی کوردستان له‌ڕێگه‌ی خێرخوازیدا خه‌رج ده‌که‌ن.
ئێمه‌ ئه‌م پرسیاره‌ ئاراسته‌ی خه‌ڵك و په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین: ئایا په‌رله‌مان توانای دانانی پرۆژه‌یه‌کی نییه‌ تاکو له‌ڕێگایه‌وه‌ بتوانێت ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ بۆ پێداویستییه‌کانی خه‌ڵك ڕێك بخات؟. ئایا بۆچی پاره‌ی خه‌ڵك ده‌دزرێت و جارێکی تر به‌خێر پێیان ده‌درێته‌وه‌؟.
ئێمه‌ داواکارین له‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تی و به‌هه‌ده‌ربردنی پاره‌یه‌دا وه‌ربگرن و نه‌هێڵن چیتر یاری به‌ هه‌ستیان بکرێت. پێویسته‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ست له‌ فرت و فێڵ و دزینی پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵبگرن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە