کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ گەندەڵە؟ بەشى دووەم و كۆتایی

Saturday, 12/11/2011, 12:00




لەبەشى یەكەمى باسەكەمدا سەرەتایەكم باسكرد لەسەر چۆنێتى سەرهەڵدانى دیاردەى گەندەڵى لە كوردستان و هۆكارەكانى پشت ئەو دیاردەیەم باس كرد بە كورتى , چونكە من دڵنیام تاكى كورد و رۆشنبیران وخۆێنەرانى كورد لەوە تێدەگەن و شارەزایەكى باششیان هەیە لەسەر كەسایەتى وكارەكتەرەكانى نێو كوردستان كە كەسانى پلە بەرزى ئەو دوو حزبەن . كوردستان لەماوەى 20 ساڵى حكومرانى خۆیدا جگە لەوەى لەرووى ئابووریەوە لەلایەن ووڵاتى جیهان وبەعسەوە فشارى لەسەر بوو بەهەمان شێوەش گەورەترین فشارى لەلایەن حزبە كوردیەكانى خۆمانەوە بووە لەرووى ئابوورى و بژێوى ژیانەوە , بۆیە دەیان وسەدان دیاردەى خۆكوشتن وهەڵهاتن و لەشفرۆشى و فرۆشتنى منداڵ دروست بوو. جگە لەمەش كادیرەكانى پارتى ویەكێتى شەوانە لەسەر رێگاى سەرەكیەكان كەمینیان دادەنا بۆ دزى و ماڵبرینى هاووڵاتیانى هەژار و كاسبى ئەم ووڵاتە .كە دیاردەكە ئەوەندە تەشەنەى سەندبوو خەڵكى لەسەفەرى شەوانە دەترسان . كێ گەندەڵە ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە بەرپرسانى حكومەت لە هاووڵاتى ورۆژنامەنوسانى دەكەن كە خۆیان دوو دەزگاى چاودێرى داراییان داناوە بۆ ئەوەى چاودێرى دەزگاكانى حكومەت و كەربەدەستان بن , وەك ئەوەى لە كوردستان گەندەڵى بوونى نەبێت و ئێمەى رۆژنامەنوسان بوختان بۆ بەرپرسان دەكەین , بۆیە هەوڵدەدەم بە كورتى لەچەند خاڵێكدا هەندەى سەردێرى گەندەڵیتان پێ ئاشنا بكەم.
1- سەرۆكى هەرێم وسەرۆكایەتیەكەى تووشى گەندەڵى بوون , جەنابى سەرۆك كورەكەى هێشتا تەمەنى یاساى خۆى تەواو نەكردوو لەبەرزترین پلەى سەربازیە كە چەند ساڵێكى ماوە لەرووى تەمەنەوە بگاتە ئەو پلەیە , ئەگەر ئەمە گەندەڵى نەبێت چیە.
2- زۆرێك لە كەسەنزیكەكانى سەرۆكى هەرێم بوونەتە خاوەن پارەو خاوەن كۆمپانیا و بازرگانى گەورە, ئەگەر ئەمە بردنى موڵكى گشتى نەبێت لەكوێ ئەم پارەیان دەست كەوتووە.
3- قۆرخكردنى بازار لەلایەن پارتى ویەكێتى و كۆمپانیاكانیان كە زۆرێك لە كۆمپانیاكانى كوردستان موڵكى ئەوانە .
4- پێدانى پلەى وەزیر بە دەیان بەرپرس بۆ خانەنشینكردنیان كە لەمێژووى ژیانیاندا كارێكى حكومیان نەبووە كەچى بە پلەى وەزیر لەمالەوەیەو خانەنشین لەبەر ئەوەى دڵى لە حزبەكەى نەرەنجێت.
5- پێدانى پلەى وەزیر بەكەسانێك كە نەلەرووى ئیدارى نەلە رووى یاسایەوە لیهاتوو وشارەزا نین لەو بوارەدا بەشێكشیان خاوەن بروانامە نین .
6- هێنانى بروانامەى بەرز وەك بەكالۆریس وماستەر و دكتۆرا بە كەسانى حزبى كە نە لەرووى نمرە و نەلەرووى لیهاتوویان شایەنى ئەو بروانامانە نین .
7- دابەشكردنى بووجەى كوردستان بەسەر هەردوو حزبدا بەبێ ئەوەى كەس بزانێت چى بەسەر دێت وبۆ كوێ دەروات وكێ سەرفى دەكات جگە لەو سەرفیاتە رۆتینانەى دەچێتە پەرلەمانە حزبیەكەمان.
8- بەكارهێنانى هێزى پێشمەرگە بەناوى فەرماندە و زێرەفانى بۆ حزبەكان و كارى حزبایەتى لە نێو هێزەكانى پێشمەرگەدا و بردنى موووچەى هێزەكان پێ نەدانى مووچە لەكاتى خۆیدا و زۆرجاریش بەشێك لەو مووچانە لەلایەن بەرپرسەكانیان دەبرێت .
9- دامەزراندنى هەندەێ كادیرى پارتى ویەكێتى لە سلێمانى وهەولێر بەپلەى مامۆستا كە پێشتر هەندێ كیان فیتەر و رۆنگۆر و كەسى حزبى و پۆلیس بوون . لەگەڵ رێزم بۆ ئەو پیشانە بەڵام مامۆستا لەكوێ و ئەو پیشانە لەكوێ جیاوازیان زۆرە.
10- دروستبوونى هەزاران دەوڵەمەند و ملیۆن لەر لە شارەكانى كوردستان كە هەموویان كەسى حزبى عەیارە 24 ى پارتى ویەكێتین كە كەس نازانێ سەرچاوەى داراییان لەكوێ بووە.
زۆر دیاردەى تر ماوە قسەى لەسەر بكەم بەڵام من لێرەدا كۆتاى بەم باسە دەهێنم بەڵام لەنوسینەكانى تردا هەوڵدەدەم بە ووردى هەندێ ووردەكارى دیاردەى گەندەڵى كۆمپانیاو بەرپرسان بڵاوبكەمەوە.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە