کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسیۆن و هەڵەیەكى گەورە

Tuesday, 09/04/2013, 12:00







وەڵامێك بۆ نوسینێكى كاك مەسعود محەمەد
مەسعود محەمەد وەك چاودێرێكى سیاسى و خاوەنى ئیمتیازى سایتى ستاندەر بابەتێكى ڕێنمایى بڵاو كردوەتەوە لە سایتى ستاندەر ئەمە لینكەكەیەتى :

http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=6127

تا ئێستا دەستورى هەرێم نەخراوەتە دەنگدانەوە و ڕەشنوسە وە ئەم سستمە سەرۆكایەتیە و بە پێى ئەم سستمە سەرۆك دەسەڵاتى لە گەلەوە وەرگرتوە خاوەنى كۆمەڵێك دەسەڵاتى ڕەهایە وەك لە مادەكانى (60,65) ى دەستوردا دەردەكەوێت كە ئێستە یەكێك لە ستراتیژو داواكاریەكانى بزوتنەوەى گۆڕان گۆڕینى سستمى سەرۆكایەتیە بە پەرلەمانى تا سەرۆك نەبێتە خاوەنى زۆرێك لە دەسەڵاتەكان.
بۆ ئەم پرسەش بزوتنەوەى گۆڕان هەم لە ناوخۆى خۆى و هەم لەسەر ئاستى بەرەى ئۆپۆزسێون گەڕاوەتەوە بۆ بڕیارى بە كۆمەڵ و پرسى ناوخۆى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن و ڕاى كەسانى شارەزا و كەسانى بێ لایەن كە ئەمەش لە قسەكانى نەوشیروان مستەفادا دەردەكەوێت (من ڕاى شەخێیم نیە) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە هەم گۆڕان و هەم ئۆپۆزسیۆن بۆ پرسێكى گرنگ بە تایبەت گۆڕینى سستم كار لەسەر ڕاى گشتى و پرسى گشتى دەكات .
ئەگەر لە كوردستان سەرۆكایەتى هەرێم بە ماناكەى خۆى لەسەر ئاستى كردار بونى نەبێت و دەسكارى كردنى ماددەى یەكى دەستور و ئۆپۆزسیۆن بەشدار بێت لە دەزگاكانى سەرۆكایەتى هەرێمدا ئەوا بۆ خۆى دوركەوتنەوە و خلیسكانە بەرەو دەسەڵاتى سەرۆكایەتى و كەمكردنەوەى دەسەڵاتەكانى پەرلەمان , ئەوا ئەو كات ئەم كارەى ئۆپوزسیۆن لادانە لەو دروشمانەى كە هەڵگرێتى .
ئەنجومەنى سەرۆكایەتى هەرێم دروست بكرێ ئەوكات پارتى و یەكێتى دەیخەنە دەنگدانەوە و گەر لە بەرژەوەندى خۆیاندا نەبێت ئەوا بە زۆرینە پەسەندى ناكەن ئەگەر بڕیارێكى وا هەبێت ئەوا دەبێت بە سازان بێت نەك لە پەرلەمانەوە هەموشمان ئەو راستە دەزانین كە دەسەڵاتەكانى (پارتى و یەكێتى) دەسەڵاتى سازان و ڕاى گشتى نیە لەسەر پرسە نیشتمانیەكان ئەو یاسایانەى ڕەهەندى نیشتمانیان هەیە واتا پارتى و یەكێتى هیچ دڵنیاییەكیان نیە بۆ سازاندن .
لە خڵى سێیەمدا دەڵێت جێگرى سەرۆكى هەرێم لە ئۆپۆزسیۆن بێت و جێگرى كاك مەسعود لە لیستەكەى خۆیان بێت ...من نازانم ناو هێنانى كاك مەسعود بە چى هۆیەك هاتوە واتا بەرپرسیاریەتى لە دەسەڵاتدا چى بێت كە دیارى نەكراوە تا بوترێ كاك مەسعود وەك چى ..؟ بەڵام جێگرى سەرۆكى هەرێم ئەوە سەرۆكى هەرێم دەتوانێت دیارى بكات بە پێى دەستور(ماددەى 60/دووەم) خۆ ئەگەر لە ئۆپۆزسیۆنیش بێت دەپرسین جێگرى سەرۆكى هەرێم كە لە لیستى هاو پەیمانى و خۆیان بووە دەسەڵاتەكانى چى بووە تا ئۆپۆزسیۆن ئەو پۆستە وەربگرێ .. ئەى ئەگەر لە ئۆپۆزسیۆن بێت چۆن مامەڵە لە گەڵ دەسەڵاتەكانیدا دەكرێ ..؟ ئایا نابێتە پۆستێكى بێ دەسەڵات و كارتۆنى وەك پێشتر هەبوە ..؟
لە خاڵى چواردا پێشنیارى واز هێنانى ئەنجومەنى هەرێم و سەرۆكى هەرێم دەكرێت لە پۆستى حیزبى كە ئەمەش پێویستى بە خوێندنەوەى ئەم چوار ساڵەى پێشو هەیە كە ئایا سەرەتایەك هەیە كە بتوانرێ پشتى پێ ببەسترێ بۆ ئەم پێشنیارە ..؟
واز هێنان لە ڕیكەوتنەكان بە تایبەت ڕێكەوتنانەمەى ستراتیژى كە ڕێكەوتنێك نیە لەسەر بەیەك ئیدارەیى كردنى هەرێم هێندەى ڕێكەوتنێكى بازرگانیە كە واز هێنان لێ ى بۆ هەردوو حیزب ئەستەمە چونكە پێویستى بە دەرك كردن بە قۆناغى نوێ و پاشخانى ئامادەگیە كە تا ئێستا ئەمە بونى نیە .
بونى ئۆپۆزسیۆن وەك بەدیلى حیزبەكانى ناو دەسەڵات و هەم وەك چاوى چاودێرى یەكێكە لە بنەماكانى دیموكراتیەت و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات و گەڕانەوە بۆ ڕاى تاك بەسەنتەركردنى دەنگ و ڕاى تاك پێشنیار بۆ وون بونى ئۆپۆزسیۆن كوشتنى رۆحى بزاوت و جوڵەى گستیە و رۆشتنە بەرەو دۆخێكى چەق بەستوى كۆنكرێتى خو ئەگەر واش بێت ببنە یەك حیزب كە بۆ دەوڵەت بون باش بێت ئەوا تا ئێستا لە ڕوى ئاسایشى نەتەوەییەوە سەرتایى ترین ئامادەگى نیە بۆ دەوڵەت بوون كە بەڕاى من پێویستە دەنگى ناڕەزایەتى گەورەتر و كەمپێنى زیاتر هەبێت بۆ فراوانكردنى ئۆپۆزسیۆن و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و میدیاكان و ئەكتیڤ كردنى چاوەكانى چاودێرى و لادان لە یاساكان محكوم بكەین نەك تەسلیم بوون , چونكە قۆناغى نوێ و سەرەتاكانى لەسەر بنەمانى دیموكراتیەت دروست دەبێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە