یوسف بەناوبارزانى،ئەوهەرزەكارەى دەیەوێ بەناوى بارزانى بوونى سنوورببەزێنێ!!!
Saturday, 13/03/2010, 12:00
(من هەرزانیوومە گەورەترین بەرپرسى سۆرانى وبادینى بۆبارزانییەكان ماستاودەكەن،بەڵام یوسف بەپێچەوانەوە بۆبەرپرسێكى پلەسێى سۆرانى پان پان دەكاتەوە)
ماوەیەك بەرلەئێستا كاتێك هەواڵى كۆتاییهاتنى كۆنگرەى یەكێتى قوتابیانم بیست ولەلایەن چەندهاوڕێیەكم ئاگاداركرامەوە،كە(عیرفان عزیز)بۆتەسكرتێرى یەكێتى قوتابیان زۆردڵم خۆشبوو لەبەرئەوەى نا كەمن حەزبەكاروهەواڵى ئەم ڕێكخراوەبكەم،لەبەرئەوەى ئەوماوەییەى لەناوپارتى كادیربووم وئەوەندەى لەخەڵكى پارتى نزیك بووم بۆیەك چركەش لەكادیرێكى زۆربچوك وزۆرگەورەى پارتیم نەبیست ونەزانى جگەلەدژایەتى وتێكدانى كارەكان قسەیەكى باش بۆئەم عیرفانە بكات،ئەگەرچى من دواترلەخۆی زانیم،كەعیرفان هەمووخێزانەكەى شەهیدوئەنفال بوونە تەنانەت باوكى خۆشى نەدیوە،بۆیەزۆرشادوومان بووم بەدەرچوونى عیرفان،چوونكە من پێم وابووئەوكەسانەى تاكوئێستالەناوپارتى دان وخۆیان دەگەینەهەموودەسەڵاتەكانى بڕیاردان نەیانتوانى بەرگرى لەماستاوچیاتى وشێواندنى ڕاستیەكان بكەن بۆیە بەهاوڕێیەتى لەگەڵ دۆستێكم سەردانێكى عیرفان عزیزم كردوبەڵێنم پێدا هەرچى لەتوانامدابێت وشیاوى جێ بەجێ كردن بێت پاڵپشتى بكەم،لەم سەردانەدا كەسێكى هەرزەكارولەخۆبایی بۆچەندین جارقسەى پێدەبڕیم وهەڕەشەى دەكرد،من نەمدەزانى ئەم هەرزەكارە كوێیە،بەڵام ئەم بێشعورە وەك ئەوەى خۆى منى بەخێوكردبێت وزۆربێ ئەدەبانە هەڕەشەى گرتن وبزركردن ولەوقسەقۆڕانەى دەكرد منیش كاتێك لەئسمى شەریفیم پرسى گووتیان ئەم هەرزەكارە(یوسف بارزانى)یە بەرپرسى ڕێكخراوى كۆلیژى كارگێرى وئابوورى سەربە(پشتیوان سادقە)منیش تەنهائەوەندەم گووت بێ حورمەتى بەرامبەرهەرتاكێك جێگایی قبوڵ نى یە كەچى ئەولەسەرفشەفشەكانى بەردەوام بووهەرهەڕەشەى دەكرد،زۆریشم پێ سەیربووچۆن سكرتێرى قوتابیان ڕێگابەم نەفام وبێ كەسایەتیانەدەدات لەژوورى ئەوهەڕەشەلەمیوانێكى ئەوبكەن،بەهەرحاڵ من دانیشتنەكەم جێهێشت وگووتم دواتر لە دانیشتنێك بۆت ڕوون دەكەمەوە لەبێ حورمەتییەكانت،دواترتەلەفۆنم بۆعیرفان كرد گووتم نەدەبا ڕێگا بەو هەرزەكارە بدەى لەژوورى تۆهێرش بكاتە سەرمیوانى تۆ،لەوەڵامدا عیرفان عزیز گووتى یوسف دەڵێ بۆیەوام لێكردووە،چوونكە ئەوقسەى بەكاك پشتیوان سادق گوتووە لەسایتەكان و ڕۆژنامەكان،منیش بەڵێنمدا لەزووترین كاتداچەند بەڵگەو كارى ناشیاوى ئەم یوسفەكۆبكەمەوەوبەخڵكى ئاشنابكەم،چونكەدەبێت یوسف وبەرپرسەكەى یوسف تۆبەلەوەبكەن جارێكى ترچ بەخۆیان یاخودچەلاوخۆرەكانیان ڕێگابەخۆیان نەدەن لەشوێنان هێرش بكەنە سەرمن وخەڵكانى تر،كەئامادەنین ببنە كۆیلەى ئێوە دژایەتیان بكەن،تۆئەگەربەڕاستى بارزانى زۆرحەیبەبۆتۆلەناوبارزانیان هەركەوتووى پێشنیاردەكەم ناوى خۆت لەبەرنامەى (من جیاوازم)تۆماربكەى،چونكەبەڕاستى تۆجیاوازى ئێمەلەوەتەى هەین وامان بینیوە بەرپرسان بۆبارزانییەكان ماستاودەكەن كەچى تۆبۆبەرپرسێكى پلەسێ ماستاودەكەى!!!!دواقسەشم بۆیوسف دەمەوێ زۆرباش گوێ بگرى ئەوكاتە بەسەرچووە بتوانى بەناوى هەرچیەكبێت چاو لەخەڵك سووربكەیەوە و قسەى ناشیاو بەرامبەر هیچ كەسێك بكەى،ئەم نووسینەش بۆتۆنى یە هێندەى ئاماژەیەكە بۆبەرپرسەكەت بایارى بەئاگرنەكات وماستاوچیەكانى وەك تۆڕابووەستێنێت،كەفێرى كردوون دژایەتى من بكەن،ئەگەریەك كارى تر دووبارەبێتەوە ئەسڕارى تۆوبەرپرسەكەشت بڵاودەكەمەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست