بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سێ هەزارو ٦٥٦ کورد ؟!

Sunday, 07/09/2014, 12:00



قەرار بوو لە رۆژی ٨/٩/٢٠١٤ یەکەم کاروانی مرۆوی کورد بەرەو سعودی وەڕێ کەون! بە هیندێک هۆ ئەو سەفەرە وەدوا کەوت(هیوادارم قەت سەر نەگرێ) ئەوانە کێن؟ چۆن کوردێکن؟ بۆ کوێ دەچن؟ ئایا ئەو کەسانە ویژدانیان هەیە؟ ئەوانە کوردن یا وڵات فرۆش؟ئەوانە چۆن لە چاو لە ژیانی ئەو بنە ماڵانە دەکەنەوە کە منداڵەکانیان لە چیای شەنگاڵ لەبرسان ولە بێ ئاوی شەهید بون؟ ئایا لەو بارودۆخەداخودا لێیان رازی دەبێ؟ ئایا ئەو پارەییەی کە دەدرێ بە ملهوڕەکانی سعودی حەڵاڵە؟ یەک کەلام ئەو حەجەی کە ئە وکەسانە ئەنجامی دەدەن قەبوڵ دەکرێ.؟
هەموومان دەزانین کە ئیمپڕاتوری عوسمانی چی لێ بەسەر هات. دەشزانین کە دەوڵەتی دژە کورد لە تورکیە چۆن پێکهات. لە دامەزراندنی سیستمی فاشیستی کەماڵیزم هەتا ئەو سەردەمە ئاوی خۆش لە گەرووی کورد نەچۆتە خوارێ.مێژووی سەت ساڵی ئەو دەسەڵاتە سەرکوتگەرە بۆ کورد دوو قۆناغی جیاوازو هاوتەریب لە خۆ دەگرێ.سەردەمی پاشماوەکانی مستەفا کەماڵ و سەردەمی ئەردۆغانی ئێخوانولموسلمینی، کە هەر دو مێژوو تەنیا نەهامەتی بون بە کوردی هەژار.
مستەفا کەماڵ، زۆر زیرەکانە توانی رایگشتی دونیای دەرەوە ی پاش عوسمانی ودامەزراندنی تورکییەی نوێ بۆ لای خۆی رابکێشێ. یەکەم کارێکی باشی کەکردی رەوانەکردنەوەی پیتی عەڕەبی بوو بۆ عەڕەبستان کە لە کاریکاتۆڕێکدا سواری وشتری کردو بە لێدانی شەقکێک هەناردەی شوێنی خۆی کردەوە. پاشێ بە هێز بونی سوپاو دامودەزگای بەڕێوەبەی سیستمی دەوڵەتی ،لەوساڵەدا خەڵکانێک دوای ناونوسی خۆیان ئامادەی چونی حەج دەکردو پارەی پێویستیان لێ وەردەگیرا. تا دە ستور درا کە کەس ئەوساڵ ناچێتە حەج پارە بۆ ئاوەدانی وڵات تە رخان دەکرێ. کەس فززەی لێوە نەهات چونکێ کارەکە دروست بوو. جا ئاتاتورک بیکا یا کەسێکی دی. لێرەدا مەبەستی من تاریفکردن لە ئاتاتورک نییە،کەس خراپ حاڵی نەبێ.
چەند مانگی رابوردوو چی بەسەر خوشکو برای ئیزەدیمان هات؟ چۆن لەسەردەستی گزیرەکانی بنە ماڵەی بارزانی و فس فس پاڵەوانەکانیان دەیان منداڵی ئیزەدی لە برسان ولەتونیان شەهید بون.!ئێستێش تاقمێک بەکرێگیراوی ئەو دەسەڵاتە سروودو گۆرانی بۆ پێشمەرگە دادەنێن (مەبەستم بێ حورمەتی بە پێشمەرگە نییە، خراپم لێ تێنەگەن چون کۆمەڵگای کورد لە وشەیەک دەگەڕێ کە بدرێتە دەست بازەرگانانی کوردفرۆشی دەسەڵات مەلا بەختیار دەڵێ: پێشمەرگە هەموو جیهان رزگار، دەکا چون مەحمود سەنگاوی فەرماندەیە!).
لەو بارودۆخەدا کە باشووری وڵات ورۆژئاوای وڵات بەرۆکی پێ گیراوە تاقمێک خودا نەناس خۆیان ئامادە دەکەن بچن بۆ زیارەتی ماڵی خودا! و ببنە حاجی؟ لەسەراسەری ڕووپەڕی قوڕعاندا کەمن وشە بە وشە خوێندومەتەوە نەنوسراوە کە ئەگەر نەتەوەکەت تووشی نەهامەتی بوو تۆ بچی بۆ حەج.دەڵێ کاتی وا حەج لەبەردەرگای خۆتە.(قوڕعانی کەریم لە وەرگێڕانەوەی مامۆستا هەژاری ڕەحمەتی کە بە زاری سۆرانی بڵاو بۆتەوە.). بڕۆن وەرگێڕانەوەی بە نرخی هەژار چاو لێبکەن وپاشێن دیار دەکەوێ لەو رۆژگارەدا ئەو گێلانە بۆ دەچنە حەج؟ نەتەوەیەک سەرۆکەکەی عەشیرەی بارزانی بێ و سەرگەورەی حیزبێکی دیکەی جڵتە لێیدابێ چۆن تامی ئازادی ورزگاری دەچێژێ؟ نەتەوەک کە ئاوا پەروەردە کرابێ کە جەستەی خاکەکەی شەڵاڵی خوێن بێ ، خۆی پارەی ئەو وڵاتە برێتە لای ئەو مفتەخۆرانەی ئالی سعود ئەو نەتەوەیە چۆن دەتوانێ هەناسەی ئازادی هەڵمژێ. نەتەوەیەک کە لە جیاتی ئامرازی پێشکەوتنی سەرۆکەکەی داوای چەکی قورس بکا کوا ئەو کۆمەڵگایە بەرەو رەهایی هەنگاو دەنێ.
جەعفەر کەریمی
٧/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە