کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمپانیای نۆكان ... بەشی یەكەم: دلێری سەید مەجید و هەڵبژاردن !

Thursday, 24/09/2009, 12:00


كۆمپانیای نۆكان و گروپی نۆكان (چەند كۆمپانیایەكی تر بەناوی جیا جیاوە سەر بەنۆكان) هەمویان سەر بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن , دلێری سەید مەجید لێپرسیاری یەكەمی كۆمپانیاكەیە كەسی دووەم و سێیەم دوای دلێر كەسی تر نییە . هەر وەك چۆن لەناو مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا دلێر دەسەڵاتێكی دكتاتۆری هەیە دوای تالەبانی , دانان و لابردنی كاربەدەستی حیزبی و حكومی باڵا, بەدەست دلێرە , تالەبانی لە هەموو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی زیاتر گوێگری دلێرە و بەقسەی ئەكات .
نامەوێ زیاتر كەسێتی ئەم دەسەڵاتە باس بكەم , ئەمەوێ دەوری دلێری سەید مەجید لە هەلًَبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی كوردستان باس بكەم . كەسێكی كرد بە لێپرسراوی پڕوپاگاندەی هەڵبژاردن بەناوی شێخ ئەحمەد (لە بەشێكی تر بەدرێژی باسی ئەم كەسە ئەكەم) . شێخ ئەحمەد پڕوپاگاندەیەكی نا شەرعی بۆ لیستی كوردستانی ئەكرد , دژایەتی ئەو كەسانەی ئەكرد كە هەواداری لیستی گۆڕان بوون هەندێ لەوكەسانەی والێكرد دەستیان لەكاركێشایەوە لە كۆمپانیای نۆكان , چەند ئەندامێكی تری بەتوانا لە ناو نۆكاندا بە ئەمری دلێر نان بڕاوكران و دەركران . بەپێی زانیاری ژمێریاری كۆمپانیای نۆكان نزیكەی 11 ملیۆن دۆلار خەرج كراوە بۆ پڕوپاگاندەی هەڵبژاردن . هەموو سەیارەكانی نۆكانیان بە وێنەی لیستی كوردستانی ئەڕازێنرایەوە وە هەموو سایەقێك كلانشینكۆفێكی پێبوو بە شەقامەكانی سلێمانیدا ئەسوڕانەوە بۆ ئەوەی قەبارەی لایەنگرانی لیستی كوردستانی گەورەتر بنوێنێت .
لێرەوە ئەمەوێت ئاگاداركردنەوەیەك بدەمە دلێری سەید مەجیدو بڵێم ئەوەی لایەنگران و هەوادارانی لیستی گۆران بوون بەشەو شەقامەكانی سلێمانییان داگیرئەكرد , خەڵكی ئەم شارەی تۆبوون , ئەبوایە دەورێكی باشت ببینیایە بۆ سەركەوتنی زیاتری لیستی گۆران نەك بە پێچەوانەوە ئامادەكاری بكەیت بۆ بەگزاچوونەوەی منداڵانی سەر شەقامەكان بە چەك لە حاڵەتی روبەرًوبونەوەدا , ئەم كارە ئەگەر ئەحە ریشەی تەواری بیكات یان عەلی فەتاح یان هەچ كەسێكی تر بیكات , لە سەر تۆ حسابە . هەروەها نانبرانو دەركردنی لایەنگرانی لیستی گۆران كارێكی نابەجێیەو هەرگیز لەكەسێك ناوەشێتەوە كە لەخێزانێكی كەم دەرامەتی ئەم شارەبێت و خۆی بەخاوەنی ئەم شارەبزانێت .
من لێرەوە ئەوەندە ئەڵێم ئەگەر بە گوچكەی تالەبانی ئاغات بچرپاندایە كە چیتر نانی خەڵكی سلێمانی نەبرێتو سوكایەتییان پێ نەكات چاكترە ئەگینا ئەم شارە هەروا بێدەنگ نابێت كە گریگرت , نە عەرەبو نە عەجەمو نە ئینگلیز , نە یەكێتی و نە پارتی بەرگەی گروكڵپەی ناگێرت .
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە