کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووی ڕه‌شتان سپی بکه‌نه‌وه سه‌رکرده‌کانی گۆڕان

Sunday, 10/07/2011, 12:00






وه‌ک‌ هه‌موومان ده‌زانین لیستی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانیان له‌ هه‌ناوی یه‌کێتی یه‌وه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌نگی ناڕازی شه‌قامیان قۆسته‌وه‌ بۆیه‌ توانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و عێراق دا ده‌نگێکی زۆری شه‌قامی ناڕازی کوردی بۆخۆیان ڕابکێشن ..!
هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌هێزی چه‌ک و به‌ چه‌کی پاره‌ و مووچه‌بڕین و ساخته‌کاری توانیان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ قازانجی خۆیان بگۆڕن....!!

سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان یه‌کێتی یه‌کانی دوێنێ بوون که‌ خۆیان به‌شێک بوون له‌ گه‌نده‌ڵی وتاوانه‌کانی که‌ به‌رامبه‌ربه‌ شۆڕش و ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانیان کردووه‌...!
دیاره‌ هه‌ندێک سیفاتی قێزه‌ون وپڕتاوان وه‌ک دزی وفایلداری وتیرۆرو داوێن پیسی که‌ له‌ سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی دا هه‌یه‌، له‌ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئێستای لیستی گۆڕاندا به‌دی ناکرێت بۆیه‌ خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زوومتمانه‌یان دانێ...!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخ و پرسیاره‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ به‌ پرنسیپ و شێوازێکی نوێ ی خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌هاتنه‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانه‌وه‌، به‌ڵکوبه‌هه‌مان مێتۆد و پرنیسیپه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ که‌ خۆیان به‌شێک بوون لێ ی درێژه‌ به‌ کاری سیاسی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وای کردووکه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ئاسانی بیانخاته‌ گه‌مه‌یه‌کی ترسناکی سیاسه‌ته‌کانی خۆیانه‌وه‌ وکه‌لێن بخاته‌ نێوان لیستی گۆڕان و‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌یان...!
له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوباته‌وه‌‌ سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان نه‌ک نه‌یانتوانی وه‌ک پێویست کاریگه‌ری یان هه‌بێت له‌ سه‌رڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌کان تا فشاری زیاترله‌سه‌رسه‌رده‌سه‌ڵاتداران دابنێن، به‌ڵکوئه‌وان له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا دانیشتیان کرد له‌گه‌ڵ یه‌کێتی یه‌کانی کۆنه‌ هاوڕێ یاندا، ئه‌مه‌ش وای کرد ده‌سه‌ڵات وورده‌ وورده‌ هه‌ناسه‌ی به‌به‌ردابێته‌وه‌ و تاوای لێهات 19ی نیسان توانی ده‌نگی شه‌قام کپ بکات به‌هێزی چه‌ک وترس وتۆقاندن وگرتن وبریندارکردنی چالاکوانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان!

پاش سه‌رکوتی شه‌قام و کپکردنی ده‌نگی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له‌سیستمی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتکه‌ری بارزانی و تاڵه‌بانی، هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان کردبه‌ دانیشتن و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا به‌حساب بۆ چاکسازی له‌ سیستمی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیاندا...!!
بێ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنه‌کانیادا هیچ حسابێک بۆ نوێنه‌رانی شه‌قام و داخوازی یه‌کانیان بکه‌ن و وه‌ک چاودێرنوێنه‌رانی شه‌قام قبوڵ بکه‌ن...!!!
سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان کاتێک له‌یه‌كێتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵێک بووبۆسپی کردنه‌وه‌ی ڕووی ڕه‌شیان له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی تاڵه‌بانی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی که‌ به‌شێکیان ئێستا سه‌رکرده‌ی لیستی گۆڕانن و به‌حساب له‌ دژی ئه‌وسیاسه‌ته‌ بوون بۆیه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌!

ئه‌وسه‌رکردانه‌ی لیستی گۆڕان.....ئه‌رکی مێژوویی خۆیان ده‌توانن به‌باشی جێ به‌جێ بکه‌ن گه‌ربێت وسیاسته‌تێکی رۆشنترپیاده‌بکه‌ن و هیچ شتێک بێ ئاگاداری و پرسی شه‌قام وداواکانیان نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ببنه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان!
سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان گه‌ربێت و ئه‌م هه‌له‌ مێژوویی یه‌ له‌ کیس خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی کورد بده‌ن، ئه‌وا مێژوو لێیان خۆش نابێت تا ئاوابێ هه‌ڵوێست بن له‌به‌رامبه‌رجه‌ماوه‌ردا...!
سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان ده‌توانن ڕووی ڕه‌شی ڕابوردویان سپی بکه‌نه‌وه‌ گه‌رهه‌ڵوێست وداخوازی یه‌کانی خۆیان جووت بکه‌ن له‌گه‌ڵ داخوازی یه‌کانی شه‌قام داوبیکه‌نه پڕۆژه‌ی
‌هاوبه‌ش و تۆکمه‌ بۆگۆڕڕینی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستاندا ...!
سه‌رکرده‌کانی گۆڕان گه‌رنه‌بنه‌ هاوپه‌یمان و هاوکاری جه‌ماوه‌ری ناڕازی شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ئازادی ئه‌وا ده‌بنه‌ پارێزه‌ران و زیندووکه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان...!!
ئۆپۆزسیۆنی زیندووبێ ده‌نگی شه‌قام بوونی مه‌حاڵه‌ و شه‌قامیش بێ ئه‌لته‌رناتیڤ و به‌رنامه‌ی دروست ودیارده‌بێته‌ هێزێکی ناڕازی بێ به‌رنامه‌ بۆگۆڕڕێنی ده‌سه‌ڵات..!!
چ ده‌سه‌ڵات وچ ئۆپۆزسیۆنیش بێ ده‌نگی شه‌قام بوونیان هیچ نی یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بێ ده‌نگ و پشتگیری شه‌قام بۆیان دۆڕاون و ده‌پوکێنه‌وه‌...!!!
کاتێک ده‌نگی ناڕازی شه‌قام و ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ شان به‌شانی یه‌ک بێ سڵه‌مینه‌وه‌ خه‌بات یان کرد بۆ به‌دیهاتنی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانن گۆڕانکاری خێرابکه‌ن له‌ سیستمی بنه‌ماڵه‌یی ونیمچه‌ ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌ کوردستاندا...!!
ئۆپۆزسیۆن فریای خۆتان بکه‌ن و هه‌رچی زووه‌ خۆتان و جه‌ماوه‌ره‌که‌تان له‌ گه‌مه‌ی سیاسی و پیسی ده‌سه‌ڵات ڕزگاربکه‌ن، چونکه‌ شه‌قام ده‌خرۆشێته‌وه‌ و هه‌وڵ ئه‌دات که‌ داخوازی یه‌کانی شه‌قام وخۆپیشانده‌ران زیندووبکاته‌وه‌ وهه‌وڵی به‌دیهاتنی بدات..!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە