مەحمود سەنگاوی لەخەمی ئەدەب و ئەخلاقی گەنجاندایە
Saturday, 14/12/2013, 12:00
8211 بینراوە
کاتێک مرۆڤە ژیرەکان خۆیان لە سیاسەت بە دوور دەگرن، گەمژەکان دەسەڵاتیان دەکەوێتە دەست "ئەفلاتون"
نازانم کامە بیرمەندی عەرەب بوو، کاتی خۆی ووتی: سەرکردە سیاسییەکانی عەرەب بۆیە هەمیشە سوێند بەشەرەف دەخۆن، چونکە نیانە. سەنگاویش باس لە شەرەف دەکات، دەیەوێت گەنجانی ووڵاتەکەم فێری شەرەف و ئەخلاق بکات، دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو کورتە نامەیەوە، کە کوردییەکی تێکشکاوە خۆی لە پەنای ماندێلادا حەشار بدات مەحمود سەنگاوی دەڵێ:
********************
"بۆیە پرسە نامەم بۆ مانێلا هاورد، نەوەک بڵێن ئەمیش مەحمود سەنگاوی دەستی هەبووە
خەڵکی ئەمڕۆ بە تایبەتی گەنجان زۆر بێ ئەدەبانە زۆر بێ شەرمانە شت دەنوسن و قسە دەکەن ئەوە نابێت تۆزێ ئەدەب هەبێت ئایا ئێمە کارمان نیە تەنیا مرۆڤ کوشتن نەبێت
ئەی ئەم هەموو ساڵە خەباتمان کردووە بۆ ئەوەی وڵاتمان رزگار بکەین ئیدارەیی باش بیکەن لە هەموو شتێکیش وەک خۆی نیە بەلام ئێمە لە ئیدارەیانە سەرکەوتوو بوین بە شاهیدی ئوی ئێن و رێکخراوەکانی جیهانی
هیوامان وایە گەنجەکانیش تۆزێک ئەدەبیان بۆ بگەڕێتەوە رێز لە خەبات و ماندووبونی خەلقی وەک منا بگرێت ئێمە بۆ ئێوە ژیاوین تا ماوین لە خزمەتکردن ئێوە بەردەوام دەبین
دلسۆزتان محمود سەنگاوی
***************
مەحمود سەنگاوی دەیەوێت بڵێت من پرسەنامەم نارد بۆ ماندێلا ووتم نەک بڵێن ماندێلاش من کوشتوومە . تۆ سەیری ئەم مەکتەب سیاسییە بکەن چەندە نەخوێندەوارە ئاخر تۆ بەو سمێڵە لە قیرتاوەتەوە چۆن زاتی ئەوە دەکەیت خۆت بخەیتە ریزی ماندێلاوە کە ناوەکەشی فیر نەبوویت و دەڵێیت مانێلا و پرسنامە دەنێریت و ئەوانیش پرسەنامەی تۆ دەخوێننەوە؟ ئێستا تاڵەبانی نەماوە هەرچی ڕووبدات نامەیەکی کۆپێ کراو و ئامادەکراوی دەنارد.
مەحمود لەم کاتەدا دەیەوێت بڵێت من لەبەر گەنجە بێ ئەدەبەکان ئەوەم نەکردووە، ئەگینا لەجێگەی مامەی خۆم ئەو پرسە نامەیەم بۆ مەرگی مانێلا دەنارد، بەس چونکە گەنجەکان بێئەدەبن و ئەوە ڕادەگرم خەریکی فێرکردنی ئەدەب دەبم لەگەڵیاندا.
با بێینە سەر باسی ئەدەب : داخۆ مەحمود سەنگاوی کاتێک بە تەلەفۆن لەگەڵ کاوەدا قسە دەکات و جوێنی پێدەدات و سەری کاوە دەخاتە ناو ....... دایکێوە، ئەرێ ئەدەب لەو کاتەدا لەلای کاک مەحمود غایب نەبووە؟ ئیستاش دەیەوێت ئاوا دەرسی ئەدەب پیشانی گەنجەکان بدات!؟ ئەگەر گەنجەکان بە قسەیان نەکرد چی روو دەدات؟! وەکو کاوە راناسپێرێت ئەو گەنجانەش بکوژن؟!
کاتێکیش دێتە سەر خەبات و شۆڕشگێڕیی و ئەو ڕۆژانەمان پێدەفرۆشێتەوە، کە ئێمە چاکی دەناسین، تۆ کەسێک بووی زیاتر دیلت کوشتووە نەک شۆڕشگێڕبووبیت ، من بۆ خۆم شەرم لە ڕۆژانێک دەکەم کە لە حیزبێکدا پێشمەرگەبووم کەسی وەک تۆ هاوخەباتم بووە، تۆ وەک مەحمود سەنگاوی پڕیت لە ترسنۆکی، لەم ڕۆژانەدا هاوڕێیەکم لە کوردستانپۆست وتی لە نوێژەننکردنەوەی کوردستانپۆستدا بەشێکمان داناوە بۆ نوکتەی سیاسیی هەر لە ئیستاوە نوکتەیکمان بۆ هاتووە لەسەر مەحمود سەنگاوی، هەڵبەتە ئەمە روویداوێکی راستیشە، منیش داوام لێکردن کە لەم نووسینەدا بە ئیجازەی ئەوان بڵاوی بکەمەوە:
مەحمود سەنگاوی لەگەڵ زەرەنگەرێکدا لە سلێمانی کێشەیکی دەبێت، هەرجەند دەکات بۆی نایەتە ژێر بار، بۆیە بەناجاری بە خۆی دوو سێ لاندکرۆزەری پڕ لە جەکدارەوە کە خۆی دەدات لە پانزدە کەس دەچیتە سەر کابرای زەرەنگەر، کابرای زەرەنگەریش بەبی ئەوەی خۆی تێک بدات، بە خەمساردییەوە دەڵێت: کاک مەحمود تۆ هاتووی رەبایە بگریت، یان هاتوویت لە من بدەی؟!
لە وەتایی کاوە شەهید کراوە مەحمود سەری لێکچووە و زوو زوو دەبرسکێنێت چەند دێڕێک بە کوردییەکی تێک شکاو دەنووسێت. سەیری ئەم کورتە نامەیەی تری بکەن کە کوردستانپۆست بڵاوی کردەوە.
لێرەدا مەحمود خۆی بیر دەچێتەوەو خۆی لێدەبێتە پارێزەر و خۆی وەک باوکێک پیشان دەدات بۆ کاوە دەڵێ :"لەڕابردوودا چەندین جار بەکاوە گەرمیانیم ئەوت: تۆ منداڵێ کوڕم دەبێ ئاگاداری خۆت بیت ناکرێت سوکایەتی بەخەڵق بکەیت ، ئەگینا ئێمە نا بەڵام کەسی تر لێت قبوڵناکات " ئەم کورتە مەسیجە شاهیدیمان بۆ دەدات کە مەحمود لەپشتی ئەم کارەوەیە، ئەویش مانای وایە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردوە. چەند جار قسەی لەگەڵ کاوە دا کردووە، بەڵام کاوە تەنها جارێک دەنگی تۆمار کردووە ، داخۆ ئەو چەند جارەی تر تۆ چیت پێووتوە ؟ مەحمود هەرچی بڵێت لەم ڕۆژانەدا بۆی دەچێتەسەر چونکە هەموو شتێک لەنیشتمانی ئێمە قۆرخ کراوە ، من یاسا ناس نیم و بڕواشم بەشتێک نییە لە باشوردا ناوی یاسابێت ، لەسایەی ئەو دەسەڵاتە پۆخڵەوە ، بەڵام مەحمود دڵنیادەکەمەوە ، کەوەک سەرە سیاسییەکانی عەرەب، مەحمودیش بۆ خۆی بەدوای ئەدەبدا دەگەڕێت، چونکە نییەتی، کەسێک ناتوانێ گەنجانی ووڵاتەم فێری شتێک بکات کە خۆی نەیبێت .
لەبەر ئەوە مەحمود لەحەقیقەتی سروشتی خۆیەوە ڕەفتاری کردوە ، ئەویش گەڕانە بەدوای ئەدەبدا کە لای مەحمود غایبە .