کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ / رای گشی وده زگاكانی راگه یاندنی به ریز

Tuesday, 21/05/2013, 12:00



سلاو وریز
هاوولاتیانی خوشه ویست ، بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان له رێكه وتی 11/5/2013 كوبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دا، كه به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ حمد خوشناو سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان به‌رێوه‌چوو ، كه كوبونه‌وه‌كه‌ له‌ ئاستی كۆمسیۆنی سه‌ركردایه‌تی ونوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی و كۆمسیۆنی هه‌رێمه‌كان بوو ، كه‌ له‌ به‌شێكی كوبونه‌وه‌كه‌دا بانگهێشتی چه‌ندین كادیرو روشنبیرو چاودێری سیاسی و چالاكوانی مه‌ده‌نی و یاساناس وكه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌لات وباكور و ڕۆژئاوای كوردستان كرابوون ، كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ری گرینگ ، كه گرینگترینیان سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژهه‌لات و باكور و ڕۆژئاوای كوردستان بوو ، كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان به‌ چاوێكی گرینگ ده‌روانێته‌ رۆژهه‌لات وباكور و ڕۆژئاوای کوردستان وبه‌دانه‌براو حیسابی بۆ ده‌كات ، هه‌ر بویه‌ش به‌ ره‌زامه‌ندی وراپێشنیاری زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ وسه رۆك عه‌شیره‌ته‌كان وكه‌سایه‌تییه‌كان و به‌شێكی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵات و باكور و ڕۆژئاوای كوردستان بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنی سێ به‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ركردایه‌تی له‌ رۆژهه‌لات وباكور و ڕۆژئاوای كوردستان ، كه‌ هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌ سنوور و هه‌رێمی خۆیدا به‌ نهێنی كارو به‌رنامه‌كانی ب.ن.د.ك به‌رێوه ده‌بات ، وهه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كوردو كوردستان ،وله ده‌سه‌ڵاتی داییه كه به‌ پێی پێویست له شارو شاروچكه‌كانی رۆژهه‌لات و باكور و ڕۆژئاوای كوردستان نوسینگه‌ و كۆمسیۆنی هه‌ رێم به‌ نهێنی بكاته‌وه‌ ، وباره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و سێ به‌شه‌ له شاره‌كانی مه‌هاباد و ئامێد و قامیشلی ده‌بێت ، وهه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ركردایه‌تی رۆژهه‌لات و باكور و ڕۆژئاوای كوردستان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێ به‌خشراوه‌ به‌ پێی په‌یره‌وی ناوخوی ب.ن.د.ك ، وهه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك شه‌ش به‌ش پێك دێنێت بۆ به‌رێوه‌بردنی كارو چالاكییه كانی بزووتنه‌وه ،وله 1/6/2013 هه ر سێ به‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ركردایه‌تی رۆژهه‌لات وباكور و رۆژئاوای كوردستان ده‌ست به‌ كاره كانیان ده‌كه ن .
له‌گه‌ل خوشه‌ویستیمان بۆ هه‌موو لایه‌ك


كۆمسیۆنی سه‌ركردایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە