کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ سامان مجید

Monday, 22/03/2010, 12:00


رەخنەگرتن لەسەر بنەماى زانستى وئەكادیمى و دیكۆمێنت بێگومان راستیەكان باشتر روون دەكاتەوە , ئێمە لە رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان نەك سامان مجید بەڵكو بۆ هەموو كەسێك و رۆژنامەنوسێك و ستافى كوردستان پۆستش ئامادەین بە ووردى چۆنێتى سەرفكردنى داهات و سەرفیات وخەرجى رێكخراوەكەمان بخەینە روو ئەگەر بیانەوێت سەردانمان بكەن بۆ ئەوەى راستیەكان بەچاوى خۆیان بیبینن نەك لەدوورەوەو خۆرا قسە بكەین لەسەر كەسایەتێك بەبێ ئەوەى هیچ بەڵگەیەكمان لەبەر دەستدا بێت ئەگەر عەدنان قوربانى كەسێكى گەندەڵ بێت و بیەوێت پارە لەگیرفانى بەرپرسەكان دەربهێنێ بۆ گیرفانى خۆى ئەوا ئەمە دوورە لەراستیەوە , چونكە ئێمە عدنان قوربانى دەناسین كە تائێستاش پاكى ئەو كەسە نموونەیە لەگەرمیان . برالەسامان مجید من دەمەوێت بۆ تۆ خوێنەران ئەوە بخەمە روو ئەو پارەیە لە كاك مەلا بختیار وەرگیراوە رێكخراوەكەمان بە كاك عەدنانیش بەس ئامادەكاریمان كردووە بۆ دابەشكردنى واتە ئێمە بەس ناوى منداڵ وخێزانەكانمان بە ژمارەى تەلەفون و ناونیشان لایە داومانە بە مەكتەبى رێكخراوەدیموكراتیەكان بۆ ئەوەى ئەوان خۆیان بێن پارەكە دابەش بكەن نەك ئێمە ئەو بڕە پارەیە لەرێگەى براى بەرێزمان مامۆستا بورهان هاتووە بۆ خەڵكى هەژارى گەرمیان وە برادەرانى رێكخراوە دیموكراتیەكانیش خۆیان لەوێ ئامادەبوون پارەكەش لاى ئەوان بووە نەك لاى ئێمە بۆیە ناكرێت كەسێك پیس بكەین كە بەڵگە و دیكۆمێنتمان لانەبێت , بۆیە لەكۆتایدا ئەوەدەڵێم پێش هەر شتێك پێویستە بەڵگەمان لابێت لەسەر ئەو شتەى كە رەخنەى لێدەگرین جا سامان مجید بێت یان هەركەسێكى تر پێم باشە سامان خۆى بێت بۆ لاى من وچۆنێتى سەرفیاتى رێكخراوەكەو ئەو 80 ملێۆنەى كاك مەلا بختیار بخەمە بەردەستى ووە ئەوەش دەلێیم ئێمە رێكخراوەكەمان هیچ داهاتێك لەحكومەت وەرناگرێت , چونكە لەخەڵكەوە بۆ خەڵك ئیش دەكەین و خەڵكیش خۆى هاوكارمانە , وە ئەو پارانەش كە دەستمان دەكەوێت لەرێگەى ئەو كەسانە خۆى دابەشى دەكەین تۆش دەتوانێت هاوكارمان بیت ولەنزیكەوە لەگەڵمان بیت بۆ زانینى راستیەكان.


* [email protected]
* سەرۆكى رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە