کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


منيش ئەوچەند سەرنج رەخنەیەم بۆ عەدنان عوسمان هەیە

Wednesday, 25/06/2014, 12:00

1318 بینراوە


‌لەم دواییەدا کاک عەدنان عوسمان لە نووسین و چاوپێکەوتن و گوتارەکانییدا کۆمەڵێک ڕەخنە و سەرنج وگلەیی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات، کە زۆربەی رەخنە و سەرنجەکانی دروست و بەجێن وئێمەش لەگەڵ کاک عدناندائەڵێن گۆڕان وانابێت، خۆ ئەگەرگۆڕان بەم شێوازە لەکارکردن بەردەوام بێت، ئەواهەرەسی حەتمی نیسیبی گۆڕان دەبێت، چونکە گۆڕانخوازان بە جەماوەرولایەنگر و هەڵسوڕاویەوە بزێو وهۆشیار وسەرکەشى نێو کۆمەڵگاى كوردەوارین، بەرامبەرهیچ کەس بێدەنگ ودەم نوقاو و مس لەگوێ نابن، بەڵام چەند پرسیارێک لە کۆی ڕەخنەکانی کاک عەدنان دێنە پێشەوە لاى من وهاوریكانم ئەم دەنگە دژە تاکڕەویە نامویەی کاک عەدنان بە گومانەوە پرسیاری لەسەر دەکرێت، کە بۆچی ئیستا و بۆهێندە دواکەوتووە؟
‌گۆڕان لەم ساتەوەختەی دروستکردنی کابینەی حکومەتەوە، کە غەرقی ئاکاری بێباکی و تاكڕەوی بووە؟ دەپرسین ئایا هەرلە ئەزەلەوە لەگەڵ لە دایکبوونی بە مەلۆتکەیی مەڵاشوی بەم شێوەیە هەڵدرابوویەوە، یان ئیستا وای لێهاتووە وکاک عەدنان درەنگ پێیزانیوە؟
‌من دەڵێم نەخێرکاک عەدنان ئەزمونی تاڵ وناسۆری لەگەڵ سەرکردەکانی ئێستای گۆڕان وجارانی یەکێتییدا هەیە، ئەوکاتەی بەڕێزیان لێپرسراوی ڕاگەیاندن وتەلەفزیۆنی حیزبی زەحمەتکێشان بوون، بە قسەی كاك عەدنان بەرنامە بەهێزە بەپێزە ڕەخنە ئامێزەکەی بەهاتی حەسیب قەراخی بەگوشار وفەرمانی ڕێکخەری گشتى و سەرکردەکانی ئێستای گۆڕان وئەوسای یەکێتی داخراوە وەک خۆی ئەڵێت . هەرلەسەرەتای دەست بەکاربوونى پەرلەمانیمان تێکڕا هەموو هەستمان بەجۆرێک لە بێباکی وخەوش ونادامەزراوەیی وتاكڕەوى گردی پیرۆزی قیبلەى هیوا و ئاواتمان کرد، بۆڕێگری وچاککرنیشی بە مینگە مینگی ژێرلێوەوە و ورتەوبۆڵەی ئاشکرا دەستمان پێکرد تا گەیشتە ئاستی بەرەو رووبوونەوە و پێکاهەڵپژان، هەروەها شاندبازی ویاداشتنامەی جدی ونووسراوی فەرمى لێکەوتەوە، کە سەرەنجامەکەشی جگە لە پەراوێزخستنی فراکسیۆن وبایکۆتکردنی دوولایەنەی نامونەزەمی یەکتری شتێکی دیکەی لێ سەوزنەبوو.
‌بە هیوا وئومێدی چاکردنی ڕەوشی نەخوازراو و سنوردارکردن و پڕکردنەوەی کەلێن ودرزی ناو گۆڕان کاک عەدنانمان کردە سەرۆکی فرا‌کسیۆن، بەڵام کاک عەدنان توشى بێهیواىی وسەرسورمانى كردین، کاتێک بینیمان بەیەك كەڕەت چووە ناوخولی سڕبونەوە، لەماوەی سەرۆک فڕاکسیۆنەکەیدا کەمترین جوڵەی لێ نەبینرا، بۆ رزگاربوون لەو ئەركە پیروزە چاوەڕوان لێکراوەی بیستوپێنج کەڕەت داخوازی دەسبەرداربونی لەوپۆستەکردو تەكلیف وهات وهاواروپارانەوە وخاتروخواى نەگرتین ونەى بیست تاهاوڕێکانیشی بەگورگان خواردن داوهەتیویکردین وئیمەیش زورترین باجی سەرگەردانى بیسەروكیمان دا.
ئەکرا ئەوکاتە بەهۆی فڕاکسیۆنە ئازا وچاونەترس وبێباک وخۆشەویستیەکەی ناوجەماوەر نەک هەرسنورێک بگرە چارەسەری گونجاویش بۆ کێشە زگماکەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دابنرایە، بەڵام ئەومەتەڵەی ئەوساش و ئێستاش بۆمان هەڵنەهات پێداگریی وسوربوونی نا سروشتیی وازهێنانی کاک عەدنان بوو لەو پۆستە.
هەندێک لەهاوڕێیان پیان وابوو کاک عەدنان نایەوێت توشی بەیه کدادان بکەوێت لەگەڵ سه ردارو سەروانی خۆیدا، چونکە بە وتەی خۆی حەزدەکات لە ئایندەدا ببێتە زە عیمێکی ئەو بزوتنەوەیە.
ئایا باشترنەبوو كاك عەدنان ئەم هاوارە پرلە خەم و دلسوزانەى بۆ گوران لە ناوسەنگەرە قایم وقوڵ و قەڵایاساییەکەی ئەوساى بوایە نەك ئیستاى كە هەزارویەك تەفسیرى ولێکدانەوەی بۆ دەكەرێت؟
كاتیكیش سوژنێك لە سەر گرفتە سەنترالیەكان بە بزوتنەوەى گورانا دەكەین دەبێت، خومان بۆ ئازارى دەرزیەكیش سازدابیت! ئاخرلە سەردەمى سەرۆك فراكسیۆنیەكەى كاك عەدناندا دەورى جیگرە ورد و زیرەك و ئایدیا فراوان وپرجورئەت ودژە باوەكەى دكتور ریباز چى بەسەرهات؟ جگە لە سەلكێ سیروقنچگێ پیاز، كە ئەمەش بە هۆى ئاكارورەفتارە سەنتراڵخوازایەكەى كاك عەدنانە بوو نەك ریباز.
ناڵە ناڵ و گمە گم و كۆتا وشۆكەكانم بەوە دێنم، ئەڵێم دیموكراسیەت و كارى موئەسەساتى پەیوەستی بە كەڵچەروفەرهەنگ وكلتورى نەتەوەیمان هەیە، زەحمەتە من و تۆ و رابەرە ساڵمەندەكانى گوران خوازیارى نیازپاكى بێدەمامك و راستگوودلسۆزبین، چونكە لە راستییدا ئیمە نەسل وپەروەردەى قوناغى سەرخانى دواکەوتوی فیوداڵین، هەر بۆیە نابینە سوارچاكى ئەسپەشێى داخوازى راستگوى پێداویستیەكانى سەردەمى عەولەمە.
ئەندامێکی خولى پیشوى پەرلەمانى كوردستان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)